الموضوع: فەرمانێکی بەپەلە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران

1

فەرمانێکی بەپەلە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ..

- 1 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
03 - ڕەبیعەل ئاخر - 1446 کۆچی
06 - 10 - 2024 زایینی
08:48 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=475106
_______________


فەرمانێکی بەپەلە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر
درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی کەس و کارە چاکەکەی- و هەموو باوەڕداران لە هەموو کات و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەوە..

لە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕێزدار برای بەڕێز ڕێبەری ئێران (عەلی حوسەینی خامەنەیی)، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی الله تان لەسەربێت، سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە سڵاو لە نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، پاشان لەدوای ئەوە..

گوێ لە ئامۆژگاریە حەقەکەم بگرە: بەسە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە فریو بدرێن، وە تا ئەوکاتەی بڕواتان بە درۆکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هەبێت هەرگیزو بۆ هەمیشە سەرکەوتوو نابن، جا لە اللە بترسن و لەگەڵ ڕاستگۆیان بن، خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستدابنێن؛ جا لەڕاستیدا اللە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە لە حاڵەتی ئەوەی کاتێک بەدڵنیاییەوە بزانن دوژمنەکەیان مەبەستی ئەوەیە هێرشیان بکاتە سەر؛ ئەوا لێرەدا اللە فەرمانی پێکردوون لەناکاو هێرش بکەنە سەر دوژمنەکەتان بەرلەوەی هێرشتان بکەنە سەر، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ ‎﴿٥٨﴾‏ وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَبَقُوٓا۟ ۚ إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ ‎﴿٥٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنفَالِ].

وە ئەی پیاو، ئیسڕائیل تاکە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە دەیەوێت لە سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمی و سەرجەم بنکە موشەکیەکانتان بدات و بەتەواوی وێرانیان بکەن ئەگەر بتوانن.

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: کاتێک هەموو چەکە ئاسمانیەکانتان لەدەستدا دواتر بەچی هێرشیان دەکەنە سەر؟! جا ئەوان دەزانن دواتر ئێوە وەڵام دەدەنەوە، بۆیە دەیانەوێت موشەک و جبەخانەی ئەتۆمی ئێوەو هەموو موشەکەکانتان لە جۆری جیاوازو هەموو فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانتان لەناوببەن، ئەمەش تا گەرەنتی دەستەوسانتان لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بکەن جا لاوازتان بکەن و پاشانیش لە بەرامبەر ئێوە هیچ سنورو په‌یمانێک ڕه‌چاو ناکه‌ن، جا چارەسەر ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز فەرمانی پێکردوون ئەنجامی بدەن: جا پێشوەختە بە هێرشێکی موشەکی نوێ و زۆر بەهێزی لەناکاو سەرسامیان بکەن بە مەرجێک زیان بە خەڵکی سڤیل نەگەیەنیت، جا ئەمە دوژمنایەتیەکی ڕەتکراوەیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە؛ بەڵکو ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە سەرجەم فڕۆکە جەنگیەکانیان - بەگوێرەی توانات - و سەرجەم موشەکەکانیان تێک بشکێنن، بەتایبەتی ئەو موشەکە نەیزەکیە زۆر خێرایانەی لە موشەکەکانتان دەچن، کە بەهۆی خێرایی سەروو دەنگیەوە سەرجەم پاتریۆت و سیستەمە بەرگریە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل و ئێرانی لە بەرپەرچدانەوەیان دەستەوسانن و توانای ڕێگری کردنیان لێی نیە، هەروەک موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی زیرەکی یەمەنی، وە ئەوەشی شاراوەتەوە زۆر گەورەترە.

وە ئەی پیاو نەکەیت ڕاوێژ بە ترسنۆکەکان بکەیت، جا ئەوانە هیچتان بۆ زیاد ناکەن تەنها گومان و سستی نەبێت، جا کەسی ترسنۆک تەنها ئامۆژگاری ترسنۆکانەت پێدەدات، جا گوێ بگرەو ئەوەی دەیڵێم بیکە: ئەگەر دەتەوێت لێت نەدەن، ئەوا بەهەموو ئەو هێزەی پێتان دراوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل تەنها ئەو کوشتارو وێرانکاریە بە کۆمەڵانە نەبێت کە کەسانی سڤیل دەکاتە ئامانج؛ بەڵکو خۆتان لە لێدانی کەسانی سڤیل بەدوور بگرن ئەگەر سەرکەوتنی لای اللە تان دەوێت، لەبەرئەوەی کوشتنی کەسانی سڤیل و منداڵان لە مەحکەمی قورئانی گەورە دوژمنایەتی و دەستدرێژیە؛ بەڵکو لەسەرتانە بە گورزێکی کوشندە لەسەرجەم هێزە بەرگریە ئاسمانیەکان یان هێرشبەریەکان بدەن، وە گرنگی بەو کەسانە مەدەن وایدادەنێن لە ئاسایشی ئیسڕائیل بەرپرسیارن، جا دواتر اللە بەحەق ترس و تۆقینێکی زۆر دەخاتە دڵی پشتیوانانی بکوژانی منداڵان بەو مەرجەی وەڵامەکەتان توندوتیژو زۆر بەهێز بێت، وە لەڕاستیدا ئیتر پێویستیان پێتان نیەو دەیانەوێت لەناوتان ببەن، بەڵام دەتانبینم لە کۆتا ساتدا دوای لاوازکردنتان ڕێڕەوی خۆتان گۆڕی و واگومانتان بردووە دواتر بە لاوازکردنتان بەم حاڵەتان و بە شکاندنی بەڵێنەکان و هەڵوەشاندنەوەی پەیمانەکان یان وازهێنان لە لایەنگرانی خۆتان وازتان لێدەهێن؛ جا هەرگیز ئەمە لەلای ئەوان تکاتان بۆ ناکات هەرچەندە بە جوانی و ئاشتیانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، نەخێر تەنها هێزو ڕووبەڕوو بوونەوە ڕێگریان لێدەکات؛ جا لەسەرتان پێویستە وەڵام بدەنەوەو هێزێکی سەخت و توندوتیژتان لێ ببینن، وە بەپێی فەتوای اللە مامەڵەی نەرم و نیان لەگەڵ ئەم دەستدرێژکارانە هیچ سودێکی نیە بۆ پشتیوانیکردن لەبەرەی جەنگ؛ بەڵکو دەبێت بە توندوتیژی و هێزێکی سەختەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا۟ فِيكُمْ غِلْظَةً ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ ‎﴿١٢٣﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ التَّوۡبَةِ].

جا ئەگەر ڕایبگەیەنیت لێدانەکانتان بۆ یارمەتیدانی ئەهلی سوننەو جەماعە (بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی حەماس و پاڵپشت و یاوەرەکانیانە) لە غەززە، هەروەها بۆ یارمەتیدانی شیعەیە لە لوبنان، ئەوا ئەم بڕیارە بڕیارێکی زۆر باشەو دەستی اللە ش لە سەر دەستەکانتانەوەیە، جا ئەمە بەمانای ڕاگەیاندنی جەنگ دێت لەسەر دەستدرێژکاران، وە ڕێگایەکی ڕاستتان گرتۆتەبەرو سیاسەتە گوناهباریەکەی ڕابردووی خۆتان گۆڕیوەتەوەو اللە ش لەوە ببورێت کە ڕابووردو بەسەرچوو، وە بۆشتان ڕوونبوویەوە بە درێژایی چەندین ساڵە زایۆنیستەکان فریوتان دەدەن.

وە ئەی پیاو باوەڕدار لە کونێکەوە دووجار پێوەی نادرێت، ئێوەش دەزانن زایۆنیستەکان هەزاران جار درۆیان لەگەڵ کردوون، وە بە دووری نابینم جارێکی تر پێتان پێبکەنن و فریوتان بدەن، (ئەوان لە وەڵامدانەوەتان مەبەستیان لێدانی بێزیانە لە شوێنە چۆڵەکان بۆ ئەوەی ناوبانگیان بپارێزن) دوای ئەوە فێڵتان لێدەکەن و بە یەک لێدان و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەموو سیستەمی ئاسمانی و مووشەکی و فڕۆکەو چەکی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە تایبەتی هەموو بنکە ئاسمانیەکانتان لەناو دەبەن، جا وریا بن و پاشانیش وریا بن ئەگەر ئێوە جیهادتان لەپێناو اللە هەڵبژاردووە، جا ڕەوانیە ترسنۆک بن و لە ئیسڕائیل مەترسن تەنانەت ئەگەر سەرجەم شەیتانە جن و مرۆڤەکانیش هاوپەیمانی بن؛ جا گوماننان بە اللە ی خاوەن هێزی بەتین و پتەو چیە؟! جا متمانەتان بە اللە بێت و پشتی پێ ببەستن - ئەگەر باوەڕدارن - جا دەبینن ئەو بەستانە؛ کە باشترین یاوەرو پاڵپشتەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەرە.

خۆ ئەگەر ئەم شەوە بۆ وێرانکردنی هەموو بنکە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیل لە هێرشەکانتان بەردەوام بونایە، ئەوا ئیسڕائیل خۆی بەدەستەوە دەداو وازی لە هێرش و دەستدرێژی دەهێنا، بەڵام بەداخەوە لێدانەکە ترسی لەگەڵدا بوو، جا لە چی دەترسن؟! بەڵکو ئەمریکا زیاتر لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆی سورە نەک لە ئاسایشی ئیسرائیل، جا سوێند بە اللە هیچمان بۆ کەسە ئاشتیخوازەکانی نەوەی ئیسڕائیل ناوێت جگە لە هەموو چاکەو ئاسایش و بەرقەراری و ئاشتیەک نەبێت، تەنها دەستدرێژکارەکان نەبن؛ جا پێویستە بە توندوتیژی و هێزێکی سەختەوە ڕێگری لە ستەمەکەیان بکرێت، ئێوەش اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزارتان لەگەڵدایە، وە متمانەتان بە بەڵێنەکەی اللە هەبێت کە دەفەرموێت (ئەگەر اللە سەربخەن ئەوا سەرتاندەخات و پێکانتان جێگیرو ڕاوەستاو دەکات)، وە اللە بەڕاستدابنێن ئەویش بەڕاستتان دادەنێت.

وە سەبارەت بە خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، ئەوا بزانن من خەلیفەی اللە م بەسەر سەرتاپای خەڵکی و اللە نەیکردووم بەوکەسەی بە داخی ئێران و داخی سوپاکانی مرۆڤ و جن بم تا یارمەتیم بدەن بەسەر خەڵکی جیهاندا دەرم بخەن؛ بەڵکو دۆزەخ (هەسارەی سەقەر) یان بەسە، جا مژدە بێت لە تاوانکاران و پشتهەڵکەران بە جەنگێکی گەردوونی لەلایەن اللە وە، جا ئایا بڕیاری هەڵبژاردنی خەلیفەی اللە وەک بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکانە تا وەک مەرەکەب بێت لەسەر کاغەزێک؟ پاک و بێگەردی بۆی! وە ئەو پشتهەڵکەرانەی پیلان دەگێڕن لە مەترسی ئەوەدان (بە کون فەیەکون) ببن بە بەراز، جا ئایا هیچ شتێک تێپەڕیوەو ڕوویداوە جگە لە بوون بە مەیمون نەبێت؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا۟ مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ ‎﴿٦٥﴾‏ فَجَعَلْنَٰهَا نَكَٰلًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ‎﴿٦٦﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].

بەڵام ئەوان لە حاڵەتی پیلانگێڕیان مەترسی ئەوەیان لەسەرە ببن بە بەراز؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَٰسِقُونَ ‎﴿٥٩﴾‏ قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ ٱلْقِرَدَةَ وَٱلْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ ‎﴿٦٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ المَائـِدَةِ].

جا خەمی خەلیفەی اللە و ئەوەشی لەگەڵیدایە نەبێت، وە تەحەددای دوژمنانی اللە دەکەم پیلان بگێڕن تا سەیر بکەین کێ پیلانەکەی خێراترە، جا من درۆم بەناوی اللە وە نەکردووە بەوەی منی بە خەلیفەی خۆی بەسەر هەموو خەڵکی جیهاندا هەڵبژاردووە، پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یە گەورەیەی فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و بڕیارو هەڵبژاردەکەی جێبەجێ دەکات و نورەکەی بۆ خەڵکی جیهان تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنی بێت، وە ئومێدی ئەوە لەو اللە یە دەکەم کە هەرخۆی نێوان کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت هیدایەتی دڵەکانتان بۆ بڕیاریکی ڕاست و دروست بدات، اللە ش تۆبە وەرگرو زۆر لێخۆشبوو و بە بەزەییە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

وە بە دڵنیاییەوە بزانن ئەم جەنگە کۆتاییەکەی دەرکەوتنی خەلیفەی اللە مەهدی (ناصر محمد یەمانی) یە بە نیشانەیەکی گەرمی نزیک و پریشک و ئاگری هەسارەی سەقەر جا کوا ڕێگای دەربازبوون بۆ ئەوکەسەی ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بە گەورەو زل دەگرێت؟! فەرمانەکانیش هەر بۆلای اللە دەگەڕێتەوە کە بە چاوە ناپاکەکان و ئەوەشی سنگەکان دەیشارنەوە دەزانێت، بەسیشە اللە یاوەرو پاڵپشت و بەسەرخەربێت.

خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 14-04-2025 09:33 AM
2

- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
12 - شەوال - 1446 کۆچی
10 - 04 - 2025 زایینی
08:40 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=475107
__________


بیرخستنەوەو هۆشداری کۆتایی بۆ کۆماری ئێران بەوەی لەبەردەستی یاوەرانی شەیتان تڕامپ و هۆزەکەی بنیامینی سوک و ڕیسوا لاواز نەبن ..



بەناوی ئەو اللە تاک و تەنها زاڵەی ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد هەڵدەبژێرێت؛ وە هیچ بژاردەیەک بۆ فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان و کۆماری ئێران و سەرجەم مرۆڤ و جنیش نیە لەبەرامبەر هەڵبژاردنی خەلیفەکەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهانەوە؛ وە هیچ کەسێک لە حوکمەکەیدا هاوبەشی نیە، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی گەورەیی بۆ اللە ی مەزن لەوەی دەیکەن بە شەریک و هاوەڵی.

جا چەندە هێڵە سورەکانتان لە تایبەتمەندیەکانی اللە سەبارەت بە هەڵبژاردنی خەلیفەکەی (ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی) تێپەڕدا؛ جا ئایا لە ڕێساکانی هەڵبژاردنی اللە بۆ خەلیفەی هەڵبژێردراوی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان (ئیمام مەهدی ناصر محمد) کە بەڵێنێکی ڕاست و دروستی اللە یە تێناگەن؟ کە اللە ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت، جا لە حوکمەکەیدا هیچ هاوبەشێکی لە هەڵبژاردنی خەلیفەکەیدا نیە؛ ئایا ناترسن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٦٨﴾‏ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ‎﴿٦٩﴾‏ وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْأُولَىٰ وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَلَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ‎﴿٧٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ القَصَصِ].

جا بەسە پشتهەڵکردن و خۆبەزلزانین و لەخۆبایی بوون، وە ئەوە ئەنجام بدەن کە فەرمانتان پێدەکرێت؛ وەک دوا دەرفەت بۆ ڕزگارکردنی گەلی ئێرانی موسڵمان، جا لەسەرتانە پابەند بن بە بانگهێشتنەکردنی تڕامپی گەورەترین شەیتان و هۆزەکەی بنیامینی یاوەرانی شەیتان بۆ ئاشتی، دوای ئەوەی بڕیاری دەستدرێژیان بۆ سەر حکومەتی ئێرانی ئیسلامیدا دوای لاوازکردنتان بەهۆی پشتگوێخستنی فەرمانەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، جا ئەمە تۆڵەی ئەوکەسەیە فەرمانی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد پشتگوێ دەخات، وە وەڵامی متمانەکردن و پشتبەستن بە اللە و بوێری لێدانی پێشوەختە بۆ سەر دەستدرێژیەکانی ئیسڕائیل ناداتەوە، جا وەرن سەیری مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بکەین؛ جا بەو پێیەی ئەمریکاو ئیسڕائیل بڕیاریان داوە جارێکی تر دەستدرێژی بکەنە سەرتان؛ لەڕاستیدا اللە قەدەغەی کردووە یاوەرانی شەیتان بۆ لای
ئاشتی بانگهێشت بکەن ئەگەر ئێوە باوەڕدارن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ مَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ‎﴿٣٤﴾‏ فَلَا تَهِنُوا۟ وَتَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلسَّلْمِ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمْ وَلَن يَتِرَكُمْ أَعْمَٰلَكُمْ ‎﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ مُحَمَّدٍ].

جا ئایا ئێوە زاناترن یان اللە؟ لەبەرئەوەی اللە دەزانێت هەرگیز بانگهێشتکردنی دوژمنە دەستدرێژکارەکان بۆ لای ئاشتی هیچیان بۆ زیاد ناکات تەنها سەرکەشی و ڕق و یاخیبوون و خۆبەزلزانی و لە خۆبایی بوون نەبێت، جا ئایا ئێوە زاناترن یان اللە پاک و بێگەردی بۆی؟ جا ڕەتکردنەوەی گفتوگۆی ئاشتی ڕاستەوخۆو ناڕاستەخۆ ڕابگەیەنن، وە ئامادەیی گشتگیرو تەواو بۆ هێرش بردن و جەنگ کردن ڕابگەیەنن، تەنانەت ئەگەر کارگەکانی مووشەکەکانیشان لەناوبچن، جا ئەوەندە مووشەک لە کۆگاکانتاندا هەیە تا چەند ساڵێک شەڕی پێبکەن، وە سەرەڕای هەبوونی ئەو برینە بە ئازارانەی لە ئەنجامی هەڵسوکەوتی ناحەکیمانەی ڕابردووتانەوە هاتە ئاراوە، بەڵام اللە لەوەی بەسەرچووە دەبورێت، جا هێشتا فەرمانتان پێدەکەین بە لێدانی پێشوەختەی تەل ئەبیب بە هەموو ئەوهێزەی پێتان دراوە، گەرنا؛ لەڕاستیدا گوێتان لە قسەکەی بنیامینی سوک و ڕیسوا بوو بەوەی دەیانەوێت دامەزراوە ئەتۆمیەکانتان لێزەوت بکەن و بۆ ئیسڕائیل بەتاڵانیان ببەن، بەهەمان شێوە زەوت کردنی چەک و موشەکە ستراتیژیەکانتان و بەتاڵان بردنی کوگاکانتان و لەناوبردنی سیستەمی حوکمەتتان و ڕیسواکردنی گەلەکەتان و پێشێلکردنی قەدەغەکراوەکانتان و ئابڕووتان.

جا چەندە ئامۆژگاریم کردن بەڵام حەز بە ئامۆژگاریکاران ناکەن، ئەمەش وەک دوا دەرفەت تا ڕێگری لە تەواوبوونی پلانەکەیان بکەن و کۆتاییەکەتان وەک (سزاکەی سنمار) نەبێت، جا لە اللە ی تاک تەنهای زاڵ بترسن و شوێنم بکەون بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییتان دەکەم، جا ئەگەر ئەوەتان کردو بەڕاستان دانا ئەوا بە شکۆمەندبوون مژدەتان لێبێت؛ وە هەرکەسێک شکۆمەندی لەلای جگە لە اللە بوێت ئەوا اللە ڕیسوای دەکات، وە ئەوەی دەبێتە یاوەری اللە پاک و بێگەردی بۆی ڕیسوا نابێت؛ وە شکۆمەندیش بۆ ئەوانە نیە کە دوژمنایەتی دەکەن، منیش شتگەلێک لەلایەن للە وە دەزانم کە ئێوە نایزانن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 14-04-2025 09:32 AM