الموضوع: ھۆشداری بۆ ھەموو موسڵمانێک بەوەی شوێن فەتوای بێدینەکان نەکەون بە ناولێنانی سزاکانی اللە بە کارەساتە سروشتیەکان وە بە نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک مژدە بە موسڵمان و بێباوەڕە پشتھەڵکەران دەدەم

1

ھۆشداری بۆ ھەموو موسڵمانێک بەوەی شوێن فەتوای بێدینەکان نەکەون بە ناولێنانی سزاکانی اللە بە کارەساتە سروشتیەکان، وە بە نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک مژدە بە موسڵمان و بێباوەڕە پشتھەڵکەران دەدەم ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - ڕەبیعەل ئەووەل - 1441 کۆچی
01 - 11 - 2019 زایینی
11:09 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=318954
_________________


ھۆشداری بۆ ھەموو موسڵمانێک بەوەی شوێن فەتوای بێدینەکان نەکەون بە ناولێنانی سزاکانی اللە بە کارەساتە سروشتیەکان، وە بە نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک مژدە بە موسڵمان و بێباوەڕە پشتھەڵکەران دەدەم ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و هەموو نێردراوانی پێش خۆی و شوێنکەوتووانیان و ئەوانەی شوێن هیدایەت و پێڕەوو بەرنامەکانیان کەوتوون لە هەموو کات و شوێن و سەردەمێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

لەڕاستیدا منی ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان ناصر محمد یەمانی ئەو ھۆشداریە دووبارە دەکەمەوە، بەڵکو ناونیشانی بەیانەکەشمان کردووە بەوەی دەڵێین: ھۆشداری بۆ ھەموو موسڵمانێک بەوەی شوێن فەتوای بێدینەکان نەکەون بە ناولێنانی سزاکانی اللە بە کارەساتە سروشتیەکان، وە بە نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک مژدە بە موسڵمان و بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکان دەدەم لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتنە نزیکەکەی، جا ساڵانێک لەمەوبەر هۆشداریم پێدان بە ھەموو ئەوشتانەی دواتر بەسەر پشتھەڵکەراندا دێت، بەڵام ئێوە دەتانەوێت بەیانێکی تازەتان بۆ بنوسین لە کاتی ڕووداوەکە یان دوای ئەوەی ڕوودەدات! جا ئایا دەتانەوێت موعجیزەی بەیانە ڕاست و دروستەکەی قورئان لابدەن کە اللە لە زانستی شاراوەدا دایبەزاندووە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی زانا بە ھەموو نھێنی و شاراوەکان؟.

وە ئەی گەلی سەرکردەکانی عەرەب و زاناکانیان، ئەوانەی بە زیاترو زۆرتر لە ترسان لە پەروەردگارە تاک و تەنها زاڵەکەتان لە خراپترین شەیتانە مرۆڤەکان دۆناڵد ترامپ دەترسن و وەکو ئەو دەستەیەی شەیتانە مرۆڤە دوڕووەکانتان لێهاتووە لە سەردەمی دابەزینی قورئانی گەورە ئەوەندەی لە باوەڕداران دەترسان بەو ڕاددەیە لە اللە نەدەترسان؛ ئەمەش چونکە گەلێک بوون تێنەدەگەیشتن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لَأَنتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةً فِي صُدُورِهِم مِّنَ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَفْقَهُونَ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الحشر].

جا ئایا ئێوە وەکو ئاژەڵن لە حەق تێناگەن و لە بەتاڵ جیای ناکەنەوە؟ سوێند بە اللە ئەو بانگەوازە پێویستی بە ھیچ نیە تەنھا یەک شت نەبێت، ئەویش بەکارهێنانی عەقڵە بۆ بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی زانستی بانگەوازکارەکە؛ بەوەی بیربکەنەوە ئایا دەسەڵاتی زانستەکەی لەلایەن اللە وەیەو عەقڵ قبوڵی دەکات؟ جا لەپاش ئەوە شوێن ئەوە دەکەوێت کە عەقڵ بۆی دێکتە دەکات. ئەمەش ئامۆژگاریەکە لەلایەن اللە وە بۆ ئەوانەی بە ملکەچی و دڵسۆزی لە اللە دەپاڕێنەوە، وە بۆ ئەوانی تریش، بەوەی عەقڵەکانیان بەکاربھێنن بۆ بیرکردنەوەو وردبوونەوە بە تەنھایی یان دوو قۆڵی، جا ئەگەر بینایی عەقڵەکانتان بەکارھێنا سوێند بە اللە ئەوکاتە لەئاست بینینی ڕاستی نابینا نابێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُم بِوَاحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُوا لِلَّـهِ مَثْنَىٰ وَفُرَادَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ ﴿٤٦﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

ئەمەش ئەگەر ھاتوو بۆ ناخی خۆتان گەڕانەوە بە بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی زانستە وردو باسکراوەکەی بانگەوازکارەکە، کە بە کتێبەکەی اللە بە وردی باسی کردووە، وە ئەگەر پێشم وتن دەسەڵاتی زانستەکە لەلایەن خۆمەوەیە ئەوکاتە بڕوام پێمەکەن و بەڕاستم دامەنێن، چونکە دوایین نێردراوو پێغەمبەران بریتیە لە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی پەروەردگارم لەسەر خۆی و ھەموو نێردراوو پێغەمبەرانی تر، جا دەربارەی فەرمان و بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بۆتان ڕەوا نیە باوەڕتان وابێت اللە بە پێغەمبەرێکی تازە ڕەوانەی دەکات، بەڵکو بە ئیمام و پێشەوایەکی شاھێدی حەق لەسەرتان ڕەوانەی دەکات کە اللە زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەی پێدەدات تا جیھادو تێکۆشانێکی گەورەتان پێ لەگەڵ بکەم، جا بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئان کە زاناو خەڵکی بە گشتی لێی تێدەگات بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەم، بە مەرجی بەکارهێنانی عەقڵ لە دەسەڵاتی زانستی بانگەوازکارەکە.

وە چەندە سەیرە ئەی گەلی عەجەم و لەوانەش سەیرتر عەرەبەکان کە نازانن چۆن مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد بناسنەوە!! سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت دەربارەی زاناکانتان و ئوممەتەکەتان لە سەرسامیەکی گەورەدام لەوانەی دەیانبینن ئێستا بۆ مرۆڤ ئەوە دووپات دەکەنەوە بێگومان لە سەردەمی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو دان لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، بە ڕەچاوکردنی ڕووداوە تازە یەک لەدوای یەکەکان لەسەر ئەرزی واقع، جا زۆرێک لە دیمەنی یوتیوبی دەبینین زاناکان دەڵێن بێگومان ئێستا مەھدی چاوەڕوانکراو لەناومانەو اللە ڕەوانەی کردووە، پاشان دەڵێنە خەڵکی: "بگەڕێن لە مەھدی چاوەڕوانکراو چونکە بێگومان ئێستا لەناومانە، بە ڕەچاوکردنی ئەو ڕووداوانەی ھاتوون". دواتر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: مەبەستان لە ئامۆژگاریەکەتان بۆ ئەوانەی دەگەڕێن چیە، ئایا پێیان دەڵێن لە ئینتەرنێتی جیھانی بەدوای مەهدی چاوەڕوانکراو بگەڕێن یان لە شەقامەکان؟ جا ئایا دواتر لە شەقامەکان دەگەڕێن و ئەگەر کەسێکتان بینی قژی ڕووتابێتەوەو ناوەڕاستی لوتی چەمابێتەوەو سەری لوتیشی درێژ بێت و دوای ئەوە پێشی بڵێن پشتی خۆتمان نیشان بدە تا بزانین ئایا نیشانەکە لەسەر پشتت هەیە؟ تا بزانین ئایا تۆ مەھدیت! جا جل و بەرگەکەی لەبەر دادەکەنن تا نیشانەکەی سەر پشتی ببینن و دەبێت ناوەکەشی محمد بێت ئینجا دەڵێن: "اللە أکبر، تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت و ئای لەو شانسە چاکەی خۆمان کە لە سەردەمەکەی تۆ داین، جا ئوممەتەکانی تری پێش ئێمە چەندە چاوەڕێیان دەکردیت"، دوای ئەوە ئەوکەسەی ناوەڕاستی لوتەکەی چەماوەتەوەو قژەکەشی ڕووتاوەتەوە ئەگەر مرۆڤێکی ژیرو تێگەیشتوو بێت عەقڵەکانتان بە عەقڵی کەسانێکی گێژ دەبینێت و پێتان دەڵێت: "من ناوم محمدەو قژیشم ڕووتاوەتەوەو نیشانەیەکیش لە پشتمدا ھەیە، جا داواکاریتان لە من چیەو چیتان لێم دەوێت؟"، ئێوەش پێی دەڵێن: تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی اللە یت بەسەر مرۆڤایەتی". جا ئەگەر ئەو کەسێکی ژیرو تێگەیشتوو بێت پێتان دەڵێت: "بەڵام من بەوە نازانم اللە بە خەلیفەی خۆی بەسەر مرۆڤایەتیدا هەڵیبژاردبم، ئایا اللە ئێوەی سەرپشک کردووە تا بتوانن لەبری ئەو خەلیفەکەی بەسەر خەڵکی جیھان هەڵبژێرن؟ ئەگەر وایە ئەوەم فێربکەن لەوەی اللە فێری کردوون"، ئێوەش دەڵێن: "ئێمە بەھۆی جیاوازی و دووبەرەکیمان لە ئایینەکەی اللە بۆ چەندین مەزھەب و حزب و دەستەی جیا جیا دابەش بووین؛ بەڵکو جیاوازی و دووبەرەکیەکەمان لە جیاوازی و دووبەرەکی فیقھیەوە بۆ جیاوازی و دووبەرەکی خوێناوی گەشەی سەندووە، جا موسڵمان وای لێھاتووە موسڵمان دەکوژێت، وە وامان لێھاتووە لەڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواوبووین کە ئێمەی عەرەب ھەندێکمان ملی ھەندێک دەپەڕێنێت، تا موسڵمانانی عەجەم وایان لێھاتووە بەھۆی ئەوەی لە تاوانە خوێناویەکانی نێوان موسڵمانانی عەرەب بەتایبەتی دەیبینن خەریکە لە ئایینەکەی اللە ئیسلام هەڵدەگەڕێنەوە؛ بەڵکو وامان لێھاتووە ببینە کەسانێکی گاڵتەجارو پێکەنیناوی لەپێش چاوی بێباوەڕان و ھاوبەشدانەران و بێدینەکان، وە زەوی عەرەب بە تایبەتی پڕبووە لە ستەم و زۆرداری و دوژمنانی ئیسلام گەمارۆیان داوین و خۆیان لێمان مەڵاس داوەو دەستیان بە پیلانگێڕی کردووە لە دژمان تا به‌ڵاو ناخۆشی بێته سه‌رمان - بەڵاو ناخۆشی بەسەر ئەواندا بێت - وە دەیانەوێت ھێرشمان بکەنە سەر دوای ئەوەی شان و شکۆیان لاواز کردین و ئابووریەکەمانیان وێران کردو خێرو بێرەکانیان بەتاڵان بردین، وە داوای پێدانی سەرانەی بەرگری کردنیان لێکردین بە بیانووی ئەوەی لە خراپەی موسڵمان بەرامبەر موسڵمان بەرگریمان لێدەکەن".

جا لەپاش ئەوە ئەوکەسەی قژەکەی سەری ڕۆیشتووەو ناوەڕاستی لوتی چەماوەتەوە ئەگەر کەسێکی ژیرو تێگەیشتوو بێت پێتان دەڵێت: "کەواتە برایەکانم، بەوپێیەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو وەکو دادوەر لە نێوانتاندا ڕەوانە دەکات بە قسەی بەجێ و ڕاست و یەکلاکەرەوە بە حوکمی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ ئەوەی ڕیزەکانتان یەک بخات و بتان گەڕێنێتەوە سەر ڕێگای ھیدایەتی اللە لەسەر پێڕەوی پێغەمبەرێتی یەکەم، بۆیە ھەردەبێت اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەرتاندا زیاد بکات، ئەمەش تا بە حوکمی یەکلاکەرەوە بە دەسەڵاتی زانستی ڕازیکەر بۆ عەقڵەکانتان بە سەرتاندا زاڵ بێت، جا فرە حزبی و مەزھەبیەکانتان نەھێڵێت و بتان گەڕێنێتەوە سەر پێڕەوی پێغەمبەرێتی یەکەم، بەڵام من ھیچ نیم تەنھا کەسێکی سەر ڕووتاوەو لوت چەماوە نەبێت و خاڵێکیشم لەسەر پشتم هەیە! جا ئایا ئەوە بەڵگەی دادوەری کردنەکەیە سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن و فەرمانەکەش بەوە کۆتایی پێ دێت؟ اللە أكبر! من مەھدی چاوەڕوانکراوم بە گوێرەی ھەڵبژاردنەکەی ئێوە بۆ خەلیفەی اللە لە زەوی". پاشان ئێوە دەڵێن: "وەرە دادوەری لەنێوانمان بکە سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لە ئایینەکەمان لەسەری جیاوازو ناکۆکین و جیاوازیەکانمان یەک بخەوەو بمانگەڕێنەوە سەر پێڕەوی پێغەمبەرێتی یەکەم"، ئەویش ئەگەر کەسێکی ژیرو تێگەیشتوو بێت پێتان دەڵێت: "بەڵام اللە ئەو توانایەی پێ نەداوم بە دەسەڵاتی زانستی بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بەڵگەتان بەسەردا بھێنمەوە، تا بتوانم بە حوکمی حەق و دەسەڵاتی زانست کۆت و بەندتان بکەم، چونکە من بەوە نازانم اللە منی بە خەلیفەی خۆی لە زەوی هەڵبژاردبێت، وە دەسەڵاتی زانستەکەمی زیاد نەکردووەو نەشیکردووم بە ئیمام و پێشەوا بۆ خەڵکی!"، جا ئەگەر پێتان وت: "ئیمە دواتر خۆمان دەسەڵاتی زانستی حەقت فێر دەکەین"، ئەویش وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێت: "بەڵام ئێوە خۆتان جیاوازو ناکۆنن لە زانستی حەقدا، وە ھەر ئەوە ھۆکاری ئەوەیە بۆ چەندین بەش و دەستەو حزبی جیاجیا دابەش بن و ھەموو یەکێکیشتان دەڵێت حەق لەگەڵ خۆمدایە، وە بەھۆی جیاوازی و ناکۆکیە ئایینیەکەتان ھەندێکتان ھەندێک دەکوژن، لەکاتێکدا شەڕو کوشتارەتان نە لەسەر سنورەو نە لەسەر دەشت و نە لەسەر شاخ؛ بەڵکو شەڕە مەزھەبیە تایەفیەکەتان بەھۆی جیاوازبوون و دابەش بوونتانە بۆ چەندین دەستەو بەش و حزبی جیاجیاو ھەر حزبێکیش بەوەی خۆی دایھێناوەو لەلایەتی خۆشحاڵە، جا دەتانەوێت شوێن کامەتان بکەوم؟ وە لە کامەتان زانست فێرببم؟ وە چۆن دوای فێربوون لەلای یەکێک لە زانا تایەفیەکانتان دەتوانم دادوەری لەنێوانتان بکەم، جا ئایا ھۆکاری جیاوازبوون و بەش بەش بوونەکەتان ھەر جیاوازبوون و ناکۆکی نێوان زاناکانتان نیە لە ئاییندا؟ جا تەنانەت ئەگەر زانستیش لەلای یەکێک لە دەستەو تایەفەکانتان فێربم دواتر وەکو ئێوە دەستەوسان دەبم بە دەسەڵاتی زانستی ڕاست و دروستی کۆت و بەندکەر لە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە بەسەر ھەمووتاندا زاڵ بم".

جا ئەمە وەڵامی عەقڵە دەربارەی ئەو مەھدیەتان کە پێشبینی دەکەن بە حەزو ویستی خۆتان بێت، جا لە اللە بترسن و پاێزکار بن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، وە چەندین کەسی قژ ڕووتاوە ھەن و لەسەر پشتیشیدا خاڵ ھەیە! بەڵام سوێند بە اللە و سوێند بە اللە و سوێند بە اللە ھەرگیزاو ھەرگیز اللە ئەو مەھدیەتان بۆ ڕەوانە ناکات کە ئێوە خۆتان بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی بکەن، جا ئای سەرسامی لە گەلی عەجەم و سەرسامی زیاتریش لە عەرەب، چونکە قورئان بە زمانێکی عەرەبی ئاشکرایە، جا ئەگەر ئێوە لە سەردەمی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد (بەسەرخەری محمد) بن ئەوا ھەردەبێت لە سەردەمی گفتوگۆکەی بەر لە دەرکەوتن و بەیعەت پێدانی گشتی لەڕێی ھۆکارو ئامرازێکی جیھانی هاتن و چونێکی هەبێت بۆ گەیاندنی بانگەوازە جیھانیەکەی، تا لەڕێی ئەم ئامرازە جیهانیەوە بە زانستەکەی گفتوگۆ لەگەڵ زانایانی ئوممەت بکات، دوای ئەوە بە دەسەڵاتی زانست و حوکمەکەی اللە بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و لەو ئایەتانەش بۆتان دەردەهێنێت کە نەک تەنها بۆ زاناکانتان؛ بەڵکو بۆ هەمووتان ڕوون و ئاشکرایە! جا هەر یەکێک لە زانایانی ئوممەت گفتوگۆی لەگەڵ بکات ھەر ئەو بە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە دەیبەزێنێت، بۆیە ھەر دەبێت اللە بە قسەی ڕاست و بەجێ و یەکلاکەرەوە ئیلھامی بۆ بکات و لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەڵگەتان بۆ بھێنێتەوە، وە ئایەتە مەحکەمەکانتان کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن پێ بناسێنێت، هەروەها ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان -، دواتریش بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان و ئایەتەکە ڕوونکەرەوەکان (آيات البيّنات والمُبيّنات) بە وردی لە کتێبەکەی اللە بۆتانی باس دەکات، وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش لێکدانەوەیەکی باشترو چاکتر لە ھی ئەو نادۆزنەوە، جا ئەوکەسە بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی شیاوو لێھاتوو لەلایەن اللە وە، کە بۆ ئەوە ڕەوانەی دەکات تا بە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە بۆ ڕێگای ڕاست و یەکلاکەرەوە ڕێنماییتان بکات، وە ھەرگیزیش اللە ڕەوانەی ناکات تا ئێوە فێری بکەن و ئێوە ڕێنمایی بکەن، جا ئایا اللە ڕەوانەی دەکات تا ئەو ئێوە بۆ حەق ڕێنمایی بکات یان ئێوە بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی بکەن؟ ئایا تێناگەن؟ وە سوێند بە اللە ی مەزن اللە کەس لەناو بەندەکانی ھیدایەت نادات تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن، ئەوانەی لە ھەموو کات و شوێن و سەردەمێک خاوەن عەقڵێکن بیر لە قسەو گوفتارەکان دەکەنەوە جا شوێن چاکترینیان دەکەون ئەگەر ھاتوو عەقڵەکانیان قبوڵی کرد، (جا کاتێک گوێیان لە کەسێک دەبێت بانگەشەی مەهدی بوون دەکات یەکسەر بڕیاری لەسەر نادەن، بەڵکو کەمتەرخەم و تەمبەڵ نین لە بەدواداچوون و گەڕان بەشوێن دۆزینەوەی ڕاستیەکە، بەڵکو بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕاستی دەڕۆن لە بانگەوازەکەی ورد دەبنەوە تا بزانن ئایا ڕاستەو عەقڵ و لۆژیک قبوڵی دەکات و لەلایەن اللە وەیە؟ ئەوکاتە ئەگەر عەقڵ و لۆژیک دانی پێداناو بە دەسەڵاتی زانستی لای اللە وە بوو خۆیان بە گەورەو زل ناگرن و دان بە ڕاستیەکەدا دەنێن و دەبن بە پشتیوانی و بە هەموو ئەو هێزو توانایەی پێیان دراوە سەری دەخەن، چونکە دەڵێن دوای ڕاستی هیچی تر نیە جگە لە گومڕایی نەبێت)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّـهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ ﴿١٧﴾ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّـهُ ۖ وَأُولَـٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿١٨﴾ أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ الْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِي النَّارِ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

ھەرچی ئەوانەن عەقڵەکانیان بەکارناھێنن بە بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی زانستی بانگەوازکارەکە؛ بەڵکو شوێنکەوتەی کوێرانەن بێ بیرکردنەوەو وردبوونەوە لەوەی پێشینەکانیان لەسەری بوونە، جا ئەگەر پێشینەکانیان گومڕا بووبن، ئەوانەی دواشیان کە کوێرانە شوێنیان کەوتوون ئەوا بێگومان گومڕایان کردوون هەروەک چۆن خۆیان گومڕابوونە، پاشان اللە لەلایەن خۆیەوە بانگەوازکارێکیان بۆ ڕەوانە دەکات تا بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییان بکات، بەڕاستی پەروەردگارم لەسەر ڕێگایەکی ڕاستە بەبێ خوارو خێچی، جا ئەوانیش ڕەتیانکردۆتەوەو پشتیانکردۆتە بەکارھینانی عەقڵیان بۆ بیرکردنەوە لە قسەو گوفتاری بانگەوازکارەکەی اللە بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا بەڵگەکەیان ھیچ نیە لە بەرامبەری تەنھا ئەوەیە دەڵێن بەڵکو ئێمە شوێن ئەوە دەکەوین کە پێشین و باوک و باپیرانمان لەسەری بوونەو دەست بە شوێنەواری ئەوانەوە دەگرین، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَمْ آتَيْنَاهُمْ كِتَابًا مِّن قَبْلِهِ فَهُم بِهِ مُسْتَمْسِكُونَ ﴿٢١﴾ بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَىٰ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَىٰ آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنزَلَ اللَّـهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ۚ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ ﴿١٠٤﴾ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ ۚ إِلَى اللَّـهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [المائدة].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّـهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ۚ أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَىٰ عَذَابِ السَّعِيرِ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم [لقمان].

جا ڕەتیان کردۆتەوە عەقڵەکانیان بەکاربھێنن، جا وەرن سەیرکەین بەھۆی بەکارنەھێنانی عەقڵیان دەرەنجامەکەی چی دەبێت، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١٠﴾} صدق الله العظيم [الملك].

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، بۆ چ شتێکی تر بانگەوازم کردوون جگە لەوە نەبێت حوکم بەوە بکەن کە اللە بەسەر محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و ئەوەی شوێنی کەوتووە دایبەزاندووەو جیھادو تێکۆشانێکی گەورەی پێ پێکردووە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا تَسْأَلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿١٠٤﴾ وَكَأَيِّن مِّنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ﴿١٠٥﴾ وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾ أَفَأَمِنُوا أَن تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ اللَّـهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٠٧﴾ قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

جا بە توڕەیی و سزاکەی اللە لە کەش و ھەواو دەریاو وشکانی مژدە بە پشتھەڵکەران لە بەرامبەر (بانگەوازکاری اللە) بەندەکەی ئیمام مەھدی بۆلای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە دەدەم؛ بەڵکو بە چەندین جۆری سزا بەڵکو بگەڕێنەوە لای قسەو گوفتاری بەجێ و ڕاست و وەڵامی بانگەوازکاری حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە، جا ئەگەر ڕەتتان کردەوەو شوێن سەرکردەو گەورە خۆبەلزانەکانتان کەوتن ئەوا بە سزای ڕۆژی ھەورو سێبەر (يومُ الظُّلَّة) مژدەتان پێدەدەم کە (لە ژێریدا سزای سەخت ھەیە)، وە مژدەتان پێدەدەم بە سزای دەریای ھەڵچوو (البحر المسجور) بە ڕەشەبای گەردەلولی بۆردومانکەر لێرەو لەوێ لە ئاڕاستە جیاوازەکانەوە، وە بە بومەلەرزەی وشکانی و دەریایی و تەرزەبارانی وەکو کێوو چیا، وە توندوتێژترینیان ڕەشەبایەکی بێ بەرهەمی لەناوبەرە کە دواتر لە باکورو باکوری خۆرئاوا بۆتان دێت جا لەکاتێکی دیاریکراوی عەسری یەکێک لە ڕۆژەکان دەگاتە یەمەن، بە مانای پێش خۆرئاوابوون دوای ئەوەی پێش ئەوان بە دوورگەی عەرەبیدا تێپەڕبووە.

وە بە بۆمبێکی نەیزەکی لە ئاسمان مژدە بە شەیتان تڕامپی خراپترین بوونەوەران و ئەوانەی ھاوشێوەی ئەون دەدەین، کە شوێنی ڕوودانەکەی لە دیواری باکوری خۆرئاوا دەبێت بەراورد بە شوێنەکەی ئیمام مەھدی، چونکە من لە باشوری خۆرھەڵاتم و شوێنی ڕوودانی بۆمبە نەیزەکیە زیرەکەکەش بە حەق لەسەر وشکانیە لەودیو زەریای خۆرهەڵاتەوە لەسەر وشکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جا مژدە بە تاوانکارانیان دەدەم بە بۆمبێکی نەیزەکی کە بە خێرایی تیشک خۆی بە زەویدا دەکێشێت، بەومانایەی بە خێرایی سێ سەد ھەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا؛ کە بە هێزو توانایەکەی اللە یاساو ڕێسا فیزیاییەکانیان دەبەزێنێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ ﴿٥٠﴾ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [القمر].

وە کاتی دیاریکراوی ڕوودانی ئەم کارەساتەی ھەسارە بچوکە بەپێی کاتی سەنعاو مەککە لە کاتی بەیانیدایە بە کەمێک پێش خۆرھەڵاتن، اللە ش لەسەرئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە.

ھەرچی ھەسارەی سەقەرە ئەوا بە دوورگەی عەرەبیدا تێپەڕ دەبێت کە لە باشوری زەویەوە دێت چونکە لە باکورەوە بۆ باشور بە دەوری زەویدا دەخولێتەوە، جا ئێوە ھێشتا لە سەردەمی گفتوگۆدان بەر لە دەرکەوتنە نزیکەکەی، وە چەند ڕۆژێکی شومتان لەپێشە بە نیشانەی ڕوون و ئاشکرا، جا چەندە بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان ئامۆژگاریمان کردن، وە چەندە بە درێژایی ماوەی تەمەنی بانگەوازی مەھدیەت هۆشداریمان پێدان، وە خەریکە ساڵی پانزەھەمیش بە حسابی 360 ڕۆژی لە تەمەنی بانگەوازی مەھدیەت تێپەڕ دەبێت، جا من شتگەلێک لەلایەن اللە وە دەزانم کە ئێوە نایزانن، ئەوەش مانای ئەوە نیە ھەڵدەستم بە دەستنیشانکردنی ڕۆژی سزا نەزۆک و بێ بەرهەمەکە (يوم عقيم) لە ڕۆژێکی گەورەدا، جا ھەرگیز پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە ناکەم لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ ۖ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿١٣﴾ أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﴿١٤﴾ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ ۖ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ ﴿١٥﴾ أَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ أَن يَخْسِفَ بِكُمُ الْأَرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ ﴿١٦﴾ أَمْ أَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ ﴿١٧﴾ وَلَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ﴿١٨﴾ أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ ۚ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَـٰنُ ۚ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ بَصِيرٌ ﴿١٩﴾ أَمَّنْ هَـٰذَا الَّذِي هُوَ جُندٌ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ الرَّحْمَـٰنِ ۚ إِنِ الْكَافِرُونَ إِلَّا فِي غُرُورٍ ﴿٢٠﴾ أَمَّنْ هَـٰذَا الَّذِي يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُ ۚ بَل لَّجُّوا فِي عُتُوٍّ وَنُفُورٍ ﴿٢١﴾ أَفَمَن يَمْشِي مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِ أَهْدَىٰ أَمَّن يَمْشِي سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٢٢﴾ قُلْ هُوَ الَّذِي أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۖ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ ﴿٢٣﴾ قُلْ هُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٢٤﴾ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٢٥﴾ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّـهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الملك].

ھەروەھا تەقینەوەی خۆری گەورەی ئێکس ئێکس ئێکس لارج، کە خۆرو مانگ لە حاڵەتی کۆبوونەوەدان لە سەرەتای مانگێک لە مانگەکان، وە اللە دەکەم بە شاھێد من بەپێی ڕۆژەکانتان بەرواری ڕۆژی سزاکەتان بۆ دیاری ناکەم تەنانەت ئەگەر بشزانم ڕوودانەکەی نزیکە؛ بەڵکو ئەو ڕووداوانەتان بەر لە ڕوودانیان پێدەڵێین، هیچ چاکەیەکیش لەوەدا نیە کاتەکەتان بۆ دەستنیشان بکەین، چونکە ئەوانەی تێناگەن دواتر بەڕاستدانان و شوێنکەوتنەکەیان دوادەخەن تا ئەوکاتەی دەبینن ئایا لە ڕۆژە دیاریکراوەکە سزا گەورەکە دێت یان نا؟ جا ئایا ئەوکاتە باوەڕ دەھێنن کە ڕوویدا؟! جا ئەوانە وەکو ئاژەڵن بەڵکو لە ئاژەڵێش گومڕاتر ڕێگایان ون کردووەو دڵەکانیان بە دڵی ئەو بێباوەڕانە دەچێت کە بێباوەڕن بە قورئانی گەورە، جا ئەگەر بڵێن: "ئەی اللە ئەگەر ئەوکەسە بریتیە لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمدو بانگەواز بۆ حەق دەکات و ڕێنمایی بۆ ڕێگای ڕاست دەکات ئەوا ئەی اللە بە بەیانی دەسەڵاتی زانستی بەیانەکەی بۆ قورئان بە قورئان بەرچاوم ڕوون بکە، ھەروەک چۆن خۆرت وا لێکردووە لە ئاسماندا ببینرێت، ئەی اللە دڵی بەندەکەت نابینا مەکە بە دەسەڵاتی زانستی بەیانی قورئان بە قورئان، پاک و بێگەردی بۆتۆ! جا ئەوەی اللە ڕووناکی پێنەدات تا حەق و بەتاڵی پێ لەیەک جیابکاتەوە هیچ ڕوناکیەکی نیە".

جا ئایا بیناو نابیناکان یەکسان دەبن؟ وە ئایا تاریکاییەکان و ڕووناکی یەکسانن؟ ئەو اللە یەم بەسە کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت پشتم هەر بە ئەو بەستووە کە پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 13-02-2026 05:00 PM