ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 12 - 1429 کۆچی
24 - 12 - 2008 زایینی
11:03 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4924
ـــــــــــــــــــ
{إِنَّ اللَّـهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٥٦﴾} ..
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەو خۆشەویستم دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی.
ئەی (محمد حسام) ئەو کەسەی بە ناڕەوا ئیمام مەھدی تۆمەتبار دەکەی، اللە م لەسەر کردی بە وەکیل کە ھەمیشە زیندووەو ناخەوێت تا لێت خۆشبێت و لێت ببورێت، جا تۆ تانەو تەشەرت لە قسەی شیرین و ڕاست و گەورەترین نیعمەتەکەت داوە، وە بە ناڕەواو ستەم تۆمەتبارم دەکەیت، بەڵکو بە درۆو بوختانێکی گەورەوە، جا چۆن دەڵێی من جنێوم بە محمد نێردراوی اللە داوە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؟ جا بە درۆ بوختانت بە ئیمام مەھدی هەڵبەستووەو بە نەزانیش باسم دەکەیت، لەکاتێکدا تۆ ئەو نەزانەیت کە تێناگەیت، بەڵگەی نەزانی و نەفامیەکەشت ئەوەیە دوعاو پاڕانەوەكەی من لە اللە بۆ محمد نێردراوی اللە بە داوای لێخۆشبوون بۆی لە اللە ی ڕەحمان لە چاوی خۆتدا بە درۆو بوختان کردن لەسەر محمد نێردراوی اللە دەبینیت، وەک ئەوەی پێویستی بەوە نەبێت اللە لێی خۆش بێت لەکاتێکدا ئەو لەڕۆژێکدا زیاتر لە حەفتا جار داوای لێخۆشبوونی لە اللە دەکرد، جا من بە نھێنی دوعاو پاڕانەوەو سەڵاواتەکەم بۆ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - دەرانم، ھەرچی تۆیت ئەوا نازانی زۆربەی ئەم وشانە چین کە زمانەکەت قسەی پێدەکات کاتێک دەڵێیت: (اللهم صلِّ على محمد) جا وەرە تا فێری ئەوەت بکەم بەیانی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز چیە کە دەفەرموێت: {إِنَّ اللَّـهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].
ئەی (محمد حسام) ئایا نازانیت ئەوە مانای دوعاکردنە بۆ محمد نێردراوی اللە تا اللە ی ڕەحمان لێی خۆش بێت؟ وە سەڵاواتی اللە ش لەسەری بریتیە لە وەڵامدانەوەی دوعاو پاڕانەوەکە، جا اللە لێی خۆشدەبێت و ڕازیبوونەکەی خۆی لەسەری بۆ زیاتر دەکات و زیاتریش لە اللە ی ڕەحمان نزیک دەبێتەوە، ئێستاش سەبارەت بەوەی سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر بریتیە لە داوای لێخۆشبوون لە اللە ی ڕەحمان بەڵگەکەت بۆ دەهێنم. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].
جا سەڵاواتی فریشتەکان لەسەر بەندەکان بریتیە لە دوعاو پاڕانەوە لە اللە بۆ ئەوان، بە داوای لێخۆشبوون لە اللە ی ڕەحمان بۆیان، وەڵامدانەوەی دوعاو پاڕانەوەکەش بریتیە لە سەڵاواتی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی، فەرموو ئەوەش بەڵگەکە لە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە داوای لێخۆشبوون لە اللە بۆ چاکەکارانی زەوی دەکەن، جا ئەوەیە سەڵاواتی فریشتەکان لەسەر چاکەکارانی زەوی ئەی ئەو (محمد حسام) ـەی لە سەڵاوات دانەکەت لەسەر محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی تێناگەیت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [غافر].
جا سەیری فەرموودەکەی بکە: {وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ} صدق الله العظيم.
پاشان دێینە سەر وەڵامدانەوەی دوعاکانیان لەلایەن اللە وە، جا ئەویش لێیان خۆشدەبێت و ڕەحمیان پێدەکات، جا ئاگادار بن بەڕاستی اللە زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە.
جا ئەوە بەیانی سەڵاواتی اللە یە لەسەر بەندەکانی، سەڵاواتی فریشەکانیشی ئەوەیە داوا لە پەروەردگارەکەیان دەکەن تا لە باوەڕداران خۆش ببێت، سەڵاواتەکەی اللە ش لەسەر باوەڕداران بریتیە لە وەڵامدانەوەی داواکە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].
جا ئایا سەڵاواتی فریشتەکان چیە؟ ئەمە بریتیە لە دوعاو پاڕانەوە بە داوای لێخۆشبوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [غافر].
کەواتە سەڵاواتی فریشتەکان لەسەر باوەڕداران بریتیە لە دوعاو پارانەوە لە اللە بۆ ئەوان بە داوای لێخۆشبوون، سەڵاواتی اللە ش لەسەر بەندەکانی بریتیە لە وەڵامدانەوەی دوعاو پاڕانەوەکە، جا اللە لێیان خۆشدەبێت و ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەریان زیاتر دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
بەڵام (محمد حسام) زۆربەی ئەو وشانە نازانێت کە زمانەکەی و زمانی موسڵمانان قسەی پێ دەکەن کاتێک دەڵێن: (اللهم صلِّ على محمد وآل محمد) جا (محمد حسام) نازانێت مانای ئەوە چیە! نازانێت ئەوە بریتیە لە داوای لێخۆشبوون لە اللە بۆ محمد و کەس و کاری محمد، ھەروەک بەڵگەشمان لە قورئان بۆ هێنایەوە، بەڵام ئەی محمد تۆ خراپیت لەگەڵمان نواندو بە درۆوە بوختانێکی ئاشکرات لەسەرمان هەڵبەست، اللە ش لێت ببورێت برا بەڕێزەکەم، وە ئیمام مەھدیت بە دەجال و درۆزن وەسفکرد؟ جا دەجالی و درۆزنیەکەی لەکوێ دایە؟ ئایا لە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ناترسی لەوکاتەی بە ئیمام مەھدی چاوەڕوانكراو دەڵێی ئەوە درۆزنێکی خراپەکارەو پاشانیش سوێند بە اللە دەخۆی من ئیمام مەھدی چاوەڕونکراوی حەق نیم لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە؟ بەڵام ئەی محمد لەسەرت پێویستە ئەوە بزانی اللە نە سوێند خواردن و نە خەونیشی لەخەوتن نەکردووە بە دەسەڵاتی زانستی بەڕاستدانان؛ بەڵکو بەڵگەی ڕاست و دروست بریتیە لە زانست، جا ئەگەر تۆ بە زانستێکی ڕێنماییکارتر لە زانستەکەی من و لێکدانەوەی باشتر بە قسەیەکی ڕاسترو دروسترو چاکترین تەفسیر بە دەسەڵاتی زانستی ڕازیکەر منت بەزاند، مانای قسەکەشم کە دەڵێم ڕازیکەر واتە بەو مەرجەی دەسەڵاتی زانستەکە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بھێنیت تا ھیچ زانایەک نکۆڵی لێ نەکات و ھیچ ڕێگایەکی تر نەدۆزێتەوە جگە لە ملکەچبوون بۆ حەق و بەتەواوی خۆی بەدەستەوە بدات.
جا لە اللە بترسەو مەگەڕێوە سەر شتی لەم شێوەیە، وە لەڕاستیدا ئێمە لێمان بوریت بۆ نزیکبوونەوە لە اللە، وەکو بەخشینێک لەپێناو ڕەزامەندی ئەو، بەخشین بە لێبوردنیش لەلای اللە لە خۆشەویسترین بەخشینەکانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:219].
ئێستا ئێمەش بەیانە ڕاست و دروستەکەمان بۆ ھێنایەوە بێگومان ڕاستیش دەکەین.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای موسڵمانان لە ئایین ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة