- 12 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
02 - جمادى الآخرة - 1447 کۆچی
23 - 11 - 2025 زایینی
09:10 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=488485
__________
اللە مردووی کلینیکی شازادە محمد بن سەلمانی لە بێهۆشی مردنە کلینیکیەی دوای بەرواری (14 - ئەیلولی 2025 ی زایینی) بە ئاگاهێنایەوە بەسیشە اللە شاهید بێت، وە ئەگەر وانەی لە ئاگادارکەرەوەی مردنی کلینیکی وەرنەگرت ئەوا هەسارەی سەقەر تاڵترو سەختترە؛ لەو شەوەی شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت؛ شەوی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر کە دەبێتە هۆی پێچەوانەبوونەوەی خولانەوەی زەوی و خۆر لە ئاسۆی خۆرئاواوە هەڵدێت و لە ئاسۆی خۆرهەڵات ئاوا دەبێت، ئەمەش ڕۆژی سزا نەزۆکەکەیە (یوم عقیم) بەر لە ڕۆژی قیامەت؛ بەڵکو لەناو ژیانی دنیا لە سەردەمی نیشانە گەورەکانی قیامەت، وە لە نیشانە گەورەکانی قیامەتیش تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەرە، ئەمەش سزای ڕۆژە نەزۆکەکەیە؛ ئەو ڕۆژەی سەری گەنجە تازە پێگەیشتووەکان پیر دەکات و ئێستاش نزیکبۆتەوە؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ ٱلْوِلْدَٰنَ شِيبًا ﴿١٧﴾ ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرُۢ بِهِۦ ۚ كَانَ وَعْدُهُۥ مَفْعُولًا ﴿١٨﴾ إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا ﴿١٩﴾} [سُورَةُ المُزَّمِّلِ] ..
بە ناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، جا بەڵکو اللە هیدایەتی محمد بن سەلمان بدات، فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە..
جا ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان کاتە بە نرخەکانتان بەفیڕۆ مەدەن، وە پشت لە نەفامەکان بکەن و ئەوە لەبیرمەکەن اللە ئەوی لە بێهۆشیەکەی بەئاگاهێناوەتەوە، جا بەڵکو اللە ئەوو هەموو موسڵمانانیش هیدایەت بدات، ئەمەش لەسەر اللە قورس نیە.
جا بەستەرەکە بکەنەوە بۆ بەردەوام بوون لە بڵاوکردنەوەو هۆشداری دان لە خراپەیەکی بەربڵاو - نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر - تا ئاگاداری ئەم نیشانە گەورەیە بن کە زانایان ناتوانن هۆکارێکی زانستی سەبارەت بە فراوانبوونی بواری موگناتیسی زەوی لە واقیعدا بۆ بدۆزنەوە، چونکە هۆکارە زانستیەکە پەیوەستە بە نزیکبوونەوەی هێزی کێشکرکردنی هەسارەی سەقەر کە لە باشوری زەویەوە دێت، وە یەکێک لە نیشانەکانی نزیکبوونەوەی: بەرە بەرە فراوانبوونی بواری موگناتیسیە بە گوێرەی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر لە هەسارەی زەوی؛ جا بووەتە هۆی ڕوودانی ئەوەی پێی دەڵێن: (نائاسایی بواری موگناتیسی ئەتڵەسی)، جا
زانایان لە زانینی هۆکارە زانستیەکەی دەستەوسان بوونە، بەڵکو هۆکارەکە نادیارە، بۆیە پێی دەڵێن: (نائاسایی بواری موگناتیسی باشوری ئەتڵەسی).
ئایا باشوری ئەتڵەسی جەمسەری باشور نیە؟ جا هەرگیز بەم قسەتان قەناعەت بە پرسیارکاران ناکەن "نائاساییەک کە هۆکارە زانستیەکەی نادیارە"، دوورەو زۆر دوورە بە هۆکارە زانستیە ڕاست و دروستەکە بزانن تا ئەوکاتەی باوەڕ بەوەدێنن هەربەڕاستی ئەمە بەهۆی هێزی کێشکردنی ئەو هەسارە سەقەرەیە کە لە لای باشووری زەریای ئەتڵەسیەوە پێشڕەوی دەکات، لە ئاڕاستەی جەمسەری باشورەوە.
وە هەڵهاتی خۆر لە خۆرئاوای زەوی نزیکبۆتەوە جا بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەرەوە شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، نەفرەتی اللە ش لە درۆزنان، وە خۆبەگەورەو زل زانەکانیش دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ دەبن دوای ئەوەی بۆیان ڕونبۆتەوە ئەمە ڕاستە؛ جا وای بۆ بەدرۆزانەکان لەم ڕۆژەدا.
جا گفتوگۆ زانستیەکە لەگەڵ زیرەکی دەستکردی (Gemini) بکەنەوە کە کۆکراوی زانستی هەموو زانایانی گەردونی و فەلەکی و فیزیایی لە خۆدەگرێت؛ بەڵکو وتەبێژی فەرمی ئەوانە، لەم بەستەرەی خوارەوە:
https://gemini.google.com/share/b8bbb8cbe9cd
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________
اقتباس: اضغط للقراءة