الموضوع: ئەمە تەحەددای اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەهدیە بۆ ئەوانەی بەدرۆ بانگەشەی لێکۆڵینەوە لە منداڵدانی دەستکرد دەکەن بۆ پەیدابوونی نەوەکانی مرۆڤ تا لەبری ژنان منداڵیان ببێت بۆئەوەی تووشی ئاشوبتان بکەن لەکاتێکدا دەزانن ناتوانن ئەمە بکەن وە دەشزانن درۆدەکەن بۆ

1

ئەمە تەحەددای اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەهدیە بۆ ئەوانەی بەدرۆ بانگەشەی لێکۆڵینەوە لە منداڵدانی دەستکرد دەکەن بۆ پەیدابوونی نەوەکانی مرۆڤ تا لەبری ژنان منداڵیان ببێت بۆئەوەی تووشی ئاشوبتان بکەن لەکاتێکدا دەزانن ناتوانن ئەمە بکەن وە دەشزانن درۆدەکەن بۆ

-1-
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
22 - ذو لحجە - 1445 کۆچی
28 - 06 - 2024 زایینی
07:34 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=452675
___________

ئەمە تەحەددای اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەهدیە بۆ ئەوانەی بەدرۆ بانگەشەی لێکۆڵینەوە لە منداڵدانی دەستکرد دەکەن بۆ پەیدابوونی نەوەکانی مرۆڤ تا لەبری ژنان منداڵیان ببێت بۆئەوەی تووشی ئاشوبتان بکەن لەکاتێکدا دەزانن ناتوانن ئەمە بکەن وە دەشزانن درۆدەکەن بۆ سوکایەتیکردن بە عەقڵی موسڵمانان تا لەڕووی بیروباوەڕەوە بەدرۆ لەژێر ناوی لێکۆڵینەوەی زانستی توشی ئاشوبیان بکەن..


بەناوی اللەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر هیچ هێزێک نیە تەنها بە اللە ی پایەبەرزی مەزن و گەورە نەبێت..

پرسیارەکە ئاڕاستەی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان دەکەین بۆ داواکردنی فەتوا دەربارەی ئەوەی بێدینەکان بانگەشەی بۆ دەکەن سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکەیان لە دروستکردنی منداڵدانی دەستکرد بۆ ئەوەی نەوەکانی مرۆڤی تێدا پەیدا ببێت، وە - بەپێی بانگەشەکەیان - بەوشێوەیە لە جوانیدا وێنای کۆرپەلەی تێدا بکەن کە خۆیان دەیانەوێت جا منداڵدانە دەستکردەکە لەدوای نۆ مانگ یان کەمتر یان زیاتر منداڵی ببێت، جا ئەی هەمیشە زیندووی ڕاگرو سەرپەرشتیار وەڵامت بۆ ئەوانە چیە؟ وەڵامەکە لە مەحکەمی کتێبدا دەدۆزنەوە؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {الٓمٓ ‎﴿١﴾‏ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ ‎﴿٢﴾‏ نَزَّلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ ‎﴿٣﴾‏ مِن قَبْلُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ ٱلْفُرْقَانَ ۗ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ ذُو ٱنتِقَامٍ ‎﴿٤﴾‏ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَخْفَىٰ عَلَيْهِ شَىْءٌ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ ‎﴿٥﴾‏ هُوَ ٱلَّذِى يُصَوِّرُكُمْ فِى ٱلْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ‎﴿٦﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ].

ئەی اللە لەڕاستیدا تۆ پێت ڕاگەیاندووین وێناکردنی دروستکراوان لە منداڵدانەوە دەبێت جا مەبەستت لە کام منداڵدانە؟ ئایا دەکرێت ئەم منداڵدانە دروست بکرێت؟ وەڵامەکەی لەلایەن اللە وە؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ الْأَنْعَامِ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ۚ يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ خَلْقًا مِّن بَعْدِ خَلْقٍ فِي ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ‎﴿٦﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الزُّمَرِ].

وە دەڵێین: ئەی اللە، ئایا دەکرێت نەوەی مرۆڤایەتی لە منداڵدانی دەستکرد یان تەنانەت منداڵدانی ئاژەڵیشەوە دروست ببێت؟ وەڵامەکەی: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلْمُتَطَهِّرِينَ ‎﴿٢٢٢﴾‏ نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُوا۟ حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ ۖ وَقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُم مُّلَٰقُوهُ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ‎﴿٢٢٣﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].

وە دەڵێین: پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! ئەو بەڵگەیە بەسە لەو هێلکانەی بە سپێرمی پیاوەکە پیتێنراون جا هێلکەکان دەگەڕێنرێنەوە منداڵدانی دایکەکە تا گەشە بکات، وە هەرچەندە هێلکەکان پیتێنراون و هیچ نەماوەتەوە جگە لە گەڕاندنەوەیان نەبێت بۆ منداڵدانی دایکەکە تا لە منداڵدانی دایکەکە گەشە بکات، جا سەرەڕای گەڕاندنەوەی هێلکە پیتێنراوەکەش بە سپێرمی پیاوەکە لە منداڵدانی دایکەکەدا ئەوا ئەی اللە ئایا دەکرێت هەموو هێلکە پیتێنراوەکان بە سپێرمەکان گەشە بکەن؟ لەبەرئەوەی (پزیشکەکان) هیچیان دروست نەکردووە نە هێلکەکان نە سپێرمەکان - پاک و بێگەردی بۆ تۆ - بەڕاستی تۆ بەدیهێنەرێکی زاناو لێزانیت، جا ئایا جگە لە اللە بەدیهێنەرێکی تر هەیە پاک و بێگەردی بۆی؟! بەڵکو هێلکە پیتێنراوەکان بە سپێرمەکانی پیاوەکە بەهۆی لولەی دەرزیەکەوە بۆ منداڵدانی دایکەکە دەگەڕێنرێنەوە؛ بۆیەش پێی دەڵێن منداڵی لولە، جا لەدوای ئەوەی پیتاندنەکە ڕوویدا دەگەڕێنرێنەوە بۆ منداڵدانی دایکەکە تا - بە مۆڵەتی اللە - لە منداڵدانەوە گەشە بکات لەدوای ئەوەی ئافرەتەکە لە سوڕی مانگانەکەی پاک دەبێتەوە؛ پاشان هێلکەکان لە ئافرەتە گەنجەکە وەردەگیرێن، جا لەدوای ئەنجامدانی ئەم ڕێکارانەو گەڕاندنەوەی (هێلکەکە بۆ منداڵدانی دایکەکە) ئایا گەرەنتیەک لە پڕۆسەکەدا هەیە تا کۆرپەلەکە لە منداڵدانی دایکەکە گەشە بکات یان گەشە ناکات تەنها ئەوەی اللە جێگیری دەکات یاخود پڕۆسەکە شکست دەهێنێت بەبێ زانینی هۆکارە زانستیەکان؟ وەڵامەکە دەربارەی هێلکە پیتێنراوەکان لە منداڵدانەکان تەنانەت ئەگەر هێلکەکە بە تۆوی پیاوەکەش پیتێنرابێت، جا - پاک و بێگەردی بۆ تۆ - ئێمە شاهێدی دەدەین بەوەی هیچ لە منداڵداندا گەشەناکات جگە لەوەی اللە جێگیری دەکات، جا ئێمە لەوە دڵنیاین تەنانەت ئەگەر هێلکەکانیش پیتێنرابن جا دوورەو زۆر دوورە.. بەڵکو اللە خۆی سەرپەرشتی ئەم فەرمانە دەکات - پاک و بێگەردی بۆی - جا خۆی ئەو زاتەیە ئەوەی بیەوێت لە منداڵدانەکان جێگیری دەکات تەنانەت ئەگەر هێلکەکانیش بە سپێرمەکان پیتێنرابن، جا لەگەڵ ئەوەش زۆرێک لە پڕۆسەکان شکست دەهێنن و هەندێکیش لە پڕۆسەکان بە مۆڵەتی اللە سەرکەوتوو دەبن، هۆکارە زانستیەکەشیان بۆ ڕوون نەبۆتەوە (کە لەبەرچی هەندێک لە پڕۆسەکان سەرکەوتوو دەبن و زۆربەشیان شکست دەهێنن هەرچەندە هێلکەی پتێنراویشن؟) بەڵام فەرمانەکە بۆ ئەو اللە یە یە کە ئەوەی بیەوێت لە منداڵدانەکان جێگیری دەکات، وەڵامەکە؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍ مِّنَ ٱلْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍ مُّخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ ۚ وَنُقِرُّ فِى ٱلْأَرْحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ ۖ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنۢ بَعْدِ عِلْمٍ شَيْـًٔا ۚ وَتَرَى ٱلْأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنۢبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجِۭ بَهِيجٍ ‎﴿٥﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الحَجِّ].

کەواتە ئەی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بۆ هەموو بانگەوازێک بەڵگە هەیە؛ جا ئەم تەحەددایە چیە تا ئاڕاستەی ئەو بێدینانەی بکەین کە خاوەن لێکۆڵینەوەی منداڵدانی دەستکردن بە بانگەشەکردنیان بۆ منداڵدانی دەستکرد تا لەبری ئافرەت بە هێلکەی پێتێنراو منداڵیان ببێت؟ جا ئەی اللە وەڵامەکەی ڕاستەوخۆ بۆ تۆ جێدەهێلین؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ۖ وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ ‎﴿١٠﴾‏ هَٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ ‎﴿١١﴾‏‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ لُقۡمَانَ].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ قُلِ ٱللَّهُ ۚ قُلْ أَفَٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًا وَلَا ضَرًّا ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِى ٱلظُّلُمَٰتُ وَٱلنُّورُ ۗ أَمْ جَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ خَلَقُوا۟ كَخَلْقِهِۦ فَتَشَٰبَهَ ٱلْخَلْقُ عَلَيْهِمْ ۚ قُلِ ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍ وَهُوَ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّٰرُ ‎﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الرَّعۡدِ].

جا ئەی گەلی موسڵمانان وریا بن و نەکەن و پاشانیش نەکەن بڕوا بە هاتنەجێی لێکۆڵینەوە کەموکورتەکان لەبەرامبەر تەحەدداکانی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە بکەن، بەڵکو ئەوە بە بێدینەکان بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان دەڵێین کە اللە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز فەرمانی پێکردووین بیڵێین: {هَٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ ‎﴿١١﴾} صدق الله العظيم.

بەڵکو ئەوان دەزانن ناتوانن، خۆ ئەگەر بیانتوانیبووایە جوانترین منداڵی جیهانیان بۆ خۆیان دروستدەکرد هەرچۆنێک بیانویستباو لە جوانترین وێنەدا وێنایان دەکردن مەگەر ئەوەی دیکۆرێک بێت بەبێ ڕوح و بە تەنها بتێک، جا مەهێڵن بە قسەکەیان تووشی ئاشوبتان بکەن کاتێک دەڵێن ئەمە لێکۆڵینەوەی زانستیە جا ئەوان دەزانن ناتوانن لێکۆڵینەوە زانستیە درۆینەکەیان بهێننەجێ وە دەشزانن ناتوانن، بەڵکو بەر لە سەرکەوتنەکەی تەنها وەک مەرەکەبێک بۆ ڕاگەیاندنە عەرەبیەکان فڕێی دەدەنە سەر کاغەزێک تا ئەمە لەڕێی کەناڵە عەرەبیەکانەوە ڕابگەیەنن بۆ ئەوەی لەژێر دروشمی لێکۆڵینەوەی زانستی گەلانی موسڵمانان لەبەرامبەر ئایەتە مەحکەمەکانی کتێب تووشی ئاشوب بکەن، خۆ ئەگەر ڕاستگۆ بوونایە ئەوا لێکۆڵینەوە زانستیەکەیان ڕانەدەگەیاند تەنها لەدوای ئەوەی لەسەر ئەرزی واقع لێکۆڵینەوەکە سەرکەوتوو دەبوو جا لەپاش ئەوە بە بەڵگەی ئاشکراوە سەرکەوتنەکەیان بۆ خەڵکی جیهان ڕادەگەیاندو (موسڵمانانیش بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیهان) لەسەر ئەرزی واقع دەیانبینی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ ‎﴿١١﴾} صدق الله العظيم.

بەڵکو لەژێر ناوی لێکۆڵینەوەی زانستی تەنها دەیانەوێت بیروباوەڕی موسڵمانان لەبەرامبەر ئەوەی اللە لە تەحەدداکانی ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورە دایبەزاندووە تووشی ئاشوب بکەن لەکاتێکدا هێشتا مەرەکەبن لەسەر کاغەز، وە ڕاگەیاندنی عەرەبیش هەواڵی لێکۆڵینەوە زانستیە درۆینەکان دەدەنە گەلەکانیان و لە فریودان و چەواشەکاری کەمتەرخەمی ناکەن بۆ ئەوەی گەلەکانیان بەدرۆو بوختانی لێکۆڵینەوەی منداڵدانی دەستکرد تووشی ئاشوب بکەن.

جا گوێ بگرن و لەم تەحەددایە حەقە تێبگەن؛ اللە لەڕێگەی لێکۆڵینەوە زانستیەکەیان تەحەددایان دەکات بەوەی وا لەم ئافرەتانەیان بکەن کە لە بینینی سوڕی مانگانە وەستاون و لەدوای تەمەنی نائومێدی سکیان بە منداڵ ببێت ئەگەر ڕاستدەکەن، جا ئەمە موعجیزەیەکی بەدەر لە توانای فیزیای سروشتە، جا سەرلەنوێ سکی نابێت تەنها بە توانای اللە نەبێت کە بەدەر لەتوانای دروستکراوانیەتی هەروەک سکپڕبوونی هاوسەری پێغەمبەری اللە زەکەریا بە پێغەمبەری اللە یەحیا، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُۥ زَكَرِيَّآ ‎﴿٢﴾‏ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيًّا ‎﴿٣﴾‏ قَالَ رَبِّ إِنِّى وَهَنَ ٱلْعَظْمُ مِنِّى وَٱشْتَعَلَ ٱلرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيًّا ‎﴿٤﴾‏ وَإِنِّى خِفْتُ ٱلْمَوَٰلِىَ مِن وَرَآءِى وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًا فَهَبْ لِى مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا ‎﴿٥﴾‏ يَرِثُنِى وَيَرِثُ مِنْ ءَالِ يَعْقُوبَ ۖ وَٱجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا ‎﴿٦﴾‏ يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسْمُهُۥ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُۥ مِن قَبْلُ سَمِيًّا ‎﴿٧﴾‏ قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌ وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ ٱلْكِبَرِ عِتِيًّا ‎﴿٨﴾‏ قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْـًٔا ‎﴿٩﴾‏} [سُورَةُ مَرۡيَم] صدق الله العظيم.

جا ئەمە ڕووینەدا تەنها بە موعجیزەیەکی بەدەر لە فیزیای سروشتی ئافرەت نەبێت لەکاتێکدا لەدوای ئەوەی لە سوڕی مانگانە وەستاو دەچێتە ناو تەمەنی نائومێدیەوە سکپڕ نابێت تەنها بە موعجیزەیەکی بەدەر لەتوانا نەبێت.

کەواتە ئەگەر نەتوانن ئەو ئافرەتانەی لە سوڕی مانگانە وەستاون سەرلەنوێ بۆ سکپڕبوون بگەڕێننەوە؛ ئەی چۆن دەتوانن موعجیزەیەکی گەورەتر لەمە بهێنن بە دروستکردنی منداڵدانی دەستکرد تا لەبری ئافرەت منداڵی ببێت لەکاتێکدا دەستەوسانن لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی سکپڕبوونی ئەو ئافرەتانەی لە سوڕی مانگانە وەستاون؟ ئایا تێناگەن ئەی گەلی موسڵمانان؟!

جا لێکۆڵینەوە زانستیەکەیان بە نەعلی پێکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی تێک شکێنرا، پێنوسەکانیش هەڵگیرانەوەو کاغەزەکانیش وشک بوونەوە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە و بەندەکەی؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة
2

- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
23 - ذو لحجە - 1445 کۆچی
29 - 06 - 2024 زایینی
10:41 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=452864
___________


بەدواداچوون بۆ (بەیانەکە)، وە دەڵێین: ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، وە ئەی ئەوانەی خاوەن غیرەتن لەسەر اللە لە بەرامبەر بێدینەکان بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب، وە ئەی ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن لە موسڵمانان و سەرجەمی خەڵکی جیهان، ئەگەر بە گەورەیی گوناهەکەتان بزانیبوایە دەرحەق بەخۆتان لەکاتێکدا ئەگەر بێتو بەشداری لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەیانە نەکەن بۆ جێگیرکردنی موسڵمانان! لەوەیە یەکێک لەوانەی بە بەهانەی ئەوەی هێشتا قەناعەتی بەوە نەکردووە من خەلیفەی اللە مەهدی چاوەڕوانکراوم نایانەوێت بەشداری لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەیانەدا بکەن جا لەپاش ئەوە بەحەق بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێم: بەڵام من لەم بەیانە زۆر گرنگەدا بەتەنها پرسیارکارێکم و داوای فەتوام لە اللە کردووە، وەڵامی پرسیارەکەشم ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان جێهێشتووە؛ جا ئەوەی بەدرۆی زانی ئەوا لەڕاستیدا وەڵامەکەی اللە ی بۆ پرسیارکاران و جێبەجێکردنی بەڵگەکەی لەسەر بێدینەکان بەدرۆزانیوە، جا دەتانەوێت بە چ کتێبێک جیهادێکی گەورە لەگەڵ بێدینەکان بە ئایەتەکانی اللە بکەم؟!

وای لە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە بۆ ئێوە! جا لەڕاستیدا توڕەییەکەی لەسەر بەدرۆزانینی بێدینە نکۆڵیکارەکان بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی زیادیکردووە (کە کەس کوفری پێناکات تەنها خراپەکارە فاسقەکان نەبن)، جا ئەوەی وەڵامی پرسیارکارەکانی بەدرۆ زانی ئەوا شاهێدی بە اللە دەدەم نە محمد نێردراوی اللە ی بەدرۆزانیوە نە ناصر محمد؛ بەڵکو وتەکەی زاتی اللە ی بەدرۆزانیوە پاک و بێگەردی بۆی؛ لەبەرئەوەی وتەی محمد نێردراوی اللە و وتەی ناصر محمد یەمانی نیە؛ بەڵکو وتەی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ ‎﴿٣٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الأنعام].

وە ئەی گەلی پشتیوانە دڵنیایەکان بە وتەی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، من فەرمانتان پێدەکەم بەوەی ئەم بەیانە بە هەموو حیلەو هۆکارێک بڵاوبکەنەوە بۆ ڕزگارکردنی موسڵمانان لە سزای گەرمایەکی زۆر لە دوکەڵە ئاشکراکە کە سزا بەئێشەکەی هەموو خەڵکی دەگرێتەوە، جا سوێند بە اللە وتاللە وباللە ی گەورە کاتی دیاریکراوی سزا بەئێشەکە هاتووە، وە اللە ش (لەم ئایەتەدا) بە بەندەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی نەوتووە: {وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ‎﴿٣٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الأنفال].

بەڵکو ئەمە وەڵامی داواکاری ئەوانەیە کە لە سەردەمی ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە بە قورئانی گەورە لە اللە دەپاڕانەوە (بۆ ناردنی سزاکە)، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالُوا۟ ٱللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ ٱلْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ ٱلسَّمَآءِ أَوِ ٱئْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ‎﴿٣٢﴾‏ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ‎﴿٣٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الأنفال].

لەبەرئەوەی قورئانی گەورە پەیامی اللە یە بۆ سەرتاپای خەڵکی بۆیەش اللە سزاکەی دواخستووە تا لە سەردەمی ڕەوانەکردنی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراودا بێت؛ ئەوکەسەی اللە زانستی کتێبەکەی خۆی پێدەدات تا بە جیهادێکی گەورە جیهادی پێ لەگەڵ خەڵکی جیهان بکات، بۆیەش ئەم وتارەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا هاتووە تایبەتە بە ئەو: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ‎﴿١٠﴾‏ يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ‎﴿١١﴾‏ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ‎﴿١٢﴾‏ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ‎﴿١٣﴾‏ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ‎﴿١٤﴾‏ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ‎﴿١٥﴾‏ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ‎﴿١٦﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الدخان].

بە هەمان شێوە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز تایبەتە بە خەلیفەی اللە مەهدی: {فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ‎﴿٥٨﴾‏ فَارْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ ‎﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [سورة الدخان].

جا چەندە لەسەر ڕزگارکردنی موسڵمانان و گومڕایان سورو پێداگربووم، وە چەندە بە هەموو حیلەو هۆکارێک هەوڵمدا تا عەقڵەکانی خۆیان بەکاربهێنن؛ بەڵام نەیانویست و ڕەتیان کردەوەو چاوەڕێی بێدینەکان بە ئایەتەکانی اللە دەکەن تا ئەوکاتەی ئەوان دانی پێدا دەنێن و پەسەندی دەکەن؛ لەبەرئەوەی موسڵمانان نایانەوێت هۆشداریەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستدابنێن تا ئەوکاتەی کۆشکی ڕەشی ئەمریکی بەڕاستی دادەنێت و پشتڕاستی دەکاتەوە! جا لەپاش ئەوە بە حەق بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەین و ئەوە دەڵێین کە اللە فەرمانی پێکردووین بیڵێین: {وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ فَانتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ ‎﴿٢٠﴾‏} صدق الله العظيم [سورة يونس].

جا ئایا لە قورئانی عەرەبی ئاشکرا تێدەگەن: {وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ فَانتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ ‎﴿٢٠﴾‏}؟! صدق الله العظيم [سورة يونس].

وە دەڵێم: من لەگەڵتانم و لە ژیانی دنیا دابڕاو نیم، جا ئایا لە قورئانی عەرەبی ئاشکرا تێدەگەن؟! جا ئایا بەیانێکتان بۆ ئایەتە مەحکەمەکانی اللە هەیە؟! کەواتە بەیانی حەقی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزم پێ ڕابگەیەنن: {وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ فَانتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ ‎﴿٢٠﴾‏} صدق الله العظيم [سورة يونس].

ئەی اللە من بەم بەیانە بەرپرسیارێتیەکەم لە ئەستۆی خۆم لابردو لە ئەستۆی پشتیوانەکانمە؛ جا بڵاوکردنەوەکەی وەک گەردەلولی ئاگر لێبکەن وەک بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای پەروەردگارەکەتان تا ئاگاداری ئەو کەسەی پێبکەنەوە کە زیندووە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا عَلَّمْنَاهُ الشِّعْرَ وَمَا يَنبَغِي لَهُ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ وَقُرْآنٌ مُّبِينٌ ‎﴿٦٩﴾‏ لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيًّا وَيَحِقَّ الْقَوْلُ عَلَى الْكَافِرِينَ ‎﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [سورة يس].

وە ئەی گەلی موسڵمانان، گوێبگرن و تێبگەن لەوەی ئێستا بەحەق هەواڵتان پێدەدەم و دەڵێم: سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەخۆم ئەگەر بێتو اللە زانستی مەلەکوتی هەموو شتێکیشی لە دنیاو دوایی پێبدابام ئەوا بوێری ئەوەم نەدەکرد بە خەڵکی جیهان بڵێم اللە منی کردووە بە خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای خەڵکی ئەگەر فەتواکەی اللە بۆ بەندەکەی نەبوایە بە بڕیارو هەڵبژاردنەکەی، جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە بەدرۆ بوختان لەسەر اللە هەڵدەبەستێت؟ پەنا بە اللە دەگرم لە نەزانان بم! جا مەهدی چاوەڕوانکراو بەتەنها ئیمامێک نیە بۆ خەڵکی جیهان؛ بەڵکو خەلیفەی اللە یە لەسەر سەرتاپای جیهان، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، ئەگەر دەتانزانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەبەرامبەر ترسی اللە چەندە ترسنۆکە، جا ئەگەر من درۆزن بووم ئەوا درۆیەکە لەسەر خۆم دەکەوێت، وە ئەگەر ڕاستگۆش بووم ئەوا کێ لەو سزا بەئێشە دەتانپارێزێت کە هەموو عەجەم و عەرەب دەگرێتەوە؟! بەڵکو نیشانەی سزاکە وەک کۆڤیدی کۆڕۆنا وایە کە گەیشتە هەموو شوێن و ئاوەدانیەک لە وشکانی و دەریاو هیچی جێنەهێشت و هێرشی کردە سەر، بەهەمان شێوە سزای نیشانەی دوکەڵە ئاشکرا گەرمەکە هەموو خەڵکی دەگرێتەوە؛ واتە: سەرجەم ئاوەدانیەکانی بەشەر لە شارو دێهاتەکان بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە پایەبەرز: {وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ‎﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [سورة الإسراء].

بەهەمان شێوە ڤیدیۆی بەیانەکە لەگەڵ بەیانی تێکشکاندنی درۆو بوختانە هەڵبەستراوەکەی منداڵدانە دەستکردەکان بڵاوبکرێتەوە؛ جا بە شیوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ بەیانەکەدا هاوپێچ بکرێت:

(ئەمە تەحەددای اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەهدیە بۆ ئەوانەی بەدرۆ بانگەشەی لێکۆڵینەوە لە منداڵدانی دەستکرد دەکەن بۆ پەیدابوونی نەوەکانی مرۆڤ تا لەبری ژنان منداڵیان ببێت بۆئەوەی تووشی ئاشوبتان بکەن لەکاتێکدا دەزانن ناتوانن ئەمە بکەن وە دەشزانن درۆدەکەن بۆ سوکایەتیکردن بە عەقڵی موسڵمانان تا لەڕووی بیروباوەڕەوە بەدرۆ لەژێر ناوی لێکۆڵینەوەی زانستی توشی ئاشوبیان بکەن..)
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=453038


https://youtu.be/AMlW1nNP0lc?si=6Y7KwGlf2VmmPInh

زانستەکەش بۆ خاوەنەکەی بگەڕێننەوە جا ئەوەی ویستی با باوەڕبهێنێت ئەوەشی ویستی با بێباوەڕبێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 01-07-2024 11:16 AM