الموضوع: هۆكاری راسته‌قینه‌ و سه‌ره‌كی شه‌ریك و هاوه‌ڵ دانان بۆ خوداو نهێنی شه‌فاعه‌ت

11


- 28 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 4 -1431 کۆچی
1 - 4 - 2010 زایینی
02:58 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=110811
ــــــــــــــــــ

ئەم بەیانە نەبێتە فیتنە بۆ ئێوە لەبەر نەزانیەکەتان بە مەھدی چاوەڕوانکراوەوە..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و شوێنکەوتووان بۆ حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، ئومێد دەکەم ئەم بەیانە نەبێتە ھۆی توشبوونتان بە فیتنە جا ئێوە نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو وە بە نھێنیەکەی نازانن، جا من پرسیارێکتان ئاڕاستە دەکەم؛ ئایا ئێوە بیروباوەڕتان وانیە بەوەی اللە ئیمام مەھدی کردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆ پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ ئێوەش دەزانن ئەم فەتوایە لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەتی دەربارەی ئیمام مەھدی بەوەی بەڕاستی اللە کردوویەتی بە ئیمام و پێشەوا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی لێبێت جا لەدوای ئەمە ڕووی نەصاراکان گرژو تاڵ دەبێت جا بەچ گرژو تاڵ بونێک، جا دەبێتە مایەی فیتنە بۆ زۆرێکیان و شوێنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیش لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ناکەون، وە ھۆکاری تووش بوون بە فیتنەکەشیان بریتی یە لە زێدەڕەویکردن دەربارەی پێغەمبەرەکەیان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەو پلەیەی دەڵێن کوڕی اللە یە، وە ھەشیانە زیاتر زێدەڕەوی کردووەو دەڵێت بەڵکو بریتی یە لەزاتی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆ اللە، جا ئەگەر ئەمە زێدەڕەویەکەیان بێت دەربارەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم، ئایا دەیانبینن دواتر شوێنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بکەون لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە؟ لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ئەمە قبوڵ ناکەن مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی بێت لە ئیمام و پێشەوا بۆ پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و لەسەر دایکی و بنەماڵەی عیمڕان بێت، کەواتە نەصارا ھەرگیز ڕازی نین ئیمام مەھدی ببێت بە ئیمام و پێشەوا بۆ پیغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ئەمەش بەھۆی زێدەڕەویکردنی بەناحەق دەربارەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی لێبێت، وە بەھەمان شێوە موسڵمانانیش بێگومان دواتر ئەمە توڕەیان دەکات کە ناصر محمد یەمانی دەیڵێت بەوەی ئەو زاناترین بەندەیە لەکتێبدا، پاشان ئەمە دەبێتە ھۆی تووش بوونیان بە فیتنەو دەڵێن: "چۆن ئیمام مەھدی دەبێتە کەسێکی زاناتر لە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟".

جا لەپاش ئەوە ھەندێک لە پشتیوانەکان ھەڵدەگەڕێنەوە لە بەڕاستدانانی، وە موسڵمانانیش نکۆڵیکردن و بێباوەڕیەکەیان زیاتر دەبێت بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە، وە ھۆکاری تووش بوون بە فیتنەکەشیان بریتی یە لە زیدەڕەویکردن دەربارەی باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ئەی قەوم ھەرچەندی اللە ڕێز لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانكراوی حەق بگرێت لە پەروەردگارەکەتانەوە ئەوا ھەر ھیچ نیە تەنھا بەندەیەک نەبێت ھەروەکو ئێوە، جا هەر بە بەندایەتیکردنەوە دەژیێت و بە بەندایەتیکردنیش دەمرێت و بە بەندایەتیکردنیش زیندوو دەکرێتەوە وەکو ئێوە، وە ناکرێت و ناشبێت بۆی سنوری یاساو ڕیسا حەقەکە تێپەڕبکات لەمەحکەمی کتێبدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كلّ مَن فِي السموات وَالأرض إِلَّا آتِي الرَّحْمَنِ عَبْداً (93) لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدّاً (94)} صدق الله العظيم [مريم].

جا ئەوەیە کە لەنێوانی ئێوەو نێوان مەھدی چاوەڕوانکراودایە بەوەی سنوری یاساو ڕێسایەکە تێنەپەڕێنێت بۆ بەندەکانی اللە لەئاسمانەکان و زەوی، وە بانگتان دەکات بۆ لای پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن ھەروەکو ئەوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت و ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانەنرێت، جا بانگتان دەکات ببن بە ڕەببانی بەوەی نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن لەسەرتان وە پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنّبوة ثمّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كنتم تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كنتم تَدْرُسُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:79].

وە ئەمەشە کە لەنێوانی من و ئێوەدایە ئەی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان جا ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان بانگەوازەکەم گۆڕا اللە قەدەری ئەوە نەکات جا ئەوە لەم کاتەدا بەڕاستی اللە بەڵگەی ئێوەی بەسەر ناصر محمد یەمانیدا ھێناوەتەوە، وە ئومێدی جێگیربوون و ڕاوەستاویش دەکەم لە پەروەردگارەکەم ئەو اللە یەی ھەرخۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت بەڕاستی ئەو بیسەرو زانایە، بەڵام ھۆکاری تووش بوون بە فیتنەکەتان بریتی یە لە زێدەڕەویکردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان بەو پلەیەی ئێوە وەسیلەتان تایبەت کردووە بە ئەوان بەبێ چاکەکارەکان ھەتا واتان لێھاتووە بەم شێوەیە شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان داناوە.

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، بەڕاستی زۆربەی ئەو ئایەتانەی کە اللە پشتگیری پێ لە خەلیفەکانی کردووە ئەوا بۆ مەھدی چاوەڕوانکراوە، بەڵام من دەزانم اللە ئەگەر بێتو ئێستا پشتگیریم پێی بکات ئەوا ھەرگیز ئێوە لەبەرامبەردا ھیچتان بۆ زیاد نابێت تەنھا بێباوەڕی و پشتھەڵکردن نەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ آية مِّن ربّه ۚ قُلْ إِنَّ اللَّـهَ قَادِرٌ‌ عَلَىٰ أَن يُنَزِّلَ آية وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ‌هُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٧﴾ وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الأرض وَلَا طَائِرٍ‌ يَطِيرُ‌ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّ‌طْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثمّ إِلَىٰ ربّهم يُحْشَرُ‌ونَ ﴿٣٨﴾ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ۗ مَن يَشَإِ اللَّـهُ يُضْلِلْـهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَ‌اطٍ مستقيم ﴿٣٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كلّ شَيْءٍ قُبُلًا مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:111].

وە لەم مەلەکوتەشدا خەلیفەی اللە ئیمام مەھدیە لەسەر ئوممەتەکان لەزەوی و ئەوەشی کە لەئاسمانە جا ئەوەی نیشتەجێیە لەزەوی و نیشتەجێ یە لە ئاسمان ڕازی دەبێت لێی، ئەمەش لەبەرئەوەی لەگەڵ ئەو مەلەکوتەی کە اللە پێی دەدات ئەوا ھەر ئەو ھەرگیز ڕازینابێت تەنھا بەو نیعمەتە نەبێت کە گەورەترە لەهەموو ئەمە بەھەموویەوە کە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی (بەوەی چیتر لەنەفسی خۆی خەفەتبارو توڕە نەبێت)، جا چۆنیش اللە ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی؟ ئەمە ھەتا ئەوکاتەی شەفاعەتەکە دێت بۆ بەندەکان لەلایەن اللە وە بەتەنھا ئەو اللە یەی کە شەفاعەت ھەمووی بۆ ئەوە، بەڵام ئێوە بە نھێنیەکەی شەفاعەت نازانن جا ئەوە بەم شێوەیە نیە کە ئیوە پێتان وایە ئەی برا موسڵمانەکانم، خۆ ئەگەر شەفاعەت بەم شێوەیە بێت کە ئێوە پێتان وایە ئەوا کوفرتان کردووە بەم ئایەتە مەحکەمانەی فەتواتان بۆ دەدەم پێی دەربارەی شەفاعەت کە بەتەواوی و سەرو بنیەیەوە نەفی ئەوە دەکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُواْ إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُمْ مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].

بەڵکو دەبینن اللە لە مەحکەمی کتێبەکەیدا ئەوانە دەدوێنێت کە چاوەڕوانی شەفاعەت دەکەن لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:254].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاتَّقُواْ يَوْماً لاَّ تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شيئاً وَلاَ يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلاَ يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:48].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُردّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَبُرِّ‌زَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ ﴿٩١﴾ وَقِيلَ لهمْ أَيْنَ مَا كنتم تَعْبُدُونَ ﴿٩٢﴾ مِن دُونِ اللَّـهِ هَلْ يَنصُرُ‌ونَكُمْ أَوْ يَنتَصِرُ‌ونَ ﴿٩٣﴾ فَكُبْكِبُوا فِيهَا هُمْ وَالْغَاوُونَ ﴿٩٤﴾ وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ ﴿٩٥﴾ قَالُوا وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ ﴿٩٦﴾ تَاللَّـهِ إِنْ كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مبين ﴿٩٧﴾ إِذْ نُسَوِّيكُم بِربّ العالمين ﴿٩٨﴾ وَمَا أَضَلَّنَا إِلَّا المجرمون ﴿٩٩﴾ فَمَا لَنَا مِن شَافِعِينَ ﴿١٠٠﴾ وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ(١٠١)} صدق الله العظيم [الشعراء].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَـؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللّهَ بِمَا لاَ يَعْلَمُ فِي السموات وَلاَ فِي الأرض سبحانه وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يونس:18].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاء لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كنتم تَزْعُمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:94].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَمْ يَكُن لَّهُم مِّن شُرَكَائِهِمْ شُفَعَاءُ وَكَانُوا بِشُرَكَائِهِمْ كَافِرِينَ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الروم].

وە اللە ێ پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُواْ دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنيا وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ اللّهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:70].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السموات وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثمّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُل لِّلَّهِ الشّفاعة جَمِيعًا له مُلْكُ السموات وَالأرض ثمّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:44].

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، بە اللە سوێندتان دەدەم چۆن ئێوە بیروباوەڕتان بە شەفاعەت ھەیە لەبەردەستی اللە لەدوای نەفیکردنی تەواو بۆ شەفاعەتکردن لەبەردەستی اللە؟ جا لەپاش ئەوە زانایانی ئوممەت و خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان دەوەستن بۆ بیرکردنەوەو ووردبوونەوە جا دەڵێن: "بەڕاستی شەفاعەت ئاوا نیە کە ئێمە وامان داناوە بەوەی یەکێک پێشبکەوێت بۆ بەردەستی پەروەردگارەکەی و داوای شەفاعەت بکات، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! جا چۆن کوفر بکەین بە ئایەتە مەحکەمەکان لەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایانەی کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن کە نەفی شەفاعەت دەکەن بەتەواوەتی ھەتا تەنانەت بۆ باوەڕدارانیش؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:254]؟".

جا لەپاش ئەوە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نھێنی شەفاعەتەکە دەگەڕێننەوە بۆ لای اللە ی زانا بە غەیب و نھێنی و پەنھان و شاراوەکان ھەتا ئەوکاتەی اللە ئیمام مەھدیان بۆ ڕەوانە دەکات تا فەتوایان بۆ بدات دەربارەی نھێنیەکەی شەفاعەت، جا پێیان دەڵێم: ئەی ئوممەتی ئیسلام، بەڕاستی نھێنی شەفاعەتەکە بریتی یە لە ڕاستی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ئەوەی کە پێشتر ھیچ یەکێک لە بەندەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی بەیانەکەی نەھێناوە وە ڕوونی نەکردۆتەوە بۆ بەندەکانی اللە لەمەلەکوت تەنھا خەلیفەی اللە بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی نەبێت، وە نەشم وتووە شەفاعەتەکە بۆ منە بەبێ نێردراوو پێغەمبەرەکان بەڵکو نەفی دەکەین، بەڵکو من نھێنیەکەیم فێرکردوون کە چۆن دەبێت ئەویش بەم شێوەیە: ئیمام مەھدی لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا ئەو نیعمەتەی بۆ بهێنێتەجێ کە گەورەترە لە سەرجەم مەلەکوتی پەروەردگارەکەی لە دنیاو دواییدا وە ھەرگیزیش ڕازی نابێت بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەی؛ بەڵکو داوا لەپەروەردگارەکەی دەکات ئەو نیعمەتەی بۆ بهێنێتەجێ کە گەورەترە لەمە ئەویش بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی، جا چۆنیش ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی؟ ئەوە ئەوکاتە ڕازی دەبێت ھەتا ھەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوە جا بەمە ئامانجەکە بۆ بەندەکەی دێنێتەجێ ئەو بەندەی کە نیعمەتی بەھەشتی پەروەردگارەکەی لەسەر خۆی حەرام و قەدەغە کردووەو نیعمەتێکی گەورەتری دەوێت لەمە جا لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە دێت لە اللە وە، ئەمەش لەبەرئەوەی اللە ی ڕەحمان ئیمام مەھدی ئیزن دەدات و ئەویش قسەی بەجێ و ڕاست و دروست دەکات، لەبەرئەوەی اللە خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە ھەرچەندە اللە ش ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون بەڵکو لەبەرئەوەیە چونکە ھەرخۆی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا ئەمە بریتی یە لەقسە بەجێ و ڕاست و دروستەکە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، وە لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە لە اللە وە دێت بۆ بەندەکانی جا ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کە لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی بۆیان شەفاعەت دەکات جا ھەرگیز بەندەکەی نکۆڵی لەوە ناکات بەوەی اللە بەڕاستی خۆی لەهەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، وە ھەر لەبەرئەمەشە خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە نەفسی خۆیان کردووە جا لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە دێت لەلایەن اللە وە بەتەنھا جا دەبێتە شتێکی لەناکاوو کتوپڕ بۆ بەندە (سزادراوەکانی) و سەرسام دەبن بە لێبوردنی سەرتاسەری و گشتی پەروەردگارەکەیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ ۚ حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا الْحَقَّ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

وە لەم جێگایەشدا بۆتان ڕووندەبێتەوە نھێنی شەفاعەتەکە اللە تایبەتی کردووە بە بەندەیەک لە بەندەکانی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ} صدق الله العظيم [سبأ:23].

وە ئەوە ئەو بەندەیە کە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات بەقسەی ڕاست و دروست و بەجێ، وە تاکە کەسە اللە ئیزنی دەدات تا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات دەربارەی مەسەلەی شەفاعەت (نەک بۆ ئەوەی بچێت داوای شەفاعەت بکات بۆ کەسانی تر بەڵکو لەبەرئەوەی اللە دەزانێت ئەم کەسە قسەی ڕاست و بەجێ دەکات بۆیە مۆڵەتی دەدات قسەی لەگەڵدا بکات جا داوا دەکات اللە گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بھێبێتەجێ کە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت ھەر لەبەرئەمەش نیعمەتی بەھەشتی ڕەت کردۆتەوەو نایەوێت بچێتە ناویەوە ئەمەش لەبەر خۆشەویستیە گەورەکەیەتی بۆ اللە کە زیاترە لەخۆشەویستی ھەموو کەس و شتێک لەلای تەنانەت لە خۆی و بەھەشت و بەرزترین پلەکەشی جا دەڵێت چۆن بچمە ناو بەھەشتەوە لەکاتێکدا اللە ھێشتا ڕازی نیە لەنەفسی خۆی). بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلاَّ مَنْ أَذِنَ له الرَّحْمَنُ وَقَالَ صَوَابًا} صدق الله العظيم [النبأ:38].

جا ئایا قسە بەجێ و ڕاستەکە چی یە لەڕوانگەی ئێوەدا؟ جا ئایا ئەمە بریتی یە لەوەی اللە قسە دەکات لەگەڵ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان جا ئەویش داوای شەفاعەتی لێبکات بۆ ئوممەتەکەی؟ جا ئایا ئەم کەسە بەڕەحم و میھرەبانترە بۆیان لە اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؟ ئایا عەقڵتان بەکارناھێنن و تێناگەن؟ یان بەڕاستی قسە بەجێ و ڕاست و دروستەکە بریتی یە لەفەتواکەی ئیمام مەھدی دەربارەی نھێنی شەفاعەتە حەقەکە بەوەی ھەمووی بۆ اللە یە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؟ جا قسە بەجێ و ڕاست و دروستەکە بریتی یە لەوەی: لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی قسەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی کردووەو داوای لێکردووە بەوەی ئەو نیعمەتەی بۆ بھێنێتەجێ کە گەورەترە لە مەلەکوتەکەی دنیاو دوایی ھەرچەندە اللە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەشی لەبەھەشت پێداوە بەڵام ئەو ڕەتی کردۆتەوەو ھاتنەجێی ئەو نیعمەتەی دەوێت کە گەورەترو مەزنترە لەم پلەیە کە ئەویش بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بیت لەنەفسی خۆی و چیتر نە خەفەتباربێت نە توڕە، جا لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە دێت لە اللە وە ھەرچەندە ئیمام مەھدی ھیچ داوای شەفاعەتیشی نەکردووە وە بۆشی نیە، بەڵکو قسەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی کردووە دەربارەی ھاتنەجێی ئەو نیعمەتەی کە گەورەترە لە بەھەشتەکەی کە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی، ئەمەش ئامانجەکەی ئەو ئیمام مەھدیەیە کە لەدنیاو دواییدا گرتوویەتیە بەر بەوەی پەروەردگارەکەی اللە یە خۆشەویستەکەی ڕازی بێت لەنەفسی خۆی، وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە ئیمام مەھدی سەرسوڕمانیەکی گەورەو توندی ھەیە لەبەرامبەر ئەوانەی خۆشحاڵ بوونە بە بەھەشتی پەروەردگارەکەیان! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فرِحِينَ بِمَا آتَاهُمْ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلاَّ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يحزنون} صدق الله العظيم [آل عمران:170].

وە ھۆکاری سەرسامیەکەشم بریتی یە لەوەی چۆن ئەوانە ڕازی دەبن بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا پەروەردگارە میھرەبانە خۆشەویستە ھەرە گەورەکەیان لە نەفسی خۆیدا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]!.

دوورەو زۆر دوورە بەوەی ئیمام مەھدی ڕازی بێت بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەی جا ھەرگیز ھیچ شتێک تووشی فیتنەی ناکات لە بەرامبەر نیعمەتەکەی ھەتا ئەگەر تەنانەت اللە بە قەد ژمارەی گەردیلەکانی ئەم گەردوونە گەورەیەش چەند بەرامبەر بۆی زیاد بکات، وە ھەتا ئەگەر ھەموو گەردیلەیەکی مەلەکوتەکەشی بەسەرتاسەری پێبدات ئەوا ھیچی بۆ زیاد نابێت تەنھا باوەڕو جێگیربوون و ڕازینەبوون نەبێت تەنھا بەھاتنەجێی ئەو نیعمەتەی کە گەورەترە لە ھەموو ئەمانە، وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان ھەموو ئەمانە ناگەنە نرخى مێشوولەیەکیش (ئەگەر ئەم مێشوولەیە ھۆکاربێت بۆ نەھاتنەجێی ڕازیبوونەکەی اللە) ھەتا ئەگەر تەنانەت لەمێشوولەوە بەرەو سەرووترم ھەمووی کرد بەفیدا (بۆ ڕزگارکردنی) مێشوولەیەک لە مەلەکوتی پەروەردگارەکەم کە جێنشینی کردووم لەسەری.

وە ئەی خۆشەویستەکانی اللە ئەی ئەوانەی اللە تان خۆشدەوێت بە گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان وە گەورەتر لە مەلەکوتی پەروەردگارەکەم ھەمووی ھەرچەندە زۆریش بێت و بگاتە ھەرچەندێکیش، ئایا دەبینن دواتر نەفس و ناخەکانتان ڕازی بێت بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی و ماڵ و موڵکەکانی لەکاتێکیشدا خۆشەویستەکەتان ئاسودەو خۆشحاڵ نەبێت؟ بەڵکو خەفەتبارو متحسرو توڕە بێت لە نەفسی خۆی لەسەر ئەو بەندانەی ھاوارو ناڵەیانە لە ئاگری دۆزەخداو دەڵێن: {وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ} صدق الله العظيم [فاطر:37].

بەڵام ئەی خۆشەویستەکانی اللە ئەوان داوای ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەیان لە اللە نەکردووە کە لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی تا بڵێن: {رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:23].

وە ئەی ھاوەڵانی ئاگر کێ فەتوای ئەوەی بۆ داون کە دوعاو پاڕانەوە ھەڵگیراوە لە ڕۆژی دواییدا؟ بەڵکو کردنی کاروکردەوەکان ھەڵگیراونەتەوەو کاغەزەکانیش وشک بوونەتەوە جا اللە لەم ڕۆژەدا کاروکردەوەکان قبوڵ ناکات نە بەخشینیش ھەتا ئەگەر تەنانەت ھەر یەکێکیشیان پڕ بەزەویش ئاڵتون ببەخشێت ئەوا ھەرگیز اللە لێی قبوڵ ناکات لەبەرئەوەی تازە کردنی کاروکردەوەکان ھەلگیراونەتەوەو کاغەزەکانیش وشک بوونەتەوە: {اقْرَ‌أْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

بەڵام ئەوەی ماوەتەوە بەڵینێکە لەلایەن اللە وە کە بەدرۆ ناخرێتەوە لە دنیاو دواییدا، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ۗ أَإِلَـٰهٌ مَّعَ اللَّـهِ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ﴿٦٢﴾} صدق الله العظيم [النمل].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقالَ ربّكم ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} صدق الله العظيم [غافر:60].

بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە ھاوەڵانی ئاگر داوا لە بەندەکانی اللە دەکەن لەجێگای ئەو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النّار لِخَزَنَةِ جهنّم ادْعُوا ربّكم يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُ‌سُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗ وَمَا دعاء الْكَافِرِ‌ينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].

جا سەیری قسەی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بکەن: {قَالُوا فَادْعُوا}.

بەو مانایەی داوا لە اللە بکەن، جا چۆن داوا لە بەندەکان دەکەن لە جێگای ئەو؟ جا ئایا ئەوان بەڕەحم و میھرەبانترن بۆیان لە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ وە لەپاش ئەمە سەیری ئەم قسەیان بکەن: {وَمَا دعاء الْكَافِرِينَ إِلاَّ فِي ضَلالٍ} صدق الله العظيم.

ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان دەستیان بە ڕەحم و میھرەبانی کەسانێکەوە گرتووە کە ڕەحم و میھرەبانیەکەیان کەمترو نزمترە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە جا داوایان لێدەکەن لە جیاتی ئەو بەوەی داوا لەپەروەردگارەکەیان بکەن ڕۆژێک سزاکەیان لەسەر سوک بکات، بەڵام دوعاو پاڕانەوەکانیان لە گومڕایی دایە، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان داوا لە فریشتەکان دەکەن لەجێگای اللە بەوەی شەفەعەتیان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەیان وە بەوەی ھەتا تەنانەت یەک ڕۆژ سزایان لەسەر سوک بکات، کەواتە دوعاو پاڕانەوەکانیان لە گومڕاییدایە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن كَانَ فِي هَـٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَ‌ةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سبيلاً ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

ئەمەش لەبەرئەوەی کوێرو نابینایە لەبەرامبەر ناسینی پەروەرگارەکەی اللە ی بەڕەحم و میھرەبانتر لە بەندەکانی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، بەڵام ئەوان لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بێ ئومێد بوونە وە کەسیش لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە بێ ئومێد نابێت تەنھا گەلی ستەمکاران نەبن.

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە ئەی ئوممەتی مەھدی چاوەڕونکراو لەزەمانی ڕەوانکردنەکەیدا، بەڕاستی اللە منەتی بەسەر ئێوەدا کردووە بە منەتێکی گەورەتر لە سەر ھەر ئوممەتێکی تر لە کتێبدا ئەگەر بێتو لە سوپاسگوزاران بن جا وەڵامی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی دەدەنەوە بۆ لای پەرستنی ئەو نیعمەتەی کە نیعمەتێکی گەورەترە لە مەلەکوتەکەی دنیاو دوایی.

وە ئەی گەلی خۆشەویستانی اللە ئەی پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەی ئەوانەی اللە تان خۆشدەوێت بە خۆشەویستیەکی گەورەتر لە ھەموو شتێکی تر لەدنیاو دوایی ئەی ئەوانەی توندترین و گەورەترین خۆشەویستیتان بۆ اللە یە لەنێو ئوممەتەکان، سوێند دەخۆم بەو اللە یە گەورەیەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە بەوەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان شادو ئاسودە نیە لە نەفسی خۆی بەڵکو توڕەو متحسرو خەفەتبارە لەسەر بەندەکانی، جا ھەرچی توڕەییەکەیە ئەوا لەسەر ئەم زیندووانەیە کە تۆبەیان نەکردووەو نەگەڕاونەتەوە لای اللە یە پەروەردگارەکەیان بەر لە مردنەکەیان ئێستا، ھەرچی خەفەتباریەکەشە ئەوا لەسەر ئەم ئوممەتانەیە کە لەناوی بردوون لە پێش ئەواندا جا پەشیمان بوونەتەوە، وە ھەموو یەکێکیشیان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كنت لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:56].

جا ئەمانە اللە بەتووڕەیی لەسەریان نەماوەتەوە بەڵکو متحسرو خەفەتبارە لەسەریان بەھۆی ستەمکردنەکەیان لەنەفسی خۆیان، خۆ ئەگەر داوایان لێکردبا بە ڕەحم و میھرەبانیەکەی ئەوا وەڵامی دەدانەوە بەڵام ئەوان لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی بێ ئومێدبوونە، کەسیش لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە بێ ئومێد نابێت تەنھا گەلی ستەمکاران نەبن.

وە ئەی خۆشەویستەکانی اللە ئەی ئەوانەی اللە تان خۆشدەوێت بە خۆشەویستیەکی توندو گەورە، بە اللە ی گەورە پرسیارتان لێدەکەم کە ئەگەر بێتو یەکێک لە منداڵەکانتان بەدرێژایی ژیانی دنیا لەدایک و باوکی توڕە بێت جا لەپاش ئەمە لەڕۆژی قیامەتدا بینیەوە وا ھاوارو ناڵەیەتی لە ئاگری دۆزەخدا، جا گوێی لە دەنگەکەیەتی دەڵێت ئای دایکە باوکە لەکاتێکدا ھاواردەکات لەم ئاگرە ھەڵگیرساوەی دۆزەخ کە سوتەمەنیەکەی خەڵک و بەردە جا مەودای حەسرەتی خەفەتباریەکەیان بێننە پیش چاو لە ناخیان لەسەر منداڵەکەیان ھەرچەندە توڕەش بووبن لێی لەژیانی دنیادا جا ئەی چی دەربارەی حەسرەتی خەفەتباری اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر کە دەفەرموێت: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]!

وە لەم جێگاو شوێنەدا مەھدی چاوەڕوانکراو دەگریێت و دەڵێت: ئەی لەبەرچی منت دروست کردووە ئەی پەرستراوەکەم؟ جا چۆن دەکرێت من شادو ئاسودە بم بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکیشدا پەروەردگارە خۆشەویستەکەم کە خۆشەویسترە لەلام لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان شادو ئاسودە نەبێت لەنەفسی خۆی بەڵکو متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر بەندەکانی؟ خۆ ئەگەر بھاتبا وەکو ئێمە خەوتبایە ئەوا دەحەسایەوە لەحەسرەتی خەفەتباری لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە مادام خەوتبێت پاک و بێگەردی بۆی! وە ئەگەر بھاتبا لەبیری کردبوایە ئەگەر بۆ چرکەیەکیش بووایە ئەوا نەفسەکەی دەحەسایەوە مادام لەبیری کردبووایە! بەڵام ئەو هه‌میشه زیندووەو ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوه‌کانیه‌تی) نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و نە نەھەڵەش دەکات و نە لەبیریش دەکات وە ھەر چرکەیەکیش کە تێپەڕ دەبێت ئەو متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی لە ئاگرەکەیدا سزا دەدرێن بەھۆی ستەمکردنەکەیان لەنەفسی خۆیان جا خستونیەیە ناو ئاگرەوە ھەروەکو ئوممەتەکەی پێغەمبەری اللە نوح کە یەکسەر لەدوای نقوم بوونەکەیان خستونیەتە ناو ئاگرەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا} صدق الله العظيم [نوح:25].

وە سەرجەم ئوممەتە بەدرۆزانەکانی دوای ئەوانیش ئەوانەی پێغەمبەرەکانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ زانیوە جا پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان دوعایان لێکردوون جا اللە ش وەڵامی داونەتەوە جا ئەوەی بەڵێنی پێدابوون بۆی بەڕاست گەڕاندن وە بەدرۆزانەکانی پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان تەفروتوناکرد، جا چۆن ئەو پێچەوانەی بەڵێنەکەی خۆی دەکات بۆ پیغەمبەرەکانی؟ وە کێش ھەیە لە اللە ڕاستگۆتر بێت بۆ بەڵێنەکەی؟ بەڵام ئەو بەندە بێباوەڕانەی کە لەناوی بردن بەھۆی بەدرۆزانینی پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان سوک نەبووە لەسەری، جا ئایا منداڵ سوکە لەسەر دڵی دایک و باوک ھەرچەندە سەرپێچیکاریش بێت بۆیان.

جا ئەی گومانتان چیە دەربارەی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر جا ئایا دەیبینن ئەو بەندە بێباوەڕانەی کە لەناوی بردوون سوک بێت لەسەری لەکاتێکدا ئەو لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە؟ بەڵکو سوک نین لەسەری وە بەڕاستی ئەو خەفەتبارە لەسەریان بەخەفەتباریەکی زۆر گەورەتر لە خەفەتباری دایک و باوکێک لەسەر منداڵە سەرپێچی کارەکەیان ئەگەر بێتو سەیری بکەن لەکاتێکدا وا ھاوار دەکات لەئاگری دۆزەخدا، بەڵکو حەسرەتی خەفەتباری اللە لەسەر بەندە بێباوەڕەکانی زۆر گەورەترە.

وە سوێند بە اللە ھێشتا بیری ئەو خۆشەویستانەم دێنمەوە کە گەورەترین و توندترین خۆشەویستی لەدڵەکانیان بۆ اللە یە لە ھەموو شتێک زیاتر لەدنیاو دواییدا، وە پێیان دەڵێم ئەی ئەوانەی اللە تان زیاتر خۆشتر دەوێت لە باوک و دایک و ھاوسەرانتان و منداڵەکانتان وە لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانیش زیاتر، ئایا دەبینن ئێوە دواتر شادو ئاسودە بن بە نیعمەتی بەھەشتەکەی و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویستەکەشتان لەنەفسەکەی خۆیدا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]؟

جا لێرەدا فرمێسکەکانی ئیمام مەھدی دەڕژێت بەسەر ڕوومەتەکانیدا جا دەپاڕێتەوە لە پەروەردگارەکەی و دەڵێت: ئەی لەبەرچی منت دروستکردووە ئەی پەرستراوەکەم؟ وە منیش بە وەڵامەکەت دەزانم بۆ بەندەکەت لە مەحکەمی کتێبەکەت دەربارەی ئامانجەکە لەدروستکردنەکەم و دەفەرمووی: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56)} صدق الله العظيم [الذاريات].

وە لەپاش ئەوە دەڵێم: ئەی پەرستراوەکەم ئەی ئایا تۆ ستەمت لەسەر نەفسی خۆت حەرام و قەدەغە نەکردووە؟ جا وەڵامەکەت زانراوە لە مەحکەمی کتێبەکەت کە دەفەرمووی: {وَلا يَظْلِمُ ربّك أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].

وە لەپاش ئەوە دەڵێم: جا ئایا گوناھی ئەو کەسە چیە کە خۆشی دەوێیت بەگەورەتر لە نیعمەتەکەی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان؟ جا چۆن خۆشحاڵ و ئاسودە دەبێت بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا گەورەترین خۆشەویستەکەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان خۆشحاڵ و ئاسودە نەبێت لە نەفسی خۆی؟ بەڵکو متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، بەڵکو حەسرەتی خەفەتباریەکەت پەروەردگارم لەسەر بەندەکانت ماوەیەکی گەلێک دوورە بەردەوامە لەم ماوەیەشدا تۆ هەر دەفەرمووی: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی دەڵێت: ئەی خۆشەویستەکانی اللە ئەی ئەوانەی چاوەکانتان بەخوڕ فرمێسک دەڕێژێت لەبەرامبەر ئەوەی زانیوتانە بە ڕاستیەکەی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم)، بەڕاستی ئێوە لەو گەلەن کە اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت جا ئایا ڕازی دەبن بە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا خۆشەویستە ھەرە گەورەکەشتان ڕازی نەبێت لە نەفسی خۆی بەڵکو خەفەتبار بێت لەسەر بەندەکانی؟ جا شوێنم بکەون بۆ ھاتنەجێی گەورەترین نیمەتەکە (النّعيم الأعظم) تا اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی، وە بشزانن اللە ھەرگیز ڕازی نابێت لە نەفسی خۆی ھەتا ئەوکاتەی ئوممەتەکان دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، ئەمەش لەسەر اللە ی به‌ده‌سه‌ڵات قورس نیەو زۆر ئاسانه‌. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَآمَنَ مَنْ فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].

بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَلَمْ يَيْأَسِ الذين آمنوا أَنْ لَّوْ يَشَآءُ الله لَهدًى النّاس جَمِيعاً} صدق الله العظيم [الرعد: 31].

ئەی اللە بەڕاستی من لەسەر ئەوە لەشاھێدەکانم، کە ئەمە لەسەر اللە ی به‌ده‌سه‌ڵات قورس نیەو زۆر ئاسانه‌.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
برای بەشەر لەخوێن لە حەواو ئادەم بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
12

- 29 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - 05 - 1433 کۆچی
03 - 04 - 2012 زایینی
05:02 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=110812
ـــــــــــــــــــــــــ


وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر شەیتانێک لەشەیتانە بەشە‌رەکان ئەوانەی ڕقیان لە ڕازی بوونی اللە گەورەترین نیعمەتەکەیە..

بەناوی اللە ی تاک و تەنهاو بەدەسەڵات و زاڵ دروستکاری جن لە بڵێسەی ئاگرو دروستکاری مرۆڤ لە قوڕێکی خەستی وەکو فەخفوری، وە دروودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە و کەس و کاری پاکی و ھەموو بەسەرخەرانی اللە تا ڕۆژی دوایی، جا لەدوای ئەمە..

ئەی ئەوکەسەی دەتبینین لەشەیتانە بەشەرەکانی لەوانەی باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و لەناخیشەوە بێباوەڕن و کوفرو پیلانەکەیان دەشارنەوە بۆ ڕێگاگرتن لە زیکری کتێبەکەی اللە، بەڕاستی ئێوە نکۆڵی لە گەورەترین نیعمەتەکە دەکەن کە ڕازی بوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی جا دەڵێن ناصر محمد یەمانی درۆزنێکی خراپەکارە بەھۆی ئەوەی فەتوا دەدات بەوەی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، جا وەرن با حوکم بکەین بۆ لای مەحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە کە ئایا ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بەڕاستی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؟ جا لەپاش ئەمە حوکمەکەی اللە دەبینین بەحەق کە فەتوایەکەی داناوە بە قەدەرێکی بڕیار لەسەردراوی دیاریکراو لە دەقی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی خۆی لە مەحکەمی زیکر کە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ فەتواتان بۆ دەدات بەوەی بەڕاستی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، وە ئەم حوکمە حەقەی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانیش لە کتێبەکەی دەردەھێنین لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

بەڵام ئەم شەیتانەی کە کوفر دەکات بەوەی ڕازیبوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکەی بەھەشت ھەرگیز درک بەوە ناکات بۆ ھەمیشە، جا ئایا دەزانن ئەمە لەبەرچیە؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەو لەم کەسانەیە کە اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ ارْ‌تَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِ‌هِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ ﴿٢٥﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّذِينَ كَرِ‌هُوا مَا نَزَّلَ اللَّـهُ سَنُطِيعُكُمْ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ‌ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِسْرَ‌ارَ‌هُمْ ﴿٢٦﴾ فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِ‌بُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَ‌هُمْ ﴿٢٧﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتّبعوا مَا أَسْخَطَ اللَّـهَ وَكَرِ‌هُوا رِ‌ضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [محمد].

وە بەڕاستیش ئێمە ناسیومانە کێیە لە ڕێی ئاوازی ئەو قسانەی کە دەیھاوێژێت جا بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی ئەو لەم کەسانەیە کە اللە ی پایەبەرز دەربارەیان فەرموویەتی: {ذَلِكَ بِأَنَّهُمُ اتّبعوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ} صدق الله العظيم.

وە بەھەمان شێوە دەیبینین بانگ دەکات بۆ شیرک و ھاوبەش دانان بۆ اللە وە دەیەوێت موسڵمانان بیروباوەڕیان بەشەفاعەتی بەندەکان ھەبێت لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو لەبەرئەوەەی ئەو دەیەوێت دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە بکات دەربارەی کوفر کردن بە شەفاعەتی نێردراوو پێغەمبەرەکان و ئەولیاکان لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أنْ يُحْشَرُوا إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِىٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ}صدق الله العظيم [الأنعام:51].

وە ئەی گەلی موسڵمانان ئایا نیشانتان بدەم چۆن حەق و بەتاڵ لەیەکتر جیا دەکەنەوە؟ جا سەیری بانگەوازی شەیتانە جن و بەشەرەکان بکەن دەیان بینن ئەوان بانگەوازی شەریک و ھاوبەش دانان دەکەن بۆ اللە وە بۆ بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری بەندەکان، بەڵام بانگەوازکار بۆ لای حەق دەیبینن دەرتان دەھێنێت لە بەندایەتیکردنی بەندەکان بۆ بەندایەتیکردنی پەروەردگاری پەرستراو بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن. جا ئەوان ھێشتا ھەر ھەوڵ دەدەن تا ھەڵتان بگەڕێننەوە لە ئایینە حەقەکەتان ئەگەر بۆیان بکرێت و بتوانن وە ھەوڵ دەدەن توشی ئاشوبتان بکەن دەربارەی حەق. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَبْغُونَكُمُ الْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّاعُونَ لَهُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:47].

وە دواتریش شتێکی زۆر سەرسوڕھێنەرو سەرسامکەریان لێدەبینن لە ڕێگای پیلانە پیس و پۆخڵ و فێڵبازیەکەیان بە بەتاڵ بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک، وە ھەشە لە کەسە دوو دڵ و ڕاڕایەکان شەیتانەکان داگیریان کردوون و بەسەریاندا زاڵ بوونەو ڕێگایان لێ گرتوون بۆ ڕێگای ڕاست واش حساب دەکەن لەھیدایەتدراوانن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ‌ الرَّ‌حْمَـٰنِ نُقَيِّضْ له شَيْطَانًا فَهُوَ له قَرِ‌ينٌ ﴿٣٦﴾ وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٣٧﴾ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِ‌قَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِ‌ينُ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

وە ئەی دوژمنی اللە و دوژمنی خەلیفەکەی، ئیمام مەھدی نەفی شەفاعەتی بەندەکانی نەکردووە لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو جا لەپاش ئەمە پێتانی وتبێت من شەفاعەتکارتانم لەڕۆژی دوایی، بەڵکو من فەتوام داوە بە مۆڵەت دان لەلایەن اللە وە بۆ ھاتنەجێی شەفاعەتەکە، جا ئەوانەی اللە مۆڵەتیان دەدات ھەرگیز ناڵێن ئەی اللە شەفاعەت دەکەین بۆ بەندەکانت جا ئەویش وەڵامیان بداتەوە، دوورەو زۆر دوورە وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورەو پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! بەڵکو ئەوانەی اللە مۆڵەتیان دەدات بۆ قسە کردنەکە دەدوێن بە قسەی بەجێ و ڕاست و دروست وە داوا لەپەروەردگارەکەیان دەکەن نەفسەکەی ڕازی بێت پاک و بێگەردی بۆی، جا ئەمە بریتی یە لە گەورەترین نیعمەتەکە سەبارەت بەوان، وە ئایا چۆنیش اللە لەنەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ جا تا ئەمە بێتەجێ ھەر دەبێت بەندەکانی بخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە جا ڕازی بێت.

جا تۆ گوێبگرە لەوەی دەیڵێم: سوێند دەخۆم بەو اللە یەی کە کتێبەکەی دابەزاندووە وە ھەورەکان ھاتووچۆ پێدەکات وە زاڵ دەبێت بەسەر دەستەی دوژمنان اللە ی بەدەسەڵاتی بەخشندە ھەندێک بەندەی اللە ھەن لەم جیھانەدا ھەرگیز پەروەردگارەکەیان ڕازیان ناکات بە ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن بەھەشتیش کە پانتایی و فراوانیەکانیان ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویش بێت ھەتا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت! ئایا دەزانن لەبەرچی؟ ئەمە لەبەرئەوەی ئەوان ئێستا کە لەم زەمانەشدان دەبینن ھیچ پێویستیەکیان بەنیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان نیە لەکاتێکدا خۆشەویستەکەیان متحسرو خەفەتباربێت لە نەفسی خۆی بەھۆی ستەمکردنی بەندەکانی لە خۆیان لەوانەی کە گومڕابوون لەژیانی دنیادا، وە اللە ش خەفەتبار نابێت لەسەر خەشم لێگیراوەکان (المغضوب عليهم) وەکو تۆ لەبەرئەوەی ئێوە ئەی شەیتانە جن و مرۆڤەکان لە گومڕایە سەرلێشێواوەکان نین، بەڵکو گومڕایە سەرلێشێواوەکان ئەوانەن کە گومڕاو سەرلێشێواو بوونە لەڕێگای ھیدایەت واش حساب دەکەن ھیدایەت دراون.

ھەرچی شەیتانە جن و مرۆڤەکانن جا ئەوان ڕقیان لەحەقە، وە شوێنی ئەوە کەوتوون کە اللە توڕە دەکات وە ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە یە جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوە اللە ش نەفرەتی لێکردوون لەدنیاو دوایی وە سێ جاریش سزا دەدرێن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمِمَّنْ حَوْلَكُمْ مِّنَ ٱلأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ مَرَدُواْ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لاَ تَعْلَمُهُمْ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍ} صدق الله العظيم [التوبة:101].

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵام اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ} صدق الله العظيم.

جا لەبەرچی ئەی ناصر محمد تۆ دەڵێیت دواتر اللە سێ جار سزایان دەدات؟". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ھەرچی دوو جارەکەیە ئەوا لەمیانەی تەمەنی ژیانی دنیادایە وە لەپاش ئەمە دەگەڕێندرێنەوە بۆ سزایەکی گەورە لەڕۆژی قیامەت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍ} صدق الله العظيم.

ئەوانە دووڕوەکانن لەشەیتانە بەشەرەکان وەکو ئەوانەی کوفر دەکەن بە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لە پەروەردگاری پەرستراوەوە پاشانیش جگە لە اللە ھیچ پاڵپشت و بەسەرخەرو پشتیوانێک نادۆزنەوە. اللە نەفرەتی لێکردوون بەکوفرکردنەکەیان وە خەشم و توڕەیی خۆی لێگرتوون وە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشی لەسەر حەڵاڵ کردوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ آمَنَّا بِاللَّـهِ وَمَا أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ عَلَىٰ إِبْرَ‌اهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَالنَّبِيُّونَ مِن ربّهم لَا نُفَرِّ‌قُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ له مسلمونَ ﴿٨٤﴾ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ‌ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ منه وَهُوَ فِي الْآخِرَ‌ةِ مِنَ الْخَاسِرِ‌ينَ ﴿٨٥﴾ كَيْفَ يَهْدِي اللَّـهُ قَوْمًا كَفَرُ‌وا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أنَّ الرَّ‌سُولَ حقّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿٨٦﴾ أُولَـٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أنّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّـهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿٨٧﴾ خَالدّين فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُ‌ونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ‌ رَّ‌حِيمٌ ﴿٨٩﴾ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْرً‌ا لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الضَّالُّونَ ﴿٩٠﴾ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ‌ فَلَن يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِم مِّلْءُ الأرض ذَهَبًا وَلَوِ افْتَدَىٰ بِهِ أُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ وَمَا لَهُم مِّن نَّاصِرِ‌ينَ ﴿٩١﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە بەڕاستی شەیتانە جن و بەشەرەکان بریتین لە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەبەرئەوەی ئەوان کوفر دەکەن بە بانگەوازەکەی ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی کە بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا وە بەوەی لەگەڵ اللە داوا لەھیچ یەکێک نەکەن وە هه‌رگیزیش په‌ناگەو یاریده‌ده‌رێکیان لەجێگای ئەم زاته‌یان ده‌ست ناکه‌وێت، وە ووریاو ئاگاداریان دەکاتەوە لە شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە وە فەرمانیان پێدەکات بە دڵسۆزی بۆ اللە بەتەنھا وە بانگەوازی جن و مرۆڤ دەکات بۆ لای ئەوەی ڕازی بوونی اللە بکەن بە ئامانج لە ژیانی دنیاو دواییدا، بەڵام ئەوانەی شوێنی ئەوە دەکەون کە اللە توڕە دەکات وە ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی دەبێتەوە ھەرگیزاو ھەرگیز بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سەرسامیان ناکات وە دواتریش ھەوڵ و کۆشش دەکەن بە ھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک تا نوری اللە بکوژێننەوە اللە ش ناھێڵێت و ھەر پەرەی پێدەدات و دەیەوێت نورەکەی تەواو بکات ئەگەر چی تاوانکارانیش ڕقیان لەدەرکەوتنی بێت.

دروودو سڵاویش لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە. وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان..

دوژمنی شەیتانە بەشەرەکان؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
13


- 30 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
13 - 09 - 1431 کۆچی
22 - 08 - 2010 زایینی
06:02 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=110813
ــــــــــــــــــــ


شەفاعەت بەم شێوەیە نیە کە ئێوە پێتان وایە، جا لە اللە بترسن و ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ بڕیار مەدەن..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت ئەی گەلی موسڵمانان، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

پــ 1: جا ئایا ئەو لە اللە ترسانەی کە ئومێدی شەفاعەتیان لێدەکەن لە اللە ی ڕەحمان خاوەنی ئەوەن قسە بکەن تا داوای شەفاعەت بکەن یان اللە ئیزنیان نادات قسەی لەگەڵدا بکەن لەم بارەیەوە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا ﴿٣١﴾ حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا ﴿٣٢﴾ وَكَوَاعِبَ أَتْرَ‌ابًا ﴿٣٣﴾ وَكَأْسًا دِهَاقًا ﴿٣٤﴾ لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا ﴿٣٥﴾ جَزَاءً مِّن ربّك عَطَاءً حِسَابًا ﴿٣٦﴾ رَّ‌بِّ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّ‌حْمَـٰنِ لَا يَمْلِكُونَ منه خِطَابًا ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [النبأ].

پـــ 2: وە بەھەمان شێوە جا ئایا ڕوحی قودس (جبریل) و فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان خاوەن قسەکردنن لەلای اللە دەربارەی داواکردنی شەفاعەت بۆ بەندەکانی؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلائِكَةُ صَفًّا لا يَتَكَلَّمُونَ} صدق الله العظيم [النبأ:38].

بەڵام اللە یەک کەسی جیاکردۆتەوەو دەریھێناوە لە بەندەکانی جا ئیزنی داوە بە قسەکردن، ھەر لەبەرئەمەش فەرموویەتی: {إِلا مَنْ أَذِنَ له الرَّحْمَنُ وَقَالَ صَوَابًا} صدق الله العظيم [النبأ:38].

وە ئەو پرسیارەی کە ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا قسە بەجێ و ڕاستەکە چیە؟ جا وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شيئاً إِلاَّ مِن بَعْدِ أنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَن يَشَاء وَيَرْضَى} صدق الله العظيم [النجم:26].

کەواتە ئەو بەندەیەی اللە ئیزنی دەدات بە قسەکردن و دواندنی و بەقسەکردنەکەی ڕازیە ھەرگیز داوای شەفاعەت بۆ ھیچ یەکێک ناکات لەبەندەکانی اللە بەھیچ شێوەو جۆرێک بەڵکو داوا لەپەروەردگارەکەی دەکات ڕازی بێت لەنەفسی خۆی تا گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بھێنێتەجێ، ئەمەش لەبەرئەوەی اللە بریتی یە لە لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، لەبەرئەوەی اللە خەفەتبارو متحسرە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە جا لەبەرئەوەی حەسرەتی خەفەتباری اللە گەورەیە لەسەر بەندەکانی لەبەرئەوەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە ھەر لەبەرئەمە ئەو بەندەیەی کە دەیبینن اللە ئیزنی دەدات بەقسەکردن و دواندن لەگەڵیدا ھیچ ناڵێت تەنھا قسەی بەجێ و ڕاست نەبێت جا داوا لە پەروەردگارەکەی دەکات ڕازی بێت لەنەفسی خۆی لەبەرئەوەی اللە لە لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترەو متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە ھەرچەندە اللە ش ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەخۆیان کردووە وە کوفریان کردووە بە پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان پاشانیش اللە پێغەمبەرەکانی بەسەریاندا سەرخستووە بە سزایەکی سەخت ھەروەکو بەم شێوەیە بەڵێنی پێدابوون ھەتا ئەوکاتەی لەناوی بردن جا لەپاش ئەمە حەسرەتی خەفەفباری و ئەسەف دێت لە نەفسەکەی لەسەریان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا آَسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ} صدق الله العظيم [الزخرف:55].

جا لەپاش ئەمە اللە لەسەریان خەفەتبار دەبێت لەدوای ئەوەی تۆڵەی لێ سەندنەوە بە بێ ستەمکردن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِن كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ} صدق الله العظيم [البقرة:165].

وە ئەو پرسیارەی کە ئاڕاستە دەکرێت: بۆ ئەو کەسەی لەدڵەکەیدا گەورەترین و توندترین و زۆرترین خۆشەویستی بۆ اللە یە جا زیاتر لە ھەموو شتێک زیاتر لە بوون خۆشتری دەوێت بە ھەموویەوە لەدنیاو دواییدا وە توندترو گەورەترو زۆزرترو زیاتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان، جا ئایا دەبێت شادو ئاسودە بێت لە نیعمەتی بەھەشت لەدوای ئەوەی بەمەودای حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ی لەنەفسی خۆی زانیوە وە بەخەفەتباریەکەی اللە ش لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کرد؟ کەواتە ئەی خۆشەویستانی اللە ئەگەر لەدڵەکانتاندا گەورەترین و توندترین و زۆرترین خۆشەویستیتان بۆ اللە یە ئەوا خۆشحاڵ مەبن بە سەرکەوتنەکەی اللە بۆ ئێوە بەوەی بێباوەڕەکان لەناو دەبات! ئەمەش لەبەرئەوەی اللە لەوکاتەی ئێوە سەردەخات و تۆڵە لەوان دەستێنێت جا کە لەناویان دەبات و ئەوەتان بۆ بەڕاست دەگەڕێنێت کە بەڵێنی پێداون پاشانیش کە ئێوە دەخاتە بەھەشتەکەیەوە پاشانیش کە ئێوە خۆشحاڵ دەبن بەوەی اللە سەریخستن بەسەر دوژمنەکەی و دوژمنەکەتان و ئێوەشی خستە ناو بەھەشتەکەی و ئەوانیشی خستە ناو ئاگرەکەیەوە، بەڵام من نەمبینی بەوەی اللە بەھەمان شێوە خۆشحاڵ و شادو ئاسودە بێت وەکو ئێوە لەبەرئەوەی ئێوەی سەرخستووە جا دوژمنەکەتانی لەناو بردووەو ئێوەشی کردووە بەمیراتگری زەوی لەدوای ئەوان ھەتا ئەوکاتەی ئێوەی مراند ئینجا کردنیە ناو بەھەشتەکەیەوە جا لەپاش ئەوەی دەبن بە نیشتەجێ و ھاوەڵانی بەھەشت: {فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ} صدق الله العظيم [آل عمران:170].

جا چیتانە ئەی خۆشەویستەکانی اللە بیرناکەنەوە تەنھا لەخۆتان و ئاسودەییەکەی خۆتان نەبێت جا ڕازی بوونەکەی اللە دەکەن بەوەسیلەو ھۆکار تا پێی بتان پارێزێت لە ئاگرەکەی و بتان خاتە ناو بەھەشتەکەیەوە تا ئاسودەییەکەتان بێتەجێ؟ جا ئایا ئێوە خۆتان خۆشدەوێت یان اللە تان خۆشدەوێت؟ جا ئەگەر ئێوە اللە تان خۆشدەوێت بە گەورەترین و زۆرترین و توندترین خۆشەویستی کەواتە چۆن خۆشەویست شادو ئاسودە دەبێت لەکاتێکدا زانیویەتی خۆشەویستەکەی شادو ئاسودە نیەو بەئەسەف و خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەـیان لەخۆیان کردووە؟ ھەر لەبەرئەمەش دەبینن ئیمام مەھدی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی لەسەر نەفسی خۆی حەرام و قەدەغە کردووە جا ھەرچەند بێت و بگاتە ھەر چەندێکیش لە نیعمەت جا نایەوێت و ڕووی لێوەردەگێڕیت لەوەی بچێتە ناویەوە ھەتا ئەوکاتەی اللە ئەو نیعمەتەی بۆ دەھێنێتەجێ کە گەورەترە لەم نیعمەتانە جا پەروەردگارە خۆشەویستەکەم ڕازی بێت لە نەفسی خۆی نە بەئەسەف نە خەفەتبار لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە، وە ھۆکاری حەسرەت و ئەسەف و خەفەتباریەکەشی لەسەر ئەم بەندانەی کە ستەمیان لەخۆیان کردووە بەھۆی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیەتی لەنەفسەکەی لەبەرئەوەی ئەو لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە وە ھیچ شتێک نیە لە دروستکراوەکان بەڕەحم و میھرەبانتر بێت لە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، بەڵکو جیاوازیەکە زۆر گەورەیە نەک بەوەی ئەو بەڕەحم و میھرەبانتر بێت بە شتێکی سادە زیاتر بەڵکو جیاوازیەکە زۆر گەورەیەو زۆر گەورەیەو زۆر گەورەیە.

جا لەپاش ئەمە خەیاڵی مەودای حەسرەتی خەفەتباریەکە لە نەفسی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر دەکەن، وە ھەرگیزیش ناتوانن خەیاڵی ئەوە بکەن بەوەی چەندە گەورەیە مەودایەکەی ھەتا ئەو کاتەی خەیاڵی ئەوە دەکەن کاتێک باوک و دایک و منداڵ و براو خوشکەکانتان وا ھاوارو گریەو قیژەو ناڵەیانە لە ئاگری دۆزەخ لەبەر سزای ئاگر، جا خەیاڵی ئەوە بکەن مەودای حەسرەتەکە چەندە لەسەر ئەو نزیکانەتان! جا ئەی چی دەربارەی حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ جا چیتانە ئەی خۆشەویستانی اللە بیر لە حاڵی پەروەردگارەکەتان ناکەنەوە، بەوەی ئایا ئەو شادو خۆشحاڵە یان توڕەیە لەسەر ئەو گەلانەی ھێشتا لەناوی نەبردوون وە متحسرو خەفەتباریشە لەسەر ئەوانی تر کە تۆڵەی لێسەندنەوە جا لەدوای ئەوە پەشیمان بوونەتەوە جا ئەویش خەفەتبار بووە لەسەریان؟ جا چیتانە ئەی خۆشەویستانی اللە تەنھا بیر لەخۆتان دەکەنەوە بەوەی چۆن شادی و خۆشحاڵی خۆتان و بەدەست ھێنانی نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان بهێننەجێ وە بەوەی ڕزگارتان بێت لەسزای دۆزەخ؟ جا ئایا حیکمەتی دروست کردنەکەتان لەوەدایە کە اللە بتان خاتە ناو بەھەشتەکەی و لەئاگرەکەشی بتان پارێزێت؟ نەخێر سوێند بەپەروەردگارم وە سوێند بە اللە، اللە دروستی نەکردوون تەنھا بۆ ئەوە نەبێت تا ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە لەپاش ئەمەش دەبینن ڕازیبوونەکەی اللە بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

وە لەمەشدا نھێنی حیکمەتەکە ھەیە لەدروستکردنەکەتان بەوەی ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن لەسەر بەندەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

وە اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً} صدق الله العظيم [الفرقان:59].

وە ئەوکەسەی شارەزاو خەبیرە بە اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان کە بریتی یە لە ئیمام مەھدی دەیەوئت پێتانی بڵێت حاڵی پەروەردگارەکەتان کە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە شادو ئاسودە نیە بەڵکو متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە، جا ھەر جارێک کە اللە پێغەمبەرێکی ناردووە تا بانگەوازی خەڵکی بکات بۆ لای اللە تا لێیان خۆشبێت پشتیان ھەڵکردووەو وتوویانە: {وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْ‌نَا بِمَا أُرْ‌سِلْتُم بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِ‌يبٍ ﴿٩﴾ قَالَتْ رُ‌سُلُهُمْ أَفِي اللَّـهِ شَكٌّ فَاطِرِ‌ السَّمَاوَاتِ وَالأرض يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ‌ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ} صدق الله العظيم [إبراهيم:9-01].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا آَسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ} صدق الله العظيم.

ئایا نابینن بەوەی اللە بە حەسرەت و ئەسەف و خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندەکانی؟ اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت: {إِن كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا چارەسەرەکە چیە ئەی خۆشەویستانی اللە؟ جا بەڕاستی بۆم ڕوونکردنەوە بەوەی بەڕاستی اللە شادو ئاسودە نیە لەنەفسی خۆی؛ بەڵکو بەئەسەف و متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی پەشیمان بوونەتەوە لەدوای ئەوەی اللە لەناوی بردن جا ھەریەکێکیان دەڵێت: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} [الزمر].

جا پەشیمان بوونەتەوەو دڵەکانیان نقوم بووە لەپەشیمانی یەکسەر لەدوای مردنەکەیان یان لەوکاتەی اللە بەسزایەک لەلایەن خۆیەوە لەناوی بردوون. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [عَمَّا قَلِيلٍ لَّيُصْبِحُنَّ نَادِمِينَ ﴿٤٠﴾ فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم [المؤمنون:40-41].

ھەتا ئەوکاتەی پەشیمان بوونەتەوەو چیتر سورو پێداگیر نین لەسەر ئەوەی ئەنجامیان دەدا، بەڵام لەدوای لەدەستچوون و تێپەڕبوونی کاتەکە! جا لەپاش ئەمە حەسرەتی خەفەتباریەکە دێت لەنەفسی اللە لەسەر بەندەکانی لەدوای ئەوەی لەناوی بردن جا پەشیمان بوونەتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا ئیمام مەھدی دەبینن بەدرێژایی کات ئایەتی حەسرەتی خەفەتباریەکەتان بیر دەھێنێتەوە لە نەفسی اللە تا دڵەکانتان بەمە بژیێنێتەوە جا چاوەکانتان فرمێسک بڕێژێت جا بڵێن: "ئای لەحەسرەتی خەفەتباریمان لەسەر گەورەترین نیعمەتەکە ئەگەر بێتو نەیەتەجێ، جا ئەی لەبەرچی ئێمەت دروست کردووە ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ جا ھەرگیز کێشەکە بەمە چارەسەر نابێت ئەگەر بێتو ئێمە ڕازی بوونەکەتمان کرد بە ھۆکارو وەسیلە بۆ ھاتنەجێی بەھەشت و دەربازبوون لە ئاگر، جا چ سودێک لەمەدا ھەیە ئەگەر بەڕاستی تۆ ڕازی نەبوبیت لە نەفسی خۆتدا بەوەی چیتر نە متحسر بیت نە خەفەتبار؟ جا ئەگەر تۆ ئەوەمان بۆ نەھێنیەجێ کەواتە لەبەرچی ئێمەت دروستکردووە ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ وە بە وەڵامەکەشت دەزانین لە مەحکەمی کتێبەکەت دەربارەی حیکمەتەکە لەدروستکردنی بەندەکانت لەم فەرموودە حەقەتدا: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

بەڵام ھەرگیز ئەم ئامانجە نایەتەجێ بە ڕازیبوونی نەفست ھەتا ئەوکاتەی ڕازی بوونەکەت دەکەین بە ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار تا پێی بمان خەیە ناو بەھەشتەکەتەوەو لە ئاگرەکەشت بمان پارێزیت، وە دەشزانین تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانای وە ھەرگیزیش گەورەترین نیعمەتەکە لە دڵەکانماندا نایەتەجێ ھەتا ویستەکەی خۆت دێتەجێ لە مەحکەمی کتێبەکەت: {وَلَوْ شَاء ربّك لآمَنَ مَن فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].

وە ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بەڕاستی بەندەکەت داوات لێدەکات بەحەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت وە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازی بوونەکەی نەفست ھیدایەتی ھەموو خەڵکی زەوی بدەیت، جا بەندەکانت بکەی بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست وەکو ڕەحم کردنێک بەو بەندەیەی کە ڕازی بوونەکەی نەفسی تۆ دەپەرستێت وەکو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار. وە بەڵێنەکەشت حەقەو ھەر تۆ لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتری. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ﴿١١٨﴾إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿١١٩﴾} صدق الله العظيم [هود].

بەڵکو تۆ پڕی دەکەی لە ھەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَالَ فَالْحَقُّ وَالْحَقَّ أَقُولُ ﴿٨٤﴾ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٨٥﴾} صدق الله العظيم [ص].

بەڵام ئیمام مەھدی لەتۆی دەوێت ئەی پەروەردگارەکەم کە جگە لەوانە ھەموو بەندەکانت ھیدایەت بدەیت لە پێناوی ئامانجی ئەوانەی کە ئەگەر بێتو بزانن بەڕاستی من ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە م لەسەریان؛ ئەو کەسەی اللە ھەڵی بژاردووە بە ئیمام و پێشەوایەکی بەڕێز بۆ خەڵکی ئەوا ھیچیان بەسەر نایەت جگە ئەوە نەبێت کە بەتەواوی تەسلیم دەبن بە خەلیفەی اللە، بە سوژدەبردنی گوێڕایەڵ بوون نەک سوژدەبردن بەنێوچەوان جا تا ھیدایەتیان بدەین بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی شایستەی سوپاسگوزاری.

وە ئەی گەلی شەیتانەکان و لەسەرووی ھەمووشیانەوە ئیبلیس، ئیمام مەھدی ئەوکەسە نیە بیەوێت اللە ھیدایەتی ھەمووتان نەدات، بەڵام کێشەکەی ئێوە ئەوەیە بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەوەی ئیمام ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن بەسزایەکی بەئێش، جا لەپاش ئەمە خەم و خەفەتباریەکەتان توندترو گەورەتر دەبێت وە ڕووتان گرژو تاڵ دەبێت لەبەرئەوەی ئێوە زانیوتانە بەوەی ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو جا باوەڕتان پێی ھێناوە بەوەی ئەو بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، جا لەپاش ئەوە باوەڕە حەقەکەتان لەپەروەردگارەکەتانەوە فەرمانتان پێدەکات بەوەی ھەوڵ و کۆشش بکەن بۆ کوژاندنەوەی نورەکەی اللە بە فوی دەمەکانتان اللە ش لێناگەڕێت و ھەر نورەکەی خۆی تەواو دەکات ئەگەرچی تاوانکارانیش ڕقیان لێی بێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم [الملك:27].

وە ئای سەرسامیم لە زانایانی ئوممەت ئەوانەی قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن ئەوانەی جیاوازی ناکەن لەنێوان {تَدَّعُونَ} و نێوان {تَدْعُونَ}. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

جا وەرن تا ئیمام مەھدی بەیانی ئەوەتان فێربکات کە بە زانستەکەی نازانن. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

وە مەبەستەکەی اللە ی پایەبەرزیش بەم دواندنە بۆ بێباوەڕەکان لەشەیتانە جن و بەشەرەکان ئەوەیە کە ئەوان دواتر دەزانن بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی لەسەردەمی گفتوگۆکردنەکەی جا دەزانن بەوەی اللە بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانەکردووە ئەوانەی بانگەشەی کەسایەتیەکەی دەکەن لەھەموو سەردەمێکدا لەبەرئەوەی ئەوان ماوەیەک بۆ ماوەیەکی تر لەڕێگای ھەندێک لە شەیتانەکانەوە ڕەوانە دەکرێن جا لەڕێگای وەسوەسەکردنەوە بۆ سنگەکان وەحی بۆ دەکەن تا بڵێت ئەو بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو کە لەماوەیەکەوە بۆ ماوەیەکی تر مەھدی چاوەڕوانكراوێکی تازە ڕەوانە دەکەن، حیکمەتە پیسەکەش لەم پیلانەدا لەلایەن شەیتانەکانەوە بریتی یە لەوەی تا ئەگەر اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی ڕەوانەکرد لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ئەوا بەشەر پشتی لێھەڵبکەن و بڵێن: جا ئایا ئەمەش ھەروەکو ئەوانە نیە کە (يدَّعُونَ) بانگەشەی کەسایەتی ئیمام مەھدی دەکەن لەماوەیەکەوە بۆ ماوەیەکی تر لەپاش ئەمەش پشتھەڵدەکەن لە مەھدی چاوەڕوانكراوە حەقە ڕەوانەکراوەکەی پەروەردگارەکەیانەوە لەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە، وە شەیتانەکان بەم پیلانە سەرکەوتوو بوون لە ڕێگاگرتن و بەربەست دانان لە شوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق خەلیفەی اللە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی گفتوگۆ لەگەڵ بەشەر دەکات لەڕێی کۆمپیوتەرەوە لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، جا ئەوانەی بەسەر بانگەوازەکەیدا ئاگاداربوون و دۆزیویانەتەوە لەشەیتانە بەشەرەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن زانیویانە ئەمە بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو جا ڕوویان گرژو تاڵ بوو لەوەی بینیان بەکاتێکی کەم لەپێش لەناوچوونەکەیان وە زانیان اللە دواتر بەسەر ھەموو خەڵکی جیھاندا دەریدەخات بەھەسارەیەکی سزای بەئێش، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

بەومانایەی ئەوە ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقەیە کە ئەوانەی شەیتانەکان تووشی مەس و زیانیان دەکەن لە ماوەیەکەوە بۆ ماوەیەکی تر بانگەشەی کەسایەتیەکەی دەکەن و مەھدیەکی چاوەڕوانکراوی نوێ بۆ بەشەر ڕەوانە دەکەن، ھەر لەبەرئەمەش پشتیوانە حەقەکانیش لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن دەلێن: {هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ}.

ئەمەش لەبەرئەوەی ئەمە پشتیوانە باوەڕدارەکانن بەخەلیفەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن ئەم قسەیان ھێناوە لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

بەومانایەی ئەمە بریتی یە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقەی کە (تَدّعُونَ) بانگەشەی کەسایەتیەکەی دەکەن ئەی گەلی زیان لێکەوتووان بە زیانی شەیتانەکان کە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر دەردەکەون ئەی دەجالە درۆزنەکان، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی ئەم پرسیارە ئاڕاستەی ھەموو مامۆستایەکی بەکالۆریۆس لەزمانی عەرەبیدا بکات، کاتێک لێی دەپرسێت جیاوازی چیە لەنێوان {تَدَّعُونَ} و نێوان {تَدْعُونَ}؟

ئەوا دەڵێت ئەگەر ھاتوو شەددەکە لاچوو لەسەر پیتی دالەکە ئەوا ئەوکاتە مەبەستی وشەکە بریتی یە لە دوعا نموونەش وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ} صدق الله العظيم [الأعراف:194].

ھەرچی ئەوەیە ئەگەر بێتو شەددەکەمان بینی لەسەر پیتی دالەکە ئەوا ئەم کاتە مەبەست لەوشەکە بریتی یە لە بانگەشەکردن (ئیددیعا) نەک دوعا، نموونەش وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی پێیان دەڵێت جا لەبەرچی ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئێوە قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن لەکاتێکیشدا دەزانن بەوەی لەسەر پیتی دالەکە شەددە ھەیە لەم ئایەتەدا، وە دەشزانن مەبەستەکە بریتی یە لە بانگەشەکردن (ئیددیعا) نەک دوعا، ئایا لە اللە ناترسن پاشانیش قسە نەکەن لەسەری لەوەی نایزانن؟ جا ئایا ئێوە دڵنیابوونەوە؟ جا سوێند بە اللە من ئەم بەیانەم نەزانیوە بەڕەچاو کردنی زانستەکەم لەزمانی عەرەبیدا. جا ئێوە لێھاتووترن لە نەحو لەو ئیمام مەھدیەی کە زۆر ھەڵەی ئیملایی ھەیە ھەرچەندە من ماددەی نەحوشم خوێندووە لەزۆربەی پۆلەکان بەڵام لەبیرم کردووە وە خەریکە ھیچیشم لێ بیر نەکەوێتەوە الله ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، ھەرلەبەرئەمەش شتێک لە ھەڵەی ئیملایم لێدەبینن، بەڵام ئەوە تێگەیشتنی مەبەستی بەیانەکە عەیبدار ناکات، جا ئێوە دەزانن مەبەستم چیە لەھەر وشەیەک کە دەینوسم، سوپاسیش بۆ الله ئەمەش تا ئەمە نەبێتە بەڵگە بەڵکو بەڵگەکە بریتی یە لە خەلیفەکەی الله مەھدی بەوەی چۆن بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زۆرێک لەم ئایەتە لێڵ و نادیارانە دەزانێت ھەرچەندە ئەو باشیش نیە لە نەحو ئیملادا، جا لەپاش ئەوە بەحەق فەتواتان بۆ دەدەم و دەڵێم له الله بترسن وە قسە مەکەن لەسەر الله لەکاتێکدا نازانن، جا لەپاش ئەوە الله ش فێرتان دەکات بەڕاستی الله زانایە بەھەموو شتێک، ھەرچەندە دەرکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر بەشەر بە نیشانەیەکی سزای بەئێش دەبێت ھەر ئەمەشە مەبەستەکە لەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِنْ كنتم صَادِقِينَ ﴿٢٥﴾ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّـهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ‌ مُّبِينٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الملك].

وە مەبەستیشی وادەو بەڵێنی سزاکەیە کە محمد پێغەمبەری الله بەڵێنی دابوو پێیان -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بە ئیزنی الله بە بەردباران لەھەسارەیەکی سزای بەئێشەوە، ھەرلەبەرئەمەش دەیانوت: {وَإِذْ قَالُواْ اللهم إِنْ كَانَ هَـذَا هُوَ الحقّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} صدق الله العظيم [الأنفال:32].

جا مەبەستەکەیان کەوتنە خوارەوەی بەرد بوو لەم ھەسارە سزایەی کە محمد پێغەمبەری الله -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بەڵێنی پێدابوون بە فەرمانی الله، ھەرلەبەرئەمەش دەیانوت: {أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاء كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا} صدق الله العظيم [الإسراء:92].

وە ھەر لەبەرئەمەش الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِنْ كنتم صَادِقِينَ ﴿٢٥﴾ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّـهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ‌ مُّبِينٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الملك].

جا لەپاش ئەوە دێینە سەر ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

جا لێرەدا ئەمە مەبەستی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراوە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لەوەی لله دەریبخات بە سزایە بەڵێندراوەکە. ھەر لەبەرئەمەش الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

لەوەیە ئەوانەی قسە دەکەن لەسەر الله بێ ئەوەی بزانن بیانەوێت بڵێن: "بەڵکو الله مەبەستی بینینی سزاکەیە لە گۆڕەپانەکەیان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان پێشتر داوایان له الله دەکرد بەردیان بەسەردا ببارێنێت لەئاسمانەوە. الله ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالُواْ اللهم إِنْ كَانَ هَـذَا هُوَ الحقّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} صدق الله العظيم.

ھەر ئەمەش بریتی یە لە مەبەستی ئەوەی الله ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم".

جا لەپاش ئەوە ئەم زانایە وا دەزانێت زۆرزانە لە زانست وە ئەو قورئان بەقورئان لێکدەداتەوە؛ بەڵکو ئەو قسەکەی شێواندووەو لەجێگایەکی داناوە کە شوێنی مەبەستەکەی نیە وە ئایەتەکانیشی شێلاوە بە ئامێری شێلانی کارەبایی، وە ئەم و ئەوی تێکەڵ بەیەکتر کردووە جا ئەویان مەبەستی بابەتێکەو ئەمەش بابەتێکی تر ھەرچەندە ھەر زانایەک دەزانێت بەوەی ئەم وشەیە لەکتێبدا دەگۆڕێت بەھۆی شەددەکەوە جا ماناکەی دەبێتە شتێکی تر ئەگەر ھاتوو شەددەمان دانا لەسەر دالەکە {تَدَّعُونَ} جا ئەمە ئەوکاتە بەتەواوی دەگۆڕێت و جیاوازە لە وشەی {تَدْعُونَ}، جا ھەرچی وشەی {تَدْعُونَ} ـە ئەوا مەبەستی لە دوعایە نموونەش وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُواْ لَكُمْ إِنْ كنتم صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:194].

ھەرچی وشەی {تَدَّعُونَ} ـە لەکتێبدا ئەوا مەبەستی لە بانگەشەکردن (ئیددیعا) یە نەک دوعا جا لەپاش ئەوە مەبەستەکەتان بۆ ڕووندەبێتەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

وە ھا ئەوە ئەم کەسە بریتی یە لە ئیمام مەھدی بەکەمێک پێش دەرکەوتنی تەواوەتی لەبەرئەوەی ھێشتا لەسەردەمی گفتوگۆکردندایە بەر لە دەرکەوتن کە قسە لەگەڵ بەشەرە ئامادەبووەکان دەکات لەڕێی ھۆکارو وەسیلەی کۆمپیوتەری ئینتەرنێتی جیھانیەوە تا بۆ بەشەری ڕابگەیەنێت بەوەی ئەوان چوونەتە ناو سەردەمی مەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەتەوە، جا ئایا ئێوە دڵنیادەبن؟

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة