ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - ڕەبیعی دووەم - 1441 کۆچی
06 - 12 - 2019 زایینی
06:11 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=320162
_________________
ڕاگەیاندنێکی گرنگ و گشتی سەبارەت بە چارەسەری وەستانی کارەساتە نائاساییە کەش و هەواییەکان ..
بە ناوی اللەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد نێردراوی اللە، وە لەسەر ئەوانەی پەیڕەوی لە ڕێبازی نێردراوو پێغەمبەرەکانی دەکەن لە ھەموو کات و شوێن و سەردەمێک تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی لە بەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیهان دەوەستن، دواتر..
ئەی گەلی کار بەدەستان لە ناوچە جیاجیاکان و موفتی ناوچەو شوێنەکان و هەموو گەلانی مرۆڤایەتی، ئێوە لە ترسناکیەکی گەورەدان، وە خراپەی بەربڵاوو کارەساتی گەورەی لە گەورەترەوە بۆ گەورەترتان لێ نزیکبۆتەوە؛ جا ئەگەر کارەساتی بومەلەرزەکان بن کە بناغەی شوێن و ناوچەو خانوو و ماڵەکانتان بۆ هەرکەسێک اللە بیەوێت لەنێو ئێوەدا لە ناوچەو شوێنە جیاوازەکان دەھەژێنێت، بەجۆرێک بنمیچە بەرزکراوەکانی دەرووبەرتان و بینا بەرزکراوەو کۆشک و تەلارەکانتان ھەرچەندە توندو تۆڵ و پتەویش بن بەسەر سەریاندا دەڕوخێت و بەو سزایەی اللە بیەوێت مردنی پێدەگات و دەربازبوونیش نیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ ﴿٥١﴾ وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٢﴾ وَقَدْ كَفَرُوا بِهِ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِالْغَيْبِ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٣﴾ وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا فِي شَكٍّ مُّرِيبٍ ﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
جا ئایا کەسێک ھەیە وانەو ئامۆژگاری وەربگرێت؟ جا لەڕاستیدا اللە قورئانی بۆ ئێوە ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و یادەوەری و وانە وەرگرتن، جا ئایا کەسێک ھەیە وانەو ئامۆژگاری و یادەوەرەی وەربگرێت لە زریان و گەردەلول و تۆفانی ئاوی بەخوڕ بە لافاوو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەسەر گەلان و لافاوی کانی دۆڵەکان بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی سزا لە باشوری زەوی لە ژێر سێبەری جەنگەکان و دەستدرێژی و ستەم و تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی و ستەمی بەندەکان لە بەندەکان؟ وە زەویش پڕبووە لە ستەم و زۆرداری، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [الروم].
جا جگە لە یەک چارەسەر ھیچ چارەسەرێکی ترتان بۆ نابینم ئەویش بریتیە لەوەی بگەڕێنەوە لای اللە و بەرەو لای اللە ڕابکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَفِرُّوا إِلَى اللَّـهِ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥٠﴾ وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].
جا بە تاک و تەنھای بگرن و بیپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، وە جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر نیە بەندایەتی بۆ بکرێت.
جا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی چەندە دڵسۆزتانە! وە چەندە ئامۆژگاری کردن، وە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی کاریگەریەکانی هەسارەی سزا لە شوێنێکی دوورەوە پێش نزیکبوونەوەی هۆشداریم لە سزای اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان پێداون، وە ھەواڵی ئەوەم پێدان هەر کاتیک ھەسارەی سەقەر کە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت نزیکتر دەبێتەوە دواتر ڕێژەی سزا نزمەکانیش لە گەورەترینەوە بۆ گەورەترین و گەورەترین زیاد دەکەن ئەی گەلی پشتھەڵکەران لە یادخەرەوەی کتێبەکەی اللە.
جا ئێوە ھێشتا لە ساڵی 2005 ی خۆری دان، وە ھێشتا لە ساڵە قەمەریەکەن کە بریتیە لە خودی 1426 و ساڵی 1427، جا تا کاتی دەرچوونی ئەم بەیانەشم ئێوە ھێشتا لەم ساڵە قەمەریەدان، ئەوە لەکاتێکدا ماوەی ساڵێکی قەمەری 360 ڕۆژی قەمەریە، وە خەریکە نیوەی ساڵە قەمەریەکەش لە ساڵەکانی مانگ تەواوبێت بە حسابی ڕۆژی مانگ، یان ئێوە نازانن لە مەحکەمی قورئان خۆرو مانگ حسابێکی جیایان هەیە؟ وە کاتەکانی سزا توندوتیژەکەش دیاری ناکەین؛ بەڵکو بە قورئان ئەوانە ئاگادار دەکەینەوە کە لە ھەڕەشەو سزایەکانی اللە دەترسن، جا سزا توندوتیژەکەی اللە لەسەر ئەوانەی پشتدەکەنە شوێنکەوتنی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ دوور نیە، وە لەپێش ئەویشدا نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک لە بچووکەوە بۆ گەورە هەن، بەڵکو ئەوە وانەو ئامۆژگاریەکتان بۆ بەدی بێنێت، وە پەروەدگاریشم بە ستەم ھیچ ئاوەدانیەک لەناو نابات یان سزای نادات لەکاتێکدا خەڵکەکەشی چاکەکاربن، پاک و بێگەردی بۆ پەروەەدگارم، جا پەروەردگارم ستەم لە ھیچ کەسێک ناکات! بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَىٰ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ} صدق الله العظيم [القصص:59].
جا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز ییرخۆتان بخەنەوە: {وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ ﴿١٠٢﴾} صدق الله العظيم [هود].
وە ھێشتا بە قورئان یادی ئەوانە دەخەینەوە کە لە ھەڕەشەو سزایەکان دەترسن، وە لەڕاستیدا ماوەیەکی زۆرە هۆشداریمان پێداون، جا ئایا دەتانەوێت سەرلەنوێ ئەوە بنوسینەوە کە پێشتر نوسیومانە بە ئاگادارکردنەوەتان لەوەی ڕووداوەکان توندترو چڕتر دەبنەوە؟ ئایا پێشتر لە سەردەمی بۆشی بچوک پێم نەوتن هەر کاتێک ھەسارەی سزای توندوتیژ زیاتر لە زەوی نزیکتر دەبێتەوە لەگەڵیدا ئاماژەکانیش بۆ ئەو ڕووداوانەی ناوتان لێناون کارەساتە سروشتیەکان بەرزتر دەبنەوە؟ ھەرچەندە ئێوە دەزانن ئەوانە کارەساتی نائاسایین بەھۆی ھەڵگەڕانەوەی بارودۆخی کەش و ھەوا، جا بووەتە شتێکی نائاسایی و ئێوەش ئەوە دەزانن، وە قسەکەی خۆتان بەدرۆ خستۆتەوە بەوەی دەڵێن ھۆکاری گۆڕانکاری ھەڵگەڕانەوەی بارودۆخی کەش و ھەوا بەھۆی قەتیس بوونی گەرماوەیە! بەڵکو ئەوە بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەیەکی ئاگرەوەیە لە جەمسەری باکور بۆ جەمسەری باشوری زەوی (کە ھەسارەی سەقەر - دۆزەخ - ) ـە، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، ئەوانیش دەزانن ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە.
بەھەرحاڵ یەکێک لەو بەیانەتان بیردەخەمەوە کە ساڵانێک لەمەوبەر لە سەردەمی بۆشی بچوک نوسیومانە، بەپێی دەرچوونی بەرواری بڵاوبوونەوەی لە ماڵپەڕەکەمان لە ئینتەرنێتی جیھانی، ئیستاش شتێکی تازەو نوێمان پێ نەوتوون لەدوای بەڕاستگەڕانی بەیانە ڕاست دروستەکەی قورئانی اللە ی دەسەڵاتداری شایستەی سوپاسگوزاری، وە نیشانەکانی خۆشی پێ نیشان داون جا بینیوتانەو لەسەر ئەرزی واقع ناسیوتانەتەوە، ئێوەش پێداگرن لەسەر خۆبەگەورەو زل زانی ھەروەک بڵێی نازانن؛ جا ئەی گەلی موسڵمانان ئێستا ئەوەتان بیردەخەمەوە کە پێشتر نوسیبوومانە بەڵکو ھیدایەت بدرێن، جا لەڕاستیدا بەڕاستگەڕانەکەی ھات، کەواتە بۆ کوێ دەڕۆن ئەی گەلی باوەڕداران بە قورئانی گەورە لەکاتێکدا پێی بێباوەڕن و گوێی بۆ ناگرن و ملکەچی نابن، وە لە شوێنکەوتنی مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکەی خۆتان بەگەورەو زل دەگرن؟
وە ئەی بۆشی بچوک ببە شاھێدێکی بەحەق لەسەر خۆت و قۆچی شەیتان دۆناڵد تڕامپی خراپترین بوونەوەران، وە ئەی گەلی عەرەب وای بۆ ئێوەش لە خراپەیەک کە نزیکبۆتەوە، وە لە تۆفانی بیابانی وێرانکەرو ڕۆچوون و لافاوی وێرانکەر..... بە ھەرحاڵ ئەو بەیانەی خوارەوەتان بیردەخەمەوە کە لەکۆنەوە نوسیمانە ئەویش بەم شێوەیە:
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 08 - 1428 کۆچی
22 - 08 - 2007 زایینی
03:15 بەیانی
ـــــــــــــــ
مەھدی چاوەڕوانکراو بەردەوامبوونی جەنگی کاریگەریەکان (تناوش) ڕادەگەیەنێت ..
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=46620
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر
لە مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لە زەوی ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ بۆشی بچوک و هەموو مرۆڤایەتی، ئێمە لە سزای اللە هۆشداریمان پێداون بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی دەیەم، وە لەڕاستیدا بۆم ڕاگەیاندن دواتر سزاکەی اللە لە ڕۆژی ھەینی بەرواری ھەشتی مانگی چواری 2005 ی زایینی دەبێت، پاشان لە ڕۆژە خۆری (شەمسی) یەکەی خودی خۆر بە حسابی ساڵە شەمسیەکە کە ڕۆژی ھەینی بوو جەنگەکەم لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە بۆ ڕاگەیاندن، وە ھێشتا ئەو ڕۆژی ھەینیەی دیاریمان کرد بەردەوامە، کە لە بەرواری ھەشتی چواری 2005 ی ڕێکەوتی کۆتایی مانگی سەفەری ڕۆژی لەدایکبوونی ھیلالی بەھاری یەکەم (ربيع الأول) ـی 1426 چوونە ناو ئەم ڕۆژە خۆریەوە، جا ئەو ڕۆژە ڕۆژی ھەینی بوو، وە ھێشتا ئێوە لەم ڕۆژی ھەینیەدان تا کاتژمێری دەرچوونی ئەم وتارەشمان، جا ھێشتا ئێوە لەم ڕۆژی ھەینیەدان لە بەرواری ھەشتی چواری 2005 ـەوە.
ڕەنگە ھەندێک لە خوێنەرەکان لەم وتارەمان سەرسام بن و بڵێن: "چۆن دەڵێی لە بەرواری 8 ی چواری 2005 ـەوە تا ئیستاش ھێشتا لەم ڕۆژی ھەینیە داین، لەکاتێکدا ئێستا لە ساڵی 2007 داین! ئایا بە بەیانێکی ڕوونتر زانستمان بۆ زیاد دەکەی تا لەڕاستی ئەم ڕۆژی ھەینیەی ھەشتی چواری 2005 تێبگەین کە بە حسابی قسەکەی تۆ تا ئەو ساتەی دەرچوونی ئەم وتارەشتان ھێشتا بەردەوامە؟ جا دەمانەوێت زیاتر تێمان بگەیەنیت. وە ئەگەر تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاستەقینەیت ئەوا بە کتێبەکانی مرۆڤ قسەمان لەگەڵ مەکە؛ بەڵکو بە کتێبی زیکری اللە نھێنی ھەینیەکەی 8 ی چواری 2005 مان فێربکە".
ئەمەش وەڵامە ڕاست و دروستەکەی بۆ ئێوە لە کتێبەکەی اللە بەڵکو خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان لێی تێبگەن و یادەوەری و وانەی لێوەربگرن، ئەوانەی لە قسەی ڕاست و دروست و یەکلاکەرەوەی ڕۆژی سزاکە تێدەگەن؛ وە ئەی بۆشی بچوک و هەموو مرۆڤایەتی، منی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە بەسەر مرۆڤایەتی ھەمیشە ھیچ قسەیەک بەناوی اللە وە ناکەم جگە لە ڕاست و دروست نەبێت، بۆ ئەوانەتان کە دەیەوێت پیشبکەوێت یان خۆی دوابخات، وە ئەوەی ئاگادار کرایەوە ھیچ بیانوویەکی نیەو نامێنێت، ئایا لە سزاکەی اللە هۆشداریم پێنەدان بەوەی دواتر لە ڕۆژی ھەشتی چواری ڕۆژی ھەینی 2005 ڕوودەدات، جا ئەو خەڵکانەی بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەمدا ئاگاداربوون بەدرۆیان زانیم و ھەواڵەکەیان ڕانەگەیاند؟ وە لەدوای چوونە ناو ھەشتی چواری ھەینی 2005 ـەوە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ جەنگەکەی لەسەر ئەوکەسە ڕاگەیاند کە ڕەتی کردەوەو خۆی بە گەورەو زل گرت، جا جەنگەکەی بە کاریگەریەکانی (ھەسارەی سزا) لە شوێنێکی دوورەوە دەست پێکرد، ئەی بۆشی بچوک بەڵکو فەرمان و بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە بەسەر مرۆڤایەتی بەڕاست دابنێیت، وە ئەگەر ڕەتتان کردەوە دواتر اللە بە گرتنێکی دەسەڵاتدارانەی بەتواناوە لە شوێنێکی نزیک دەتانگرێت، وە سزایەکی سەختی ئەوانە دەدات کە بێباوەڕن بە بانگەوازەکەم لەھەمان ئەو ڕۆژی ھەینیەی لە بەرواری ھەشتی چواری 2005 ـەوە چوونەتە ناویەوە کە ھیشتا بەردەوامە ئەی بۆشی بچوک.
وە ئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، ئەوەی ئاگادارکرایەوە بیانووی نەماوە، جا ئەوە بەڕاست دامەنێن من مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م بەسەر مرۆڤایەتی ئەگەر بەیانە ڕاست و دروستەکەتان لەسەر ئەرزی واقع بە زانست و لۆژیک نەدیبێت وەک تەحەددایەک لەلایەن اللە وە بەوەی ڕاستی ئەو ئایەتانەی قورئانی گەورەتان پێ نیشان بدات کە دەیەوێت، جا لەسەر ئەرزی واقع دەیبینن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا} صدق الله العظيم [النمل:٩٣].
بەھەمان شێوە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَأَيَّ آيَاتِ اللَّـهِ تُنكِرُونَ ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [غافر].
جا نکۆڵی لە کامە ئایەتی اللە دەکەن ئەی گەلی بێباوەڕان بە قورئانی گەورە ئەوا بە وردی لە قورئانی گەورەوە ڕوونم کردۆتەوە نەک تەنها بە دەربڕینی، بەڵکو مەرج بێت لەسەرمان بەیانە ڕاست و دروستەکە لەسەر ئەرزی واقع بە زانست و لۆژیک ببینن بۆ گەلێک کە دەزانن و تێدەگەن، لەوانەش زانایانی فەلەکی و کەشناسی و زەوی ناسی و پزیشکی و زانستی بیرکارو ژمارەیی، ئیتر بەم شێوەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:١٠٥].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ} صدق الله العظيم [فصلت:٥٣].
کەسیش ناتوانێت بەیانێکی گشتگیرو تەواو بھێنێت جگە لە مەھدی چاوەڕوانکراو ئەی گەلی موسڵمانە باوەڕدارەکان بەم قورئانە گەورەیەی پشتگوێتان خستووەو ھێشتا بڕواتان بە فەرمان و بانگەوازەکەم نەکردووە، وە ھێشتا لە گومان و دوودڵیدا دێن و دهڕۆن بەوەی دەڵێن ئایا دەبێت ئەوکەسە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بێت یان لە مەھدیە درۆزنەکانە؟ جا لەدوای ئەوە بە چ قسەو گوفتارێکی تر بڕوا دەھێنن ئەی گەلی موسڵمانان، ئەی ئەوانەی وای دادەنێن کەسانێکن دەستان بەم قورئانەوە گرتووە؟ جا لە ئاشوب و بەڵایەک بترسن کە تەنھا ئەوانەتان ناگرێتەوە ستەمیان کردووە، بەڵکو ھەمووتان دەگرێتەوە، وە بزانن اللە تۆڵەکەی توندو تیژە.
ھەرچی سەبارەت بە نھێنی ڕۆژی ھەینی ھەشتی چواری 2005 ی ڕێکەوتی کۆتایی مانگی سەفەری 1426 ـی کۆچیە، ئەوا دواتر نھێنی ئەو حسابە لە کتێب لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە کە دەفەرموێت: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
بەھەمان شێوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [الرحمن].
بەو مانایەی لە قورئانی گەورە دوو حساب ھەن، یەکێکیان اللە نھێنیەکەی لە جوڵەی مانگ داناوەو ئەوی تریشی لە جوڵەی خۆر داناوە، وە لەڕاستیدا خۆر درکی بە مانگ کردو بەسەریدا تێپەڕی، ئێوەش لە بێئاگاییدا پشتھەڵدەکەن و گاڵتە بە فەرمان و بانگەوازەکەم دەکەن. وە قورئانیش مەبەستی لە ساڵی قەمەری موسڵمانان نیە، وە قورئان مەبەستیشی لە ساڵی خۆری مەسیحیەکان نیە؛ بەڵکو مەبەستی حسابێکی ترە کە حسابی نھێنیەکانی کتێبەکەی اللە پشتی پێدەبەستێت، جگە لەوەی نکۆڵی لەوە ناکەم ئەم حسابە نھێنیە بەوپەڕی وردی پەیوەندی بە حسابی ڕۆژە بیست و چوار کاتژمێریەکەی زەویەکەتانەوە هەیە. جا ئەگەر پێم وتن ههڵگرتنتان (لە سکی دایکتان) و بڕینهوهشتان (لە شیر) تەنها یەک مانگە دواتر ئەوانەی نازانن سەرسام دەبن، لەکاتێکدا مەبەستم لە یەک مانگی قەمەریە بە حسابی ڕۆژی مانگ لە ئەنجامی خولانەوەی بەدەوری خۆیدا، ھەروەک چۆن زەویەکەتان لەماوەی 24 کاتژمێردا بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە، بەھەمان شێوە مانگیش ھەروەک زانایانی فەلەکی دەیزانن بۆ تەواوکردنی ڕۆژەکەی بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە، بەڵام درێژی ڕۆژێکی مانگ لە درێژی ڕۆژە زەمینیەکەتان جیاوازە، وە یەک ڕۆژی قەمەری بە حسابی ڕۆژە زەمینیەکەی خۆتان یەکسانە بە سی ڕۆژ، کەواتە یەک مانگی قەمەری بە حسابی ڕۆژەکانتان سی مانگە، ئەوەش ماوەی ههڵگرتن (لە سکی دایک) و بڕینهوهی (لە شیر) ی لەدایکبوێکە لەکاتی دەستپێکردنی مانگی چوارەمەوە، ھەروەک زانایانی پزیشکی ئەوە دەزانن و پێشتریش ئەوەمان بە وردی باسکردووە.
دەگەڕێینەوە سەر بابەتی {الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ ﴿٥﴾}.
جا زانیتان درێژی یەک ڕۆژی قەمەری دەکاتە سی ڕۆژ لە ڕۆژەکانی ئێوە، ئێستاش دەچینە سەر مانگی قەمەری بە حسابی ڕۆژی قەمەری لە خودی مانگ، جا دەبینین یەک مانگی قەمەری بە حسابی ڕۆژەکانتان دەکاتە سی مانگ، ھەرچی لە حسابی مانگە ئەو سی مانگە تەنھا یەک مانگی قەمەریە.
جا لەپاش ئەوە دەچینە سەر ساڵی قەمەری لە خودی مانگ کە بریتیە لە 360 ڕۆژی قەمەری بە حسابی ڕۆژی مانگ لە خودی مانگ، جا ئەگەر بە حسابی ڕۆژەکانتان کە 24 کاتژمێرە بیگۆڕن دواتر دەبینن 360 مانگە بەڵام بە حسابی ڕۆژی مانگ تەنھا 360 ڕۆژی قەمەریە، ئەمەش بریتیە لە ساڵێکی قەمەری کە دەبینن ماوەکەی بە حسابی ڕۆژەکانتان سی ساڵە، ئەمەش مەبەستی لەو حسابەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ} صدق الله العظيم [الكهف:٢٥].
جا ئەوە بریتیە لەو ماوەیەی ھاوەڵانی ئەشکەوت - أصحاب الكهف - ی تێیدا مانەوە بۆ بەسەربردنی خەوتنەکەی یەکەمیان کە سێ سەد ساڵی قەمەریە، جا لەپاش ئەوە ھەڵدەستین بە گۆڕینی ئەوەی دەکاتە چەند بە حسابی ڕۆژەکانتان کە خەوتن و خواردن و کارکردنی ئێمەی تێدایە، جا بەوپێیەی زانیمان یەک ڕۆژی قەمەری دەکاتە سی ڕۆژ لە ڕۆژەکانی ئێمەو بەھەمان شێوە یەک مانگی قەمەری دەکاتە سی مانگ لە مانگەکانی ئێمەو یەک ساڵی قەمەریش دەکاتە سی ساڵ لە ساڵە زەمینیەکانی ئێمە، کەواتە ھەڵدەستین بە لێکدانی یەک ساڵی قەمەری لەگەڵ ژمارەی ساڵەکان کە سێ سەد ساڵی قەمەریە سەبارەت بە مانەوەکەی یەکەمیان 30×300 = 9000 نۆ ھەزار ساڵی زەمینی بە حسابی ڕۆژەکانتان کە 24 کاتژمێریە، ئەمەش بریتیە لەو ماوەیەی ھاوەڵانی ئەشکەوت تێیدا ماونەتەوە بۆ بەسەربردنی خەوتنەکەی یەکەم. ھەرچی سەبارەت بە خەوتنەکەی ترە ئەوا اللە کردوویەتی بە حسابی ساڵی خۆری (شەمسی)، بە حسابی خولانەوەی خۆر بەدەوری خۆیدا، وە لە قورئاندا دەبینم کاتێک خۆر بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە بۆ تەواوکردنی ڕۆژەکەی کە ھەمووی ھەر ڕۆژەو شەوی تێدا نیە دەکاتە ھەزار ڕۆژ لە ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەی ئێوە، کەواتە ساڵێکی شەمسی دەکاتە ھەزار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن، وە مانگێکیشی دەکاتە ھەزار مانگ لە مانگەکانی ئێوە.
جا وەرن سەیری ئەوکاتە بکەین کە ھاوەڵانی ئەشکەوت تێیدا ماونەتەوە بۆ بەسەربردنی خەوتنەکەی دووەمیان لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَازْدَادُوا تِسْعاً} صدق الله العظيم.
ئەمەش تەنھا نۆ ساڵە لە ساڵەکانی شەمسی بە حسابی ڕۆژەکانی خۆر لە ئەنجامی خولانەوەی بەدەوری خۆیدا، وە پێشتر ئەوەمان فێرکردن یەک ساڵی شەمسی دەکاتە چەند بە حسابی ڕۆژەکانتان، جا ئەوە دەکاتە ھەزار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن. کەواتە نۆ ساڵە خۆریەکە (شەمسیەکە) کە لەم فەرموودەی اللە ی پایەبەرزدا ھاتووە: {وَازْدَادُوا تِسْعاً}.
بەھەمان شێوە دەکاتە نۆ ھەزار ساڵ بە حسابی ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەتان.
کەواتە خەڵکینە چۆن ناصر یەمانی توانی ئەم حسابە سەرسوڕھێنەرەتان بەوپەڕی وردی بۆ دەربھێنێت بە ئەنجامێک کە یەکسان بێت بە کاتی خەوتنەکەی یەکەمی ھاوەڵانی ئەشکەوت و کاتی خەوتنەکەی دووەمیان، جا بە حسابی ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەتان بەوپەڕی ووردی دوو ئەنجامی وەکو یەکتان پێ نیشان بدات؟ یەکەم: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِئَةٍ سِنِينَ}.
ئەوە بە ساڵەکانی مانگ، وە لەدوای گۆڕینی بە حسابی ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەمان ئەنجامەکەمان بۆ دەردەکەەێت کە دەکاتە = نۆ ھەزار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن، پاشان لێکدانەوەیەکی تر دەبینن لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَازْدَادُوا تِسْعاً}.
ئەمەش بە حسابی ساڵەكانی خۆری، وە لەدوای گۆڕینی بە حسابی ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەتان ئەنجامەکەتان بۆ دەردەکەوێت کە دەکاتە = نۆ ھەزار ساڵ لەوەی دەیژمێرن! جا پاک و بێگەردی بۆ اللە چۆن ئەم ئەنجامە وا ڕێک دەکەوێت کە بە حسابی سێ ڕۆژە، وە ئەم ڕۆژانەش لە درێژیدا جیاوازیەکی زۆریان لەگەڵ یەکتر هەیە، جا درێژی ڕۆژێکی ئێوە 24 کاتژمێرە، وە درێژی ڕۆژێکی مانگیش سی ئەوەندەی ڕۆژەکانی ئێوەیەو درێژی ڕۆژێکی خۆر ھەزار ئەوەندەی ڕۆژەکانتانە، وە مانگەکەشی ھەزار ئەوەندەی مانگەکانی ئێوەیەو ساڵەكەشی ھەزار ئەوەندەی ساڵەکانتانە!
جا ئەم وتارو قسەیەم چەندە دووبارە کردەوە بەڵکو تێبگەن و لە حەقیقەتی ڕۆژی ھەینی ھەشتی چواری 2005 تێبگەن، بەو مانایەی ئەو ڕۆژی ھەینیە بە حسابی ساڵی خۆریە، جا ڕۆژی کۆتاییەکەی ھاتووە بە حسابی ڕۆژەکانی ئێوە لەدوای ھەزار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن، جا لە کۆتاییەکانی ڕۆژەکەی چوونەتە ناو ئەم ڕۆژەوە بە حسابی ساڵی خۆری کە ڕۆژی ھەینی بوو، وە ئەوەمان فێرکردن ڕۆژێکی خۆر (شەمسی) دەکاتە ھەزار ڕۆژ لە ڕۆژەکانتان. کەواتە ئەم ڕۆژی ھەینیە ھێشتا بەردەوامەو من درۆم لەگەڵ نەکردوون، وە لەگاڵتەپێکەرانیش نەبوومە.
وە ئەی بۆشی بچوک و هەموو مرۆڤایەتی، من لە قورئانی گەورەدا بینیم دوای چوونە ناو ئەم دوا ڕۆژە خۆریەی ساڵە خۆریەکە اللە جەنگ ڕادەگەیەنێت کە لە بەروای ھەشتی چواری 2005 دەستی پێکردووە، وە ھێشتا ئەم ڕۆژی ھەینیە بەردەوامە، جا ئەی بۆشی بچوک ئایا نەتبینی دوای چوونە ناو ئەم بەروارەوە اللە جەنگی لەسەرتۆو ھاوشێوەکانت لە دۆست و پاڵپشتەکانت ڕاگەیاند، بەجۆرێک ناوتان لە ساڵی 2005 نا ساڵی ئەو کارەساتە گەورانەی پێشتر پێیدا تێپەڕ نەبوون؟ ئەمەش تەنھا جەنگی کاریگەریەکانە (تناوش) بەهۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی دەیەم (سەقەر) لە شوێنێکی دوور لە زەویەکەتان، جا بە کاریگەریەکانی لە شوێنێکی دوورەوە دەستی بە جەنگ کردن کرد.
وە ئەگەر لە بێباوەڕی و نکۆڵیکردن لە فەرمان و بانگەوازەکەم بەردەوام بوون دواتر ھەسارەی دەیەم زیاترو زیاتر نزیک دەبێتەوە تا لە شوێنێکی نزیک دەتانگرێت، سوێندیش بە اللە ی مەزن دەخۆم ھەسارەی دەیەم بۆ هەمیشە شمشێرەکەی لەسەرتان ھەڵناگرێت تا ئەو کاتەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بەڕاست دادەنێن یان لە شوێنێکی نزیکەوە بە تەواوی اللە لەناوتان دەبات، لەو ڕۆژەی بەچاوی دڵنیایی سەرتانەوە دەیبینن و بە ترس و تۆقینێکی توندو گەورە دەترسن و ھیچ ڕێگایەکی دەربازبوونیش نیەو لەدەستی دەرناچن، ھەروەک چۆن اللە سزای بەهاوشێوهکانی ئێوە چەشت، وە لەڕاستیدا اللە بەکاریگەریەکەی (ھەسارەی سزا) لە شوێنێکی دوور بە سزای نزم سزاتان دەدات بەڵکو بگەڕێنەوە لای بە تۆبەکردن و پاڕانەوەی ملکەچی و دڵسۆزی، جا ئەوکاتە توڕەییەکەیتان بۆ بە ڕازیبوون بگۆڕێتەوەو (من و السلوی) تان بۆ دابەزێنێت، بەڵام بێدینەکان دەڵێن ئەمە توڕەیی سروشتەو ئێوەش بەڕاستان داناون! لەکاتێکدا سروشت بە توڕەیی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان توڕە دەبێت، بۆ نموونە لەوکاتەی بانگەشەی ھەبوونی منداڵ بۆ اللە ی ڕەحمان دەکەن اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا ﴿٨٨﴾ لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا ﴿٨٩﴾ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا ﴿٩٠﴾ أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدًا ﴿٩١﴾ وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا ﴿٩٢﴾ إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا ﴿٩٣﴾ لَّقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ﴿٩٤﴾ وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ﴿٩٥﴾ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَٰنُ وُدًّا ﴿٩٦﴾ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِ قَوْمًا لُّدًّا ﴿٩٧﴾ وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُم مِّنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًا ﴿٩٨﴾} صدق الله العظيم [مريم].
جا ڕاستی دە ئایەتەکەی یەکەمتان لە سورەتی کەھف بۆ ھاتووە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ۜ ﴿١﴾ قَيِّمًا لِّيُنذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا ﴿٢﴾ مَّاكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا ﴿٣﴾ وَيُنذِرَ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ﴿٤﴾ مَّا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا ﴿٥﴾ فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَىٰ آثَارِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا بِهَٰذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا ﴿٦﴾ إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ﴿٧﴾ وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُزًا ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
وە ئەی بۆشی بچوک و هەموو مرۆڤایەتی، من بە شتێک ئامۆژگاریتان دەکەم تا بزانن ئایا بەڕاستی ناصر یەمانی بریتیە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی باوەڕداران لەناو خەڵکی چاوەڕێی دەکەن کە زەوی پڕ دەکات لە دادپەروەری هەروەک چۆن پڕ بووە لە ستەم و زۆرداری، جا پێویستە لەسەرتان بەیانەکانی قورئان لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێ بکەن تا سەیربکەن ئایا بەڕاستی لەسەر ئەرزی واقع دەیبینن، جا ھەرچی سەبارەت بە حەقیقەتی ھەبوونی ھەسارەی دەیەمە ئەوەم لەنێوان خۆم و خۆتدا کردووە بە چەند پرسیارو وەڵامێکی ڕووبەڕووی گریمانەیی و بە وردی بۆ ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن باسمکردووە، وە ئەوانەی ئەم وتارەیان نەخوێندۆتەوە با بیخوێننەوە کە بەم ناونیشانەی خوارەوەیە:
ھەسارەی دەیەم نیشانەی یەمانی چاوەڕوانکراوە ئەی بۆشی بچوک، وە ئەی ھەموو مرۆڤایەتی ..
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=320322
وە لەڕاستیدا ئێوە ساڵی 2005 تان بە ساڵی کارەساتە سروشتیەکان باسکرد، کە یەک لەدوای یەکتر دەھاتن، پاشان ھەندێک لە زانایان ھۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ قەتیس بوونی گەرما بەھۆی دوکەڵی کارگەو ئۆتۆمبێلەکانەوە، جا وەرن تا ھۆکارە ڕاستەکەتان فێربکەم لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ قسەیەک بەناوی اللە وە ناکەم جگە لە حەق نەبێت بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان لە خودی قورئان، وە اللە لە قورئان دەفەرموێت ھۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی کارەساتە سروشتیەکان بۆ چەندین ئەوەندەی پێشتر بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی دەیەمە، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە. وە اللە بەڵگەکەمی لەسەرتان لە سوێند خواردن دانەناوە؛ بەڵکو لە دەسەڵاتی زانست دایناوە، اللە ش لە قورئان فەرموویەتی ئەگەر کاتی سزا بەئێشەکە نزیکبوویەوە ئەوا بە کاریگەریەکانی بە سزای نزم لە شوێنێکی دوور لەگەڵتان دەست بە جەنگەکەی دەکات، ئەمەش بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی دەیەم لە شوێنێکی دوورەوە، وە ھەرچەندە ھێشتا لە زەویەوە دوورە، بەڵام جەنگی کاریگەریەکەی دەست پێکردووە سەرەڕای دووریەکەشی، جا بەهۆی هاتنەکەی زەوی توشی کاریگەریەکەی بووەو باری کەش و ھەواکەی گۆڕیوەو بە دەست گەرمیەوە دەناڵێنێت، جا پلەی گەرمیەکەی بەرزکردۆتەوەو توێكلەکەی دەجوڵێنێت و دەریاکانی بەسەر ئەوانەی اللە بیەوێت لە ناوچەو شوێنەکان هەڵدەچوێنێت، وە لێزمە بارانی بە خوڕو لافاوی زۆر کردووە، جا ئەمانە لە کتێبدا پێیان دەوترێت سزای نزم بەڵکو بگەڕێنەوەو بە ملکەچی دڵسۆزی لە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان بپاڕێنەوەو داوای لێخۆشبوون بکەن و بپاڕێنەوەو بکڕوزێنەوەو چۆک دابدەن بەڵکو ڕەحمتان پێبکات، وە ئەگەر ڕەتتان کردەوەو بیرخۆتان بردەوە مژدەتان پێدەدەم بەوەی دواتر ھەسارەی سزا زیاترو زیاتر نزیک دەبێتەوە، وە هەر جارێک کە نزیکبوونەوەکەی زیاتر دەبێت ئەوا لەگەڵیدا ئەو ئاماژانەش بەرزتر دەبنەوە کە ناوتان لێناون کارەساتە سروشتیەکان، تا ئەوکاتەی لە شوێنێکی نزیکەوە بەلای زەویەکەتاندا تێپەڕ دەبێت، جا دەیبینن و بە ترس و تۆقینێکی گەورەوە دەتۆقن و ناشتوانن لە دەست سزا توندو بەئێشەکە دەربچن یان لێی ڕابکەن و دەرباز بن، پاشانیش اللە ی باڵادهست و به توانا پێی دەتانگرێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ ﴿٤٩﴾ قُلْ إِن ضَلَلْتُ فَإِنَّمَا أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِي ۖ وَإِنِ اهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِي إِلَيَّ رَبِّي ۚ إِنَّهُ سَمِيعٌ قَرِيبٌ ﴿٥٠﴾ وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ ﴿٥١﴾ وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٢﴾ وَقَدْ كَفَرُوا بِهِ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِالْغَيْبِ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٣﴾ وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا فِي شَكٍّ مُّرِيبٍ ﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
ئەمەش لێکدانەوەی ڕاست و دروستی فەرموودەکەیە بۆ ئێوە: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ}.
ئەمە ڕۆژی گەیشتنی ھەسارەی دەیەمە تا ڕاستەوخۆ بە چاوی خۆتانەوە دەیبینن نەک بە ھاوێنەو وردبینی گەورەکەر؛ بەڵکو بە چاوی ئاسایی، جا دەتۆقن و ناشتوانن لەم سزا بەئێشەی اللە ڕزگارتان بێت و لەدەستی دەربازبن، جا اللە لە شوێنێکی نزیکەوە بە ھەسارەی سزا دەتانگرێت، ئێوەش دەڵێن باوەڕمان پێ ھێنا، ھەرچەندە پێشتر بەھۆی نزیکبوونەوەی ئەم ھەسارەیە لە شوێنێکی دوورەوە بە سزای نزم کاریگەری لەسەر دروستکردوون، جا لەڕاستیدا زاناکانیان دەیانزانی و بە تێڕوانینی زانستی دەیانبینی و لە هەبوونی دڵنیابوون، بەڵام پێش کاریگەریەکانی خەڵکی بەدرۆیان دەزانین، ئەمەش چونکە زاناکانیان پێیان ڕاگەیاندبوون ئەوان لەڕێگەی چاودێریکردنی کاریگەری دوایین ھەسارەی جگە لە ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر بە ھەبوونی ئەم ھەسارەیان زانیوە، جا ھەردەبێت لەدوای ئەم ھەسارانەی کۆمەڵەی خۆر ھەسارەی دەیەم ھەبێت، ھەرچەندە تا ئێستا نەیانبینیوە، بەڵکو تەنھا بە شاراوەیی لە شوێنێکی دوورەوە بە ھەبوونی دەزانن، کە بریتییە لەو زەویەی ئەوان لەسەری دەژین و شوێنێکی دوورە لە ھەسارەی دەیەم، بەڵام ھێشتا نەیانبینیوە، بۆیە ئەو خەڵکانەی ئاگاداری ئەم ھەواڵە بوونە گرنگیان پێنەداوەو بڕواشیان پێ نەکردووە تا ئەوکاتەی بە ھاوێنەو وردبینی گەورەکەر بۆ زانایان ئاشکرابوو، جا لێرەدا جەنگی کاریگەری ئەم ھەسارەیە لە شوێنێکی دوور لەسەر زەوی (تناوش) دەستی پێکرد، جا توشی سزای نزمی کردوون لەکاتێکدا ھێشتا لە شوێنێکی دوورە. بە پشتڕاستکردنەری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
جا لەپاش ئەوە زانایانی کەشناسی و زریان و گەردەلول و زانایانی زەمین لەرزەو گڕکانەکان ئەوەیان بینی لەوێدا شتێک بوونی ھەیە کە زەوی بەدەستیەوە دەناڵێنێت، وە بینیان زەوی نەخۆشەو ئەم شتە توشی تای کردووەو پلەی گەرمیەکەی بەرزکردۆتەوە، جا وایان زانیوە ھۆکارەکەی بریتیە لە قەتیس بوونی گەرما بەھۆی ژینگەو پیسبوونی بەرگە ھەوای زەوی، بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بە هەموو شێوەیەک نکۆڵی لەوە دەکات و دەڵێت: ئەی گەلی زانایانی ئوممەت سەیرکەن ئایا ئەو ئاماژانەی ناوتان لێناون کارەساتە سروشتیەکان بۆ چەندین ئەوەندە زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی پێشتری و هاوکات لەگەڵ دۆزینەوەی ھەسارەی (نیبیرۆ) لەلایەن زانایانەوە؟ کە ھەسارەی دەیەمە لەڕووی ژمارەی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرەوە، ھەروەک لە گفتۆگۆ گریمانەییەکەی نێوان بۆشی بچوک و یەمانی چاوەڕوانکراو بۆمان ڕوونکردنەوە. جا دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم ئەی گەلی زانایانی فەلەکی وەکو خۆی ئێوە کەی ھەسارەی دەیەمتان دۆزیەوەو بە دڵنیایی بە بوونەکەیتان زانی؟ جا سەیرکەن ھەر لەو کاتەوە جەنگی کاریگەریەکان دەستی پێکردووە کە لە شوێنێکی دووری زەویە، ھەرچی سەبارەت بە مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا ئەوو ھەسارەی دەیەم لە کاتێکی دیاریکراوی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە وە بۆتان هاتوون، جا لە کۆتاییەکانی مانگی موحەڕەمی 1426 ـی کۆچی باسەکەم پێ ڕاگەیاندن و ھەواڵی ئەوەم پێدان سزاکەی اللە لە ڕۆژی ھەینی بەرواری ھەینی چواری 2005 دەبێت، وە ئەم ڕۆژە کۆتا ڕۆژی ساڵی خۆر بوو، کە ڕۆژی هەینی بوو، جا لەم ماوەیەدا کاریگەریەکان بەراورد لەگەڵ ئەوەی پێشتر بۆ چەندین ئەوەندە لەسەرتان توندتر بوونەوە بەو کارەساتانەی ناوتان لێناون کارەساتە سروشتیەکان.
وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو پێتان دەڵێم: ئەی بۆشی بچوک و هەموو مرۆڤایەتی، ئەوانەی ناوتان لێناون کارەساتە سروشتیەکان دواتر زیاترو زۆرتر دەبن، جا ھەر کاتێک ھەسارەی دەیەم لە زەوی نزیکتردەبێتەوە لەگەڵیدا ئەو کارەساتانەش زیاتر دەبن تا ئەوکاتەی اللە لە شوێنێکی نزیکەوە دەتانگرێت، وە لەڕاستیدا ئەوەی ئاگادارکرایەوە بیانووی نەما، اللە ش لەسەرئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، منیش ڕزگاربوونتانم دەوێت نەک لەناوچوونتان، جا ئەگەر بەدرۆتان زانی ئەوا دواتر لەکاتە دیاریکراوەکەی یەخەتان دەگرێت و لەکۆڵتان نابێتەوە، ئومێدیش لە اللە دەکەم لە سەرەتای لەدایکبوونی ھیلالی مانگی ڕەمەزانی 1428 خۆر درک بە مانگ بکات و بەسەریدا تێپەڕبێت و ئەو درک کردنەش بکاتە ھۆکارێک تا بەدڵنیاییەوە بزانن بەڵکو لە اللە بترسن، وە لەڕاستیدا سێ جار درکی پێکردووەو ئێوەش ھەر دڵنیا نەبوون لەوەی خۆر درکی بە مانگ کردووە، جا ئەگەر اللە بیەوێت بۆ جاری چوارەم درکی پێدەکات، اللە ش بیسەرو زانایە، وە لەڕاستیدا ھەندێکتان ناگەن بە ڕەمەزان و ھەر لە شەعباندا دەمرن، بۆیە بیر لەوە بکەنەوە کاتێک بەم شێوەیە دەمرن و پشتیشان کردۆتە ئایەتەکانی پەروەردگارەکەتان. ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێد بە، بەسیشە اللە شاھێد بێت..
وە درودو سڵاو لەسەر ئەوەی شوێن ڕێنماییکار بۆ ڕێگای ــــــــــ ڕاست دەکەوێت..
بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و قورئانی گەورە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
__________________
اقتباس: اضغط للقراءة