ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 08 - 1434 کۆچی
17 - 06 - 2013 زایینی
07:31 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=104270
ــــــــــــــــــــــ
بەیانی زیاتر بۆ ڕاستی ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی بەهەشت گەورەترەو وەڵامی پرسیارکاران ..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، جا تۆ گوێبگرە.. ئەگەر پێمان وتی یەکێک لە پشتیوانە بەڕێزەکان ناوی (عبد الحليم) ـە ئایا ئەوە بەندەی اللە نیە بەوپێیەی ناوی (عبد الحليم) ـە؟ یان تۆ نکۆڵی لەناوی (حلیم) دەکەیت بەوەی یەکێک بێت لە ناوە جوانەکانی اللە؟ بەڵام ئەم ناوە لە ناوە سیفاتە نەفسیەکانی اللە یە نەک زاتی، چونکە (حلم) سیفەتێکە لە نەفسدا، بەھەمان شێوە (عبد النّعيم) ئایا بەندەی اللە نیە؟ یان نکۆڵی لەوە دەکەی سیفەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەهەشتەکەی؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
جا بەھەمان شێوە ڕازیبوونی اللە لە سیفاتە نەفسیەکانی اللە یە، چونكە ڕازیبوونەکە لە نەفسی اللە وە دەبێت، کەواتە چۆن اللە بپەرستین؟ وەڵامی چۆنیەتی پەرستنی پەروەردگار بەحەق ئەوەیە شوێن ڕازیبوونەکەی اللە بکەویت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَمَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَ اللَّهِ كَمَنْ بَاءَ بِسَخَطٍ مِنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ} صدق الله العظيم [آل عمران:162].
کەواتە اللە بەھەشتەکەی بۆ ئەوکەسە ئامادەکردووە شوێن ڕازیبوونەکەی دەکەوێت و ئاگریش بۆ ئەوکەسەی شوێن ئەوە دەکەوێت کە اللە توڕە دەکات، کەواتە بۆتان ڕوونبوویەوە چۆن اللە دەپەرستن، ئەویش ئەوەیە شوێن ڕازیبوونەکەی بکەوی؛ کەواتە ئێوە ڕازیبوونی اللە دەپەرستن پاک و بێگەردی بۆی، جا ئەوەیە پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێیت. ڕەنگە یەکێک لەوانەی تێناگەن بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد بەڵام من تەنھا اللە دەپەرستم". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە چۆن اللە دەپەرستی ئەگەر ڕاست دەکەی؟ ئایا ڕازیبوونەکەی ناپەرستی و لەوەش دوورناکەویتەوە کە توڕەی دەکات؟
کەواتە بۆتان ڕوون بوویەوە پەرستنی اللە بریتیە لە شوێنکەوتنی ڕازیبوونەکەی، چونکە شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە بنەمای پەرستنی پەروەردگارە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە، جا لە سوپاسگوزاران بە، وە بە حەقیش فەتوای ئەوەت بۆ دەدەم تۆ ھێشتا نەگەیشوویتە پلەی بەندە ڕەببانیەکانی اللە (بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە - عبيدَ النّعيم الأعظم)، وە بۆیە پێشتر فەتواماندا ھەرگیز کەس بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم ) نازانێت کە بەڕاستی سیفەتی ڕازیبوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی تەنھا ئەوانە نەبن ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، جا بەو شێوەیەی ڕەوایەو شایەنە بەندایەتیان کردووە، نە لەترسی ئاگرەکەی و نە لەبەر حەزی بەھەشتەکەی؛ بەڵکو لەبەر گەورەیی و زۆری خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان کە خۆشەویستی دڵیانە، جا ڕازیبوونی اللە یان کردووە بە ئامانج و ھەرگیز بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەشیان ڕازی نابن تا ئەو کاتەی ئەو ڕازی دەبێت، ئەوانیش شاھێدن لەسەر ئەوە، جا ئەوەیان دۆزیوەتەوە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی هەر بەڕاستی بریتیە لەو نیعمەتەی لە بەھەشتەکەی گەورەترە، بۆیە ھەرگیز بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵیان ڕازی دەبێت بەوەی چیتر لەسەر ھەموو ئەوانەی لە دۆزەخدا پەشیمانن خەفەتبار نەبێت، ھەرچەندە اللە ھیچ ستەمێکی لەم بەندە پەشیمان بووانە نەکردووەو ستەمیشیان لێناکات بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان کردووە.
خەڵکینە، بە اللە سوێندتان دەدەم ئەگەر هاتوو یەکێکتان منداڵەکەی سەد ساڵ سەرپێچی كردو پاشان منداڵەکەی مرد لەکاتێکدا سەرپێچیکاری دایک و باوکەکەی بوو، وە لە دوای ئەوەی اللە دایک و باوکەکەشی مراندو بینیان وا منداڵەکەیان لەناو ئاگری داگیرساوی دۆزەخ هاواردەکات و زانیان زۆر بەتوندی لەسەر سەرپێچی کردنی باوک و دایکی لە ژیانی دنیادا پەشیمانە، جا با ئەم دایک و باوکە خەیاڵی مەودای گەورەیی حەسرەتی خەفەتباریەکەی ناخی خۆیان بکەن لەسەر ڕۆڵەکەیان لەکاتێکدا دەیبینن لە ئاگری دۆزەخ هاوارو ناڵەیەتی، جا با خەیاڵی ئەوە بکەن حاڵیان چۆن دەبێت، جا لەپاش ئەوە دەڵێن: ئەگەر ئەوە حاڵی ئێمە بێت لەسەر ئەو منداڵەمان کە سەرپێچی کردبووین و ئێستاش پەشیمانە لەسەر ئەوەی لەگەڵمان کردوویەتی، ئەی دەبێت حاڵی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر چۆن بێت؟ دەبێت حاڵی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر چۆن بێت؟ دەبێت حاڵی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر چۆن بێت؟ جا بەو پێیەی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە بۆیە ھەردەبێت لە نەفسی خۆی خەفەتبار بێت لەسەر بەندە سزادراوە گومڕایەکانی، ئەوانەی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانی و اللە ش لەناوی بردن و پاشان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد پەشیمان بوونەوەو ھەر یەکێک لەوان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
جا ئەوەیە لە نەفسی سزادراوەکان ڕوودەدات، بەھەمان شێوە حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە یان بۆ دێتەدی لەدوای پەشیمان بوونەوەیان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونََ (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ} صدق الله العظيم [يس:29-30-31].
جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە (عبيد النّعيم الأعظم) ھەرگیز بە مەلەکوتی ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە ڕازی نابن لەکاتێکدا زانیویانە پەروەردگاری خۆشەویستی دڵەکانیان خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی حەسرەتی پەشیمانی دەکێشن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد، جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە ھەرگیز بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت، جا دەڵێن:
[چی لە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشت بکەین لەکاتێکدا خۆشەویستەکەمان اللە ی ڕەحمان خەفەتبار بێت لەسەر ئەو بەندە گومڕایانەی پەشیمانن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد؟ ئەی اللە ئێمە تۆ دەکەین بە شاھێد کە بەڕاستی تۆ اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری، ئەی اللە، ئێمە بەندەی تۆین و لەلای تۆی ڕەحمان پەیمانێکمان داوە بەوەی ھەرگیز ڕازی نەبین تا ئەوکاتەی تۆ ڕازی دەبیت، چونکە ڕازیبوونی اللە مان کردووە بە ئامانج و هەر ئەویش دەپەرستین، بەھەمان شێوە ڕازیبوونەکەی دەپەرستین و لە خەشم و توڕەییەکەی دوور دەکەوینەوە].
جا ئەوە بریتیە لە پەرستن و بەندایەتیکردنی ڕاست و دروستی پەروەردگار، یان ئێوە چۆن دەیپەرستن ئەگەر ڕاستدەکەن؟ ئایا حەز لە ڕازیبوونەکەی اللە ناکەن و لە توڕەییەکەشی ناترسن چونکە بەھەشت پاداشتێکە بۆ ئەو کەسەی شوێن ڕازیبوونەکەی اللە کەوتووەو ئاگریش پاداشتێکە بۆ ئەوەی شوێن ئەوە کەوتووە کە اللە پێی توڕە دەبێت؟ جا لەسەر ئەوە ببن بە شاهێد ھەرکەسێک وەکو هۆکارو ئامراز بەدوای ڕازیبوونی اللە بکەوێت تا اللە پێی بیخاتە ناو نیعمەتەکانی بەھەشتەوەو لە ئاگری دۆزەخیش بیپارێزێت ئەوانە گەلێکن ڕازیبوونی اللە یان کردووە بە هۆکارو ئامراز تا بەھەشتەکەی پێ بەدەست بێنن و لە ئاگرەکەشی دەترسن، جا بە ھەمان شێوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیش بە ترسێکی گەورەو زۆر لە ئاگرەکەی اللە دەترسێت، بەڵام ئەگەر بێتو ڕازی بوونی نەفسی اللە بەدی نەیەت تا ئەوکاتەی خۆم فرێ بدەمە ناو ئاگری دۆزەخەوە؛ ئەوا ئیمام مەھدی بەرەو لای دۆزەخ دەردەپەڕێت و ھیچیش گوێ بە گڕو تینەکەی نادەم، وە ھەرگیزیش ئەو ئاگرە کەس ناسوتێنێت جگە لەوەی بانگەوازی اللە ی بەدرۆزانیوەو سەرپێچی کردووە، جا ئەو ئاگرە قینی لە کەس نیە تەنھا دوژمنانی اللە نەبێت، وە بەندە دڵسۆزەکانی اللە ی بە خۆشەویستیەکی گەورە خۆشدەوێت، چونکە ئاگری دۆزەخ لەو دروستکراوانەیە کە زۆرترین غیرەی لەسەر پەروەردگار ھەیە، جا لە توڕەبوونی اللە توڕە دەبێت و لە ڕازیبوونەکەشی ڕازی دەبێت، وە بانگی ئهوانه دهکات کە پشتیان دەکردە ڕاستی و ڕوویان لە شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە وەردەگێڕاو گوێیان پێ نهدهداو شایەنی بەدەستهێنانی خەشم توڕەیی اللە بوون.
وە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە، پشتیوانی پرسیارکار، لەسەر پرسیارەکەت سەرزەنشتت ناکەین چونکە تۆ ھێشتا نە تۆو نە (ڕیان) نەگەیشتوون بە ئاستی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە (عبيد النّعيم الأعظم)، ھەرچەندە لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانیشن، وە فەتواشم بۆ نەداون بەوەی ھەرگیز ناگەنە ئاستی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە، بەڵکو وتومانە ھێشتا نەگەیشتوونەتە ئەم ئاستە، ھەرچی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکەن (عبيد النّعيم الأعظم) ئەوانەی ئاستەکەیان گەیشتۆتە ئاستی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) ئەوا بەوە دەزانن کە لە ناخیاندا ھەیە کە ھەرگیزاو ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵیان ڕازیدەبێت، ئەوانیش شاهێدن لەسەر ئەمە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة