الموضوع: وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ کەسێک بەناوی moiami

1

وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ کەسێک بەناوی moiami ..

- 1 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
11 - سەفەر - 1430 کۆچی
06 - 02 - 2009 زایینی
12:21 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5228
_____________



وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ کەسێک بەناوی moiami ..



ئەم بەشداریە لەلایەن moiami نوسراوە

سڵاوتان لێبێت. بۆ بەڕێز محمد ناصر یەمانی سڵاوتان لێبێت. هەندێک پرسیارم هەن، هیوادارم لە بەڕێزتان وەڵامی بدەنەوە ئەگەر ڕێگەی ئەوەم پێبدەن
1- لەڕێگەی کێ اللە فێری تەفسیری قورئانی کردوون.
2- چۆن ئەوەنان دووپات کردۆتەوە ئێوە مەهدین.
3- ئێوە دەڵێن زانستی کتێبتان لەلایە، اللە ی پایەبەرزیش لە کتێبەکەی فەرموویەتی: ئەوەی زانستی کتێبی لەلایە وتی بەرلەوەی چاوت بتروکێنیت من (عەرشی پادشا ئافرەتەکەت) بۆ دەهێنم، ئەمەش بەمانای ئەوەی هەریەکێک زانستی کتێبی لەلایە ئەوا هێزو دەسەڵاتێکی زۆری هەیە، جا ئێوە چ هێزێکتان هەیە ئەی مرۆڤی بەڕێز.
4- وە ئەگەر ئێوە دادپەروەری و ئاشتی بڵاودەکەنەوە ئەوا وەرن دەستپێبکەین وە ئایا ئەمە چۆن دەبێت وە ئەگەر هێشتا کاتەکەی نەهاتووە ئەوا ئایا وادەکەیمان پێ دەڵێن تا بزانم دەژیم بۆ بینینی ئەم ڕۆژە یان نا.
5- لەبەرچی محمد درودو سڵاوی لێبێت بەم ڕێگایە هەڵنەستاوە بە تەفسیرکردنی قورئان.
6- وە ئەو گفتوگۆیەی لەنێوان ئێوەو برایان دەربارەی تەفسیری قورئان دەگوزەرێت لەبەرچی لەنێوان محمد درودو سڵاوی لێبێت و عەلی کوری ئەبو تاڵیب نەبووە یان ئێمە لەوان زیرەکترو زاناترین.
7- وە سەبارەت بەوکەسەی دەربارەی وشەی (بث) گفتوگۆتان لەگەڵ دەکات ئایا پێی وانیە ئەی برایەکەم ناکرێت تەفسیری قورئان بە عەقڵ لێک بدرێتەوە چونکە خوێندنەوەکەی (بۆ پێغەمبەر) و بەیانەکەی لەسەر اللە یە.
ئێستاش پرسیارێکم هەیە تایبەت بە تەفسیری قورئان جا هیوادارم بفەرموون وەڵامەکەیم بدەنەوە وە ئەگەر لەڕاستیدا ئێوە وەڵامتان داوەتەوەو منیش بەسەریدا ئاگادار نەبوومە ئەوا داوای لێبوردنتان لێدەکەم ئەگەر وابێت

1- دەربارەی ئەو ذی لقەرنەینە قسەم بۆ بکە کە گەیشتە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای خۆر جا مانای (قرنین) چیە وە ئایا خۆر جێگیرەو زەویش بەدەوریدا دەسوڕێتەوە یان بە پێچەوانەوەیە؟ وە ئایا یەئجوج و مەئجوج دروستبوونە یان هێشتا دروست نەبوونە، وە ئایا ذی لقەرنەین مردووە یان هێشتا لە ژیاندایە، وە ئایا هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاوا بەڵگەیە لەسەر هەبوونی شەوو ڕۆژ.

بەهەر حاڵ سوپاس..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە پاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

سەرەتا من بە هۆشداریەکی گەورە هۆشداری (بەوکەسە دەدەم کە ناوی لەخۆی ناوە علم الجهاد -زانستی جیهاد-) کە لەڕاستیدا زانستی شەیتانی نەفرەتلێکراوە جا ئەو دەزانێت من دەزانم ئەو بریتیە لە زانستی جیهاد لەپێناو ڕێگاو ڕێبازی شەیتان و بەربەستدانان لە ڕێگاو ڕێبازی اللە ی ڕەحمان، دواتریش لەگەڵ کاتدا بۆتان ڕووندەبێتەوە من ستەمم لەم مرۆڤە نەکردووە کە خۆی بە (علم الجهاد) ناوناوە جا بۆتان ڕووندەبێتەوە ئەو زانستی شەیتانی دژی اللە ی ڕەحمان و بەربەست دانەرە لەبەرامبەر مەحکەمی قورئان، وە بە دەرەوەی ئەو ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهـ) ـە دەمەقاڵێ دەکات کە هێشتا پێویستی بە بەیانی لای اللە ی ڕەحمان هەیەو وازیش لە لە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا دەهێنێت، وە ئەوەشی لێنابینن کوفر بە اللە و نێردراوەکەی بکات؛ ئەمەش وەکو جێبەجێکردنێک نیە بۆ فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان بەڵکو وەکو جێبەجێکردنێکە بۆ فەرمانەکەی شەیتان: {إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ} [البقرة:102].

بەمانای [ئێمە مایەی ئاشوبین جا نەکەن (بە ئاشکرا کوفر بکەن] واتە (نەکەن) لە ڕواڵەتدا کوفر بکەن ئەمەش لەپێناو سەرکەوتنی ئاشوب و بەربەستدانان لەڕێگای حەق، وە ئەگەر سەرسامی قسەکانیشی بوون ئەوا فریوتان نەدات، جا اللە و مەهدی چاوەڕوانکراو شاهێدن بەوەی ئەو لەوکەسانەیە کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّـهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ ﴿٢٠٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە ئەی زاستی شەیتانی نەفرەتلێکراو، من بە هۆشداریکردنەوەیەکی گەورە هۆشداری بە تۆو سەرجەم ئەو پشتیوانە کەڕو ڵاڵانەت دەدەم کە تێناگەن لەبەرامبەر جنێودان بە پشتیوانەکانی من و ئازاردانیان، وە لێدوانەکان دەقۆزنەوە بەهۆی ڕێگری نەکردنی بەردەوام لە ئێوە، وە دەتانەوێت ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی ناچار بکەن دەرتان بکەن و گەردنیشتان پەل بدەن لەوکاتەی اللە بەسەرتاندا دەرمان دەخات هەروەک ئەوەی بە پێشینەکانتان کرا، وە ئەی زانستی شەیتان تۆ مافی ئەوەت نیە وەڵامی پرسیاری ئەوانە بدەیتەوە کە بە شوێن حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن جا ئەوان پرسیارەکانیان ئاڕاستەی زانستی جیهادی زانستی شەیتانی نەفرەتلێکراو نەکردووە، بەڵکو پرسیارکارەکە پرسیاری ئاڕاستەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کردووە، جا من ڕێگا بەوە نادەم دوژمنەکانم وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە کە ئاڕاستەی ئێمە کراون وە بۆ هەمیشەش ڕێگایان پێنادەم، بەڵکو ڕێگا بە پشتیوانەکان دەدەم ئەگەر بتوانن وەڵامەکە لە وەرگیراوەکانی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان لە بەشە جیاجیاکاندا بهێنن، جا ئەی (أبو عريضة) وەڵامدانەوەی ئەوانەی لە ماڵپەڕەکەمان بە شوێن حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن چ پەیوەندیەکی بەتۆوە هەیە؟ جا بڕۆ - خۆت و ئەوانەی هاوشێوی تۆن - ماڵپەڕێک دابنێ تا ئوممەتی پێ گومڕاو چەواشە بکەیت - جا پابەندبە بە سنورەکەی خۆت، بەڵکو دەمەوێت کەسانی وەک تۆ - لە شەیتانەکان - بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە بەوەی هەرچەندە لەگەڵیاندا چاک بیت و هەرچەندە لێشیان ببوریت و ڕێگری لە بلۆک کردنی ئەندامێتیەکەیان بکەیت و ڕێزیان لێبگریت؛ ئەوا هەرگیز ئەمە هیچیان بۆ زیاد ناکات تەنها لوتبەرزی و لە خۆبایی بوون نەبێت، وە لەڕاستیدا چەند سکاڵایەکمان لەلایەن پشتیوانەکانەوە بۆ بەرزکراوەتەوە بەوەی ئێوە لە ماڵپەڕەکەی خۆیان سوکایەتی و بێڕێزیان پێدەکەن، جا ڕێگەم نەدا ئێوە سوکایەتی بە پشتیوانەکانم یاوەرەکانی اللە بکەن ئەی یاوەرانی شەیتانی نەفرەتلێکراو، وە دەشزانم هەرچەندە لەگەڵیشتان چاکەکار بم و هەرچەندە لێشتان ببورم ئەوا هەرگیز ئومێدێکتان لێنابینم تەنانەت ڕێزگرتیش بە لەبەرچاوگرتنی ئاو (تۆوە پیسـ) ـەکەتان و قێزەونی کێڵگەی (نەوە خستنەوە) کەتان، جا پابەندی سنورەکەی خۆتان بن! جا ئەگەر دەستدرێژیەکەتان لەسەر پشتیوانەکانم زیادی کرد ئەوا دواتر دەربارەی ئێوە فەرمانێکی جیاکاری دەردەچێت بە دەرکردنتان؛ اللە گەردنتان لە جەستەکانتان جیا بکاتەوە، جا ئارام بگرن ئەی گەلی پشتیوانەکان بەڵکو ئەمانە مایەی ئاشوبن بۆ ئێوە، بەوەی ئایا ئارام دەگرن؟ جا ئارام و خۆگر بن و یەک بگرن وە بزانن اللە لەگەڵ خۆگرو ئارامگرانە، جا مەهدی چاوەڕوانکراو بڕیاریدا لە مافەکەی خۆی خۆشبێت، بەڵام بۆم ڕەوانیە لە مافی پشتیوانەکانم خۆشبم ئەگەر بێتو ئەوان لەلایەن خودی خۆیانەوە لێیان خۆشنەبن، بۆیەش من لە ئازاردانی پشتیوانەکانم هۆشداریتان پێدەدەم، وە بانگی کەسانێکی گەمژەی وەک ئێوەم بۆ گفتوگۆکردن نەکردووە، بەڵکو بانگهێشتی ئەو خەڵکە بەڕێزانەم کردووە کە بە زانست گفتوگۆیان لەگەڵدا کردووین یان شوێنی حەق دەکەون، وە ئەگەر ئەم بەیانەم ئێوەی سەرسام نەکرد ئەوا با گەلی ستەمکاران له‌وه‌و لاترچن جا هیچ پێویستیەکم بە کەسانی وەک ئێوە نیە.
_________________


وە ئەی برای پرسیارکاری بەڕێزم، سەرەتا بەخێرهاتنت دەکەین بۆ ماڵپەڕەکەمان وەک میوانێکی بەڕێزو لێزلێگیراوی پارێزراو لەلامان جا ئەمەش وەڵامی حەق و ڕاست و دروست بۆ تۆ:

پــ 1: لەڕێگەی کێ اللە فێری تەفسیری قورئانی کردوون.

و 1: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّـهُ} صدق الله العظيم [البقرة:282].

وە ئەگەر ئەو کەسەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێت لە اللە ترساو جگە لە حەق و ڕاستی هیچیتری نەویست لەوەی نایزانێت؛ ئەوا لێرەدا حەقە لەسەر حەق هیدایەتی بدات بۆ حەق و تایبەتی بکات بە خۆی جا اللە بیکات بە بانگەوازکارێک بۆ لای خۆی بەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیەی اللە بەسەر دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - وەکو چرایەک بۆ خەڵکی جیهانی دابەزاندووە ئەوانەی دەیانەوێت شوێنی حەق و ڕاستی بکەون، وە اللە بە بەسەرخەری ئەوە ڕەوانەی کردووم کە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی بۆی هێناون، جا بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بانگەوازتان دەکەم وە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانم بە وەحی تێگەیشتن پێدەگات نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو، وە گرنگیش نیە چۆن اللە فێری کردووم؛ بەڵکو گرنگ ئەوەیە بە شتێکی تازە بەڵگەتان بەسەردا نەهێنمەوە ئەگەر لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی نەبێت، ئایا ئێوە بڕواتان پێیان نیە؟ وە لەڕاستیدا اللە ئەمانەی کردووە بە دەسەڵاتی زانستەکەم بەحەق بەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەت، جا ئەگەر بە جگە لەم دوو شتە بەڵگەم بەسەردا هێنانەوەو گفتوگۆم لەگەڵدا کردن ئەوا هیچ بەڵگەیەکم لەسەر ئێوە نیە.

پــ 2: چۆن ئەوەتان دووپات کردۆتەوە ئێوە مەهدین.

وەڵامەکەی بە حەق: محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لە ژمارەیەک ڕوئیای حەق فەتوای بەوە بۆ داوم، وە بەو پێیەی ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی، بۆیە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە یەکێک لە ڕوئیاکان فەرمووی: [ولا يُجادلك أحدٌ من القرآن إلا غلبته]
[هیچ یەکێک بە قورئان گفتوگۆت لەگەڵ ناکات مەگەر تەنها تۆ دەیبەزێنیت]
وەرگیراوەکە لە ڕوئیا حەقەکە کۆتایی پێهات.

وە ئەگەر هەر بەڕاستی من ئیمام مەهدی بم و درۆو بوختانم لەسەر اللە و نێردراوەکەی هەڵنەبەستابێت؛ ئەوا حەقە لەسەر اللە ڕوئیاکە بە حەق لەسەر ئەرزی واقع بەڕاست بگێڕێت، جا دەبینن هەر بەڕاستی هیچ زانایەک نیە بە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات لەوکاتەدا هەر من بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەم لە خودی قورئان بەسەریدا زاڵ دەبم. ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیاری لەسەردراوە دەربارەی ئەوەی داوای فەتوات لەسەری کرد.

پــ 3: ئێوە دەڵێن زانستی کتێبتان لەلایە، اللە ی پایەبەرزیش لە کتێبەکەی فەرموویەتی: ئەوەی زانستی کتێبی لەلایە وتی بەرلەوەی چاوت بتروکێنیت من (عەرشی پادشا ئافرەتەکەت) بۆ دەهێنم، ئەمەش بەمانای ئەوەی هەریەکێک زانستی کتێبی لەلایە ئەوا هێزو دەسەڵاتێکی زۆری هەیە، جا ئێوە چ هێزێکتان هەیە ئەی مرۆڤی بەڕێز.

و 3: برای بەڕێزم من هیچ هێزو توانایەکم نیە تەنها بە هێزی پەروەردگارەکەم نەبێت، وە هیچیشمان لەسەر نیە جگە لە گەیاندنێکی ئاشکرا نەبێت، وە کەسانێک هەن لە خەڵکی کە اللە بەسەر بانگەوازەکەمان لەڕێی ئینتەرنێتی جیهانیدا ئاگاداری کردوونەتەوە، جا ئەگەر خەڵک شوێنم نەکەوت؛ ئەوا اللە بەسەر سەرجەم بەشەر بە هێزو توانایەکەی خۆی بەو هەسارە ئاگرەی دواتر بەلای سەرەوەی زەویەکەتان تێپەڕدەبێت دەرمدەخات، جا بە بەردی سورەوەکراوی دۆزەخ کە لەلای پەروەردگارەکەت ئامادەکراوە تا (بەرگە هەوای زەوی تێپەڕێنێت) - حجارة من سجيل منضود مسومة عند ربك - بەردبارانی دەکات جا ئەمە لە ستەمکاران دوور نیە.

وە ئەی میوانە بەڕێزو پیرۆزەکەمان لە ماڵپەڕەکەمان، مادام هێشتا لەو کەسانەیت بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن ئەوا فەرموو لەم بەیانە ورد بەرەوە لەم بەستەرە، جا لەپاشان بەوەی اللە نیشانت دەدات بڕیارمان لەسەر بدەو لە لۆمەی لۆمەکارانیش مەترسە، وە لەسەر بەتاڵ دەمەقاڵێمان لەگەڵ مەکەن وە ئەگەر دەبینیت زانستێکت لەلایە لە زانستەکەمان باشتر ڕێنمایی دەکات ئەوا بۆمانی بهێنەو بۆ ڕێگای سەرفرازی ڕێنماییمان بکە تا بەندەکان گومڕا نەکەین، وە ئەگەر بینیتان و زانیتان ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە ئەوا هەر خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان یادەوەری وەردەگرن، وە سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە شتان لەسەر بێت ئەی ئەو گەلەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن و پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان.

ئەمەش بەستەرە زۆر گرنگەکە بۆ تۆ کە لە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زیکرە بۆ ئەو مرۆڤەی دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێتەبەر جا شوێنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بکەوێت - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کە نور لەسەر نورن و لەم بەستەرە بە حەق دەیبینن:
_________________


اقتباس: اضغط للقراءة


اقتباس: اضغط للقراءة


ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
18 - سەفەر - 1430 کۆچی
13 - 02 - 2009 زایینی
25 : 01 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
______________

منیش لەسەر ئەوە لە شاهێدەکانم ..


پەنا دەگرم بە اللە ی پایەبەرزی گەورە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو، بەنـــــاوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر؛

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ﴿٢٤﴾} [محمد].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿١٧﴾} [القمر].


وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿٢٢﴾} [القمر].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿٣٢﴾} [القمر].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿٤٠﴾} [القمر].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {لَوْ أَنزَلْنَا هَـٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ اللَّـهِ ۚ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٢١﴾} [الحشر].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَـٰذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٢٧﴾} [الزمر].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَـٰذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ ۚ وَلَئِن جِئْتَهُم بِآيَةٍ لَّيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُبْطِلُونَ ﴿٥٨﴾ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ اللَّـهُ عَلَىٰ قُلُوبِ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٥٩﴾} [الروم].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٨﴾ مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ ﴿٤٩﴾ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةً وَلَا إِلَىٰ أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ ﴿٥٠﴾} [يس].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ ﴿١٧٦﴾ فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَاءَ صَبَاحُ الْمُنذَرِينَ ﴿١٧٧﴾ وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍ ﴿١٧٨﴾ وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ﴿١٧٩﴾} [الصافات].
صـــــدق الله العظيــــم.

منیش لەسەر ئەوە لە شاهێدەکانم..
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
________________
2

- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
15 - سەفەر - 1430 کۆچی
10 - 02 - 2009 زایینی
12:34 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5229
______________


قورئان وتەی اللە ی ڕەحمانە وردەکاری هەموو شتێکی دەربارەی ڕاستیەکانی بەشەرو ڕاستیەکانی گەردوون تێدایە ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە پاکە چاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

من دەتبینم لە کتێبەکەی اللە بیر دەکەیەوە وە دەمەوێت بیرکردنەوەکەت بە حەق چاک بکەمەوەو بەحەق بۆ ڕێگای اللە ی بە دەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییت بکەم، جا هەرچی پێناسەی وتەکەی اللە یە؛ ئەوا زانستە پەنهان و شاراوە (غەیبی) ـەکان لەسەر ئەرزی واقع لەخۆ دەگرێت، کە تێیدا هەواڵی پێش ئێوەو هەواڵی دوای ئێوەشی تێدایە تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی بۆ لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هەڵدەستنەوە، جا لەپاش ئەوە ئەو هەواڵانەی پەیوەستن بە ڕۆژی دوایی و ئەنجام و چارەنووسی ئەوانەی باوەڕیان پێی هەبووەو ئەنجام و چارەنووسی ئەوانەش پێشتر بێباوەڕبوون پێی، جا شاهێدی لێکدانەوەی زانستە پەنهانی (غەیبی) یەکەی دەبن کە لە پێش چاویان لەسەر ئەرزی واقع دێتەجێ، بۆیەش دەڵێن؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ۚ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

کەواتە ئەو ئایەتانەی وتەکانی اللە دەربارەی ڕۆژی دوایی لەخۆ دەگرێت؛ اللە وتەکەی لەسەر ئەرزی واقع دەهێنێتەجێ، هەرچی ئەو ئایەتانەن کە وتەکانی اللە دەربارەی هەواڵی گەلانی پێشوو لەخۆ دەگرێت؛ جا ئەوە بریتیە لە چەند هەواڵێک بەحەق بەوپەڕی وردی دوور لە هەڵە، جا ئەگەر هەواڵی باوەڕداران بێت یان بێباوەڕان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ذَٰلِكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

بەهەمان شێوە دەربارەی چیرۆکەکەی یوسف و برایەکانی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ذَٰلِكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ ﴿١٠٢﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

بەهەمان شێوە چیڕۆکی گەلانی پێشوو لەگەڵ نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان وە چۆن گفتوگۆ لەنێوانیاندا ڕوویداو بێباوەڕبوون؛ جا اللە هەواڵی ئەوەی پێداوین چی بەسەرهێنان و بۆ کوێی بردن.

وە ئەی برای پرسیارکارم، قورئان وتەی اللە ی ڕەحمانە، وردەکاری هەموو شتێکی دەربارەی ڕاستیەکانی بەشەرو ڕاستیەکانی گەردوون تێدایە وە ڕاستیەکان دەربارەی دنیاو ڕاستیەکان دەربارەی دوایی و دەربارەی چیڕۆکەکان و فەتوای فیقهی و بیروباوەڕی و سنوری سزایی، وە ڕێکخستنی ژیانی بەشەر لە زەوی، وە فەرمان بە چاکەو ڕێگریش لە خراپە دەکات، تا بەشەر لە ئاشتیدا بژین بەبێ خراپەی هەندێکیان لەگەڵ هەندێک، وە تەنانەت ڕێکخستنی خێزان و ڕەوشت و ئادابەکانیشی لەخۆدەگرێت؛ وە ڕەوشتە پیرۆزەکانمان پێ ڕادەگەیەنێت، بەڵکو قورئان ڕەحمەتە بۆ هەموو خەڵکی جیهان ئەی ئەوکەسەی پرسیار دەربارەی دەکەیت، جا وردبەرەوە ئێستا ڕاستیەکانی لە دنیادا تێدا دەدۆزیتەوە، وە چەندین ڕاستی تێدایە کە لە ڕۆژی دوایی دەیدۆزینەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ جِئْنَاهُم بِكِتَابٍ فَصَّلْنَاهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾ هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ۚ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٥٣﴾ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّـهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ ۗ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ اللَّـهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿٥٤﴾ ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ﴿٥٥﴾ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ اللَّـهِ قَرِيبٌ مِّنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٦﴾ وَهُوَ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا أَقَلَّتْ سَحَابًا ثِقَالًا سُقْنَاهُ لِبَلَدٍ مَّيِّتٍ فَأَنزَلْنَا بِهِ الْمَاءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِ مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ ۚ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ الْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا لە وتەکەی اللە وردبەرەوە، پاشان وتەکەی لەگەڵ ئەوەی لەبەردەستت و پشتت دایە لە ئاسمان و زەوی جێبەجێ بکە، جا لەپاشان دەڵێیت: "ربنا ما خلقتَ هذا باطلاً سبحانك فقنا عذاب النار".

هەرچی سەبارەت بە شێوازی بیرکردنەوەکەتە؛
ئەوا بە حەق فەتوات بۆ دەدەم بەوەی ئەوە دەستەیەکە لە وەسوەسەو خەیاڵی شەیتان نەک لە لایەن اللە ی ڕەحمانەوە بێت ئەمەش تا بتخاتە ناو چەندەها ڕێگای چەواشەکاری تا بە ئەنجامێک لە بیرکردنەوەو وردبوونەوە لە وتەکەی اللە دەرنەچیت، وتەکەی اللە ش ڕاست دەڵێت، کێش لە اللە گوفتارو قسەی ڕاسترە لەهەموو ئەوەی دەیڵێت بەو پەڕی وردی دوور لە هەڵە دەربارەی چیڕۆک و هەواڵ و ڕووداوەکانی ڕابردوو و ئێستاو داهاتوو؛ واتە ڕاستیە گەورەکان، هەرچی کردەوەکانی بەشەرن؛ ئەوا لێرەدا دوو فریشتە هەن کە لەگەڵ هەموو مرۆڤێکدا ڕاسپێردراون و هەموو کردەوەیەکی بچوک و گەورە دەنوسن، وە لە ڕۆژی قیامەتیش کتێبی کردەوەکانی بۆ دەردەهێنن و بە کراوەیی دەخرێتە بەردەستی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنشُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:13].

لەپاشان ئەوان دەڵێن: {وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَـٰذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ۚ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].

جا وامەزانە ئەوانەی تێگەیشتنی قورئان لەسەر خەڵکی ئاڵۆز دەکەن؛ لە سزای اللە ڕزگاریان دەبێت، بەڕاستی من بۆ تۆ لە ئامۆژگاریکارانم! وە هەندێک لە باوەڕدارانیش کۆچ لە قورئان دەکەن، بە بەهانەی ئەوەی بە دروستی وشەکانی دەرنابڕێت، وە شەیتان پێیدەڵێت ئەمە وتەی اللە یە جا ڕەوانیە بۆت بە نادروستی وشەکانی دەەرببڕیت!

بەڵام من فەتوا دەدەم ئەوکەسەی قورئان دەخوێنێتەوە لەکاتێکدا لەسەری قورسە؛ ئەوا بۆ هەر پیتێکی چاکەیەکی بۆ هەیە، جا هەرچی خوێندنەوەکەیەتی لە نوێژەکان ئەوا بۆ هەر پیتێکی چاکەیەک هەیە چاکەیەکیش دە بەرامبەر خۆیەتی، هەرچی لە نوێژی نافیلەو وردبوونەوەیە؛ ئەوا بۆ هەر پیتێکی حەوت سەد چاکە هەیە.

خۆ ئەگەر اللە بەوەی نەزانیبووایە لە ئێوە کەسانێک هەن بەدوای قوتی ژیانی لە زەویدا دەگەڕێن، وە لە پێناوی اللە؛ ئەوا بە شەوو ڕۆژ فەرمانی خوێندنەوەی پێدەکردن، بە جۆرێک هیچ شتێک دواتان نەخات لێی تەنها خواردن یان خۆبەتاڵکردنەوە یان خەوتن نەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَىٰ مِن ثُلُثَيِ اللَّيْلِ وَنِصْفَهُ وَثُلُثَهُ وَطَائِفَةٌ مِّنَ الَّذِينَ مَعَكَ ۚ وَاللَّـهُ يُقَدِّرُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ ۚ عَلِمَ أَن لَّن تُحْصُوهُ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۖ فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ ۚ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرْضَىٰ ۙ وَآخَرُونَ يَضْرِبُونَ فِي الْأَرْضِ يَبْتَغُونَ مِن فَضْلِ اللَّـهِ ۙ وَآخَرُونَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ ۖ فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ ۚ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَقْرِضُوا اللَّـهَ قَرْضًا حَسَنًا ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ اللَّـهِ هُوَ خَيْرًا وَأَعْظَمَ أَجْرًا ۚ وَاسْتَغْفِرُوا اللَّـهَ ۖ إِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [المزمل].

وە ئامۆژگاریت دەکەم بە وردبوونەوە لە وتەی اللە بۆ بیرکردنەوە لە ڕاستی نیشانەکانی بەردەمت و پشتەوەت لە ئاسمان و زەوی، سەرەتاش بە بیرکردنەوە لە خۆت دەستپێبکە، جا تۆ لە نیشانەکانی پەروەردگارەکەتی وە لە ڕاستیەکانی وتەی اللە یت لە قورئان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِّلْمُوقِنِينَ ﴿٢٠﴾ وَفِي أَنفُسِكُمْ ۚ أَفَلَا تُبْصِرُونَ ﴿٢١﴾ وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ ﴿٢٢﴾ فَوَرَبِّ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِّثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

وە بەم بیرکردنەوەیە بە ئەنجامێکی گەورەوە دەردەچیت کە بریتیە لە هیدایەتدران بۆ لای حەق، جا اللە سنگەکەت پێی گوشادو فراوان و ئاسودە دەکات، وە اللە دڵەکەت پێ ڕووناک دەکاتەوە، وە اللە پێی هیدایەتت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان؛ سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برات ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس: اضغط للقراءة
3

- 3 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
16 - سەفەر - 1430 کۆچی
11 - 02 - 2009 زایینی
12:57 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5230
_____________


برای بەڕێزم ئەمە وەڵامی حەق بۆ تۆ ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، دواتر..

برای بەڕێزم ئەمەش وەڵامی حەق بۆ تۆ:

پــ 1: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّـهُ ۗ وَاللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:282].

چۆن تەقوای اللە بکەین و لێی بترسین تا لە زانستەکەی خۆیمان فێربکات؟
و 1: سەیری فەرمانەکەی شەیتان بکە برای بەڕێزم اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

کەواتە مرۆڤی موسڵمان کە لە پەروەردگارەکەی دەترسێت؛ ئەگەر ڕووبەڕووی چەند ئایەتێک کرایەوە کە بە لێکدانەوەکەی نەزانی یان هەر پرس و بابەتێکی ئایینی و لێکدانەوەکەی نەزانی و تووشی سەختی هات و وتی: "اللە زاناترە" ئەوا لە اللە ترساوە بەوەی لەسەر ئەو قسە بکات لەکاتێکدا بە دڵنیاییەوە نایزانێت، لە پاشان ڕاستەوخۆ وەحی تێگەیشتنی لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە بۆ دڵەکەی دێت جا بە دەسەڵاتی زانست لە خودی قورئان فێری ئەم ئایەتەی دەکات، یان زانستێکی ڕازیکەر لە یەکێک لە زانایانی ئوممەت دەدۆزێتەوە، وە لەپاش ئەوە بە دڵنیاییەوە لێکدانەوەکەی دەزانێت، وە لەدوای ئەوە فێری خەڵکی جیهانی دەکات، جا ئەمە لەوکەسانەیە کە اللە لە نەوەی ئادەم نیعمەتی خۆی پێبەخشیون لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەران و شەهیدان، ئەوانەش چەندە هاوەڵ و هاوڕێ و هاودەمێکی باش و چاکن، ئەمەش لەبەرئەوەی سەرپێچی فەرمانەکەی شەیتانی کرد بەوەی لەسەر اللە قسە بکات لەکاتێکدا نازانێت، پاشانیش گوێڕایەڵی فەرمانەکەی اللە ی کردووەو قسەی لەسەر اللە نەکردووە لەکاتێکدا نازانێت، جا ئەو کەسە لە اللە ترساوە، وە حەقیشە لەسەر اللە بە وەحی تێگەیشتن فێری بکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّـهُ ۗ وَاللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم.

پــ 2: نوێژ چیە؟ وە نهێنیەکەی چیە وە لەو کاتەی دیاریکراوە؟ وە چۆن نوێژ ئەنجام دەدرێت تا تەواو بێت بەبێ کەم و کورتی؟ وە لەبەرچی نوێژ بکەین و دەمانگەیەنەتە کوێ؟ وە بۆچی بەم ڕێگایەیە؟
و 2: برای بەڕێزم بزانە نوێژ پەیوەندیە لەنێوان بەندەو پەروەردگاری پەرستراوی هەموو خەڵکی جیهان، وە دەربڕینی ملکەچ بوون و خۆبەکەم زانی و ترسانە لەبەردەستی پەروەردگار، جا ڕوخسارەکەی دەخاتە سەر زەوی وەکو خۆبەکەم زانی و ملکەچی و ترس بۆ پەروەردگارەکەی، جا دەڵێت: "سُبحان ربّي الأعلى وبِحَمدِه"، وە لەو ساتانەی سوژدەدا بەندە لە هەموو کاتێک زیاتر لە پەروەردگارەکەی نزیکتر دەبێتەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاسْجُدْ وَاقْتَرِب} صدق الله العظيم [العلق:19].

هەرچی ئەوانەن خۆیان لەسەر پەروەردگارەکەیان بە گەورەو زل دەگرن و لەسەر زەوی سوژدەی بۆ نابەن؛ ئەوا دواتر بە ڕیسوایی دەخرێنە ناو دۆزەخەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} صدق الله العظيم [غافر:60].

هەرچی کاتەکانیەتی ئەوا لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە کاتی دیاریکراوی بۆ دانراوە تا بتوانین کاتەکانمان لەنێوان پەرستنی اللە بە سوژدەو دوعاو نێوان پەرستنی اللە بە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی ڕزق و ڕۆزیەکەمان دابەش بکەین، اللە ش خۆی ئەندازەی شەوو ڕۆژ دیاریدەکات، وە اللە چەند کاتێکی دیاریکراوی بۆ داناوە تەنها نوێژی کورتکراوە نەبێت لەکاتی گەشتدا، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا} صدق الله العظيم [النساء:103].

وە بەوپێیەی نوێژ بریتیە لە پەیوەندیەکی بەردەوام تا لە ژیاندابیت؛ بۆیە لەسەرت هەڵناگیرێت، تەنانەت ئەگەر بە ئاماژەش نوێژ بکەیت تا ڕوحەکەت لە لاشە دەردەچێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا} صدق الله العظيم [مريم:31].

بەهەمان شێوە سودێکی جەستەییشی هەیە، کە بریتیە لە وەرزش بۆجەستەو پاک و خاوێنبوونەوەی دڵ و نزیکبوونەوە لە پەروەردگار.

هەرچی ئەوەیە چۆن ئەنجام دەدرێت؟ ئەوا بەم شێوەیە نوێژ بکە کە ئەهلی سوننە نوێژ دەکەن جا ئەوان چاکترن لە پابەندبوون بە ڕێساو یاساکانی نوێژەوە، جگە لەوەی بە شێوەیەکی گشتی دەستیان بە سوننەتەوە گرتووە بەبێ ئەوەی لەگەڵ مەحکەمی قورئان بەراوردی پێ بکەن، جا گێڕانەوە بەتاڵەکان دەربارەی بیروباوەڕەکانی ترو دەست گرتن بەوەی لەلایانە دەربارەی نوێژەکانیان گومڕایان کردوون، وە نکۆڵیش لە بیروبۆچوونی ئەوانە دەکەم کە نکۆڵی لە نوێژی هەینی پیرۆز دەکەن و حساب و لێپرسینەوەکەشیان لەسەر پەروەردگارەکەیانە.

هەرچی ئەوەیە نوێژ بۆ کێمان دەبات؟ ئەوا پێت دەڵێم بۆ ڕێگای پەروەردگارەکەت و ڕازیبوونەکەی دەتبات، پەروەردگارەکەشت لەسەر ڕێگایەکی ڕاستە، جا ئەگەر مردیت و تۆش پارێزگاریت لێی کرد ئەوا یەکسەر لەدوای مردنەکەت دەتخاتە بەهەشتەوە، هەرچی ئەوانەن کە نوێژەکان دەپچڕێنن؛ ئەوا هیچ پەیوەندیەکیان بە پەروەردگارەکەیان نەماوە دواتریش دەیانخاتە ئاگرەکەیەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ ﴿٤٢﴾ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [المدثر].

وە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة، فمن تركها فقد كفر].

ماناکەی ئەوەیە دەبێتە یەکێک لە بێباوەڕان و چارەنوسەکەشی هەمان چارەنوسی ئەوانە لە ئاگردا.

وە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [الصلاة عمود الدين مَن أقامها فقد أقام الدين ومَن هدمها فقد هدم الدين] صدق عليه الصّلاة والسّلام.

پــ 3: مانگی ڕەمەزان چیە، وە لەبەرچی پێویستە تێیدا بە ڕۆژوو ببین، وە نهێنی لەمەدا چیە؟
و 3: برای بەڕێزم لەسەرتە بزانیت لە ڕۆژووگرتندا حیکمەتێکی گرنگ هەیە وە هۆکارێکە لە هۆکارەکانی تەندروستی و باشبوون، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَن تَصُومُوا خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:184].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی: [صوموا تَصِحّوا].

ئەمەش مانای ئەوە نیە نەخۆش بەڕۆژوو بێت! نەخێر، اللە ڕۆژوو گرتنی تا ڕۆژێکی تر لەسەر هەڵگرتووە، بەڵکو ڕۆژوو بەرگریە بۆ پێش نەخۆشی، جا جەستەکەی بە تەندروست و باشی دەمێنێتەوە، بەتایبەتی نەخۆشیە هەناویەکان، جا ڕۆژوو بەرگریە بۆی بەر لە نەخۆش کەوتن، هەرچی ئەوکاتەیە کە مرۆڤ نەخۆش دەکەوێت ئەوا ڕێگای پێدراوە بەڕۆژوو نەبێت (بیشکێنێت) تا ڕۆژانی تر، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏‏{فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ اللَّـهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّـهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:185].

بەهەمان شێوە حیکمەت لە ڕۆژووگرتن ئەوەیە تا دەوڵەمەند بەزەیی بە برسی و هەژارو لێقەوماودا بێتەوە؛ تا خۆراک بە هەژاران بدەن، جا ڕەحم بەوانەی زەوی بکەن ئەوەی لە ئاسمانە ڕەحمتان پێدەکات، وە باشترین بەندەکان ئەوانەن کە بە ڕەحم و بە بەزەیین، اللە ش لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترەو بەندە بە ڕەحم و میهرەبان و بە بەزەییەکانیشی خۆشدەوێت، بەهەمان شێوە ڕۆژوو حەزو چێژو ئارەزوو کەم دەکاتەوە، وە کاتێک سک تێربێت ئەوا بەدوای حەزو چێژو ئارەزووەکاندا دەگەڕێت.

پــ 4: ئەو چاکانەی لە نوێژو ڕۆژوو و خوێندنەوەی قورئان و ئەنجامدانی کاری چاکە بەدەستی دەهێنین، بەتەنها دەمانخاتە بەهەشتەوە یان لێرەدا شتی تریش هەن؟
و 4: برای بەڕێزم تۆ دەربارەی شتێکی گەورە پرسیارت کرد، کە ئامانج لە پەرستندا چیە؟ جا ئەوە هۆکارە بۆ هاتنەجێی ئامانجەکە؛ کە بریتیە لە: خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و ڕازیبوونی نەفسەکەی؛ کە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەهەشت، ئەو کەسە درکی پێدەکات کە پەروەردگارەکەی دەناسێت لەکاتێکدا هێشتا لە ژیانی دنیادایە لە ساتی نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی و ملکەچ بوون و ڕشتنی فرمێسک لە بەرامبەر ئەو حەقەی زانیویەتی، وە لەسەرتە بزانی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بریتیە لە نیعمەتێکی گەورەو مەزنتر لە نیعمەتی بەهەشت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

جا ئایا ئامانجە ڕاست و ڕوون و ڕاشکاوەکە لە قورئانی گەورە لە دروستکردنەکەمان نابینیت؛ کە بریتیە لەوەی تا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە بپەرستین پاک و بێگەردی بۆی ئەم نیعمەتەش گەورەو مەزنترە لە نیعمەتی بەهەشت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم.

ئەمەش ئەو نیعمەتەیە کە دواتر لە ڕۆژی قیامەتدا دەربارەی لێتان دەپرسرێتەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ﴿١﴾ حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ﴿٢﴾ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٣﴾ ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٤﴾ كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ﴿٥﴾ لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿٦﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿٧﴾ ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].

جا ئەو نیعمەتەتان بۆ ڕوونبوویەوە کە دواتر دەربارەی لێتان دەپرسرێتەوە کە بریتیە لە خودی ئامانجەکە لە دروستکردنی جن و مرۆڤ؛ ئەویش بریتیە لەوەی تا نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەریان بپەرستن، بە پشتڕاسکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

پــ 5: ڕێگای ڕاست و دروست بۆ وردبوونەوە لە قورئان چیە، وە بیرکردنەوە لە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی چۆن دەبێت؟
و 5: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [ص].

وردبوونەوە بریتیە لەوەی بە کەڕی و لاڵی بەسەر قورئاندا تێنەپەڕیت جا باسی بکەیت لەکاتێکدا نایزانیت، وە بریتیە لەوەی ئومێدی ئەوە لە اللە بکەیت لێکدانەوەی هەموو پیتێکیت فێربکات، وە وردبیتەوەو بیربکەیەوە، وە ئەگەر چەند خولەکێک بەسەریدا تێپەڕبوویت و لە بەیانی ئایەتە تێنەگەیشتی؛ ئەوا بەسەریدا تێپەڕببەو چاوەڕێی ئەوە لە اللە بکە بەیانەکەیت فێر بکات، جا لەڕاستیدا ئایەتێکی تر دێت بە وردی بۆت ڕووندەکاتەوە، یان اللە بەیانەکەیت لە ئایەتێکی تری سورەتێکی تردا بیردەخاتەوە، گرنگ ئەوەیە قسە لەسەر اللە نەکەیت لەکاتێکدا نازانیت، پاشانیش اللە فێرت دەکات هەروەک پێشتر دەربارەی تەقوای زانست فێرم کردن بەوەی قسە لەسەر اللە نەکەن لەکاتێکدا نازانن، جا لەپاشان اللە فێرتان دەکات، وەکو بەڕاستدانانێک بۆ ئەو بەڵێنەی بەحەق بە ئێوەی داوە: {وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّـهُ ۗ وَاللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:282].

هەرچی سەبارەت بە بیرکردنەوەیە لە ئاسمانەکان و زەوی؛ ئەوا سەیرکە چۆن اللە ئاسمانەکانی بەرزکردۆتەوە، وە سەیری مانگ و خۆر بکە دەیانبینیت لە بۆشایی ئاسماندا هەڵواسراون، جا کێ ئەوان و ئاسمانەکان و زەوی ڕاگرتووە تا نەڕۆن و بەرنەبنەوە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا فِي أَنفُسِهِم ۗ مَّا خَلَقَ اللَّـهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ لَكَافِرُونَ ﴿٨﴾} [الروم].

{أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ ﴿٦﴾} [ق].

{أَوَلَا يَذْكُرُ الْإِنسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِن قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْئًا ﴿٦٧﴾} [مريم].

{قُلِ انظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ} [يونس:101].

{لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ} [غافر:57].

{أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّـهُ مِن شَيْءٍ} [الأعراف:185].

{الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّـهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَـٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ ﴿١٩١﴾} [آل عمران].

{وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ ﴿٧﴾} [الذاريات].

{إِنَّ اللَّـهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ وَلَئِن زَالَتَا إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِّن بَعْدِهِ ۚ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا ﴿٤١﴾} [فاطر].

{أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ ﴿١٧﴾ وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ ﴿١٨﴾ وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ ﴿١٩﴾ وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ ﴿٢٠﴾} [الغاشية].
صدق الله العظيــــم.

جا چۆن چۆن چۆن؟ لەپاش ئەوە وەڵامەکە نادۆزنەوە تەنها ئەوە نەبێت بە گریانەوە بەڕوودا بکەویتە سوژدە بردن بە ملکەچی بۆ دروستکار، وە لەبەرامبەر ئەو حەقەی زانیوتە وە لەبەر ترس لەدوای ئەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآيَاتٍ لِّأُولِي الْأَلْبَابِ ﴿١٩٠﴾ الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّـهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَـٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ ﴿١٩١﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە لەپاشان گەورەیی و مەزنی اللە دەناسیت جا بە گەورەیی و مەزنی دروستکار سەرسامدەبیت پاک و بێگەردی بۆی، کە زاتی ئەوو توانایەکەی چەندە گەورەو مەزنە! پاشانیش دڵەکەت ملکەچ دەبێت بۆ ئەو حەقەی دابەزیوە لە قورئانی گەورە؛ وەکو بەڕاستدانانێک بۆ ئەوەی لەبەردەمتە لە ئاسمان و زەوی، وە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزت بەیاد دێتەوەو لە مانایەکەی تێدەگەیت کە دەفەرموێت: {لَوْ أَنزَلْنَا هَـٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ اللَّـهِ ۚ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٢١﴾} [الحشر].

{فَسُبْحَانَ الَّذِي بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [يس].

پــ 6: وە لەوکاتەی اللە دەربارەی بەهەشت قسە دەکات؛ بۆمان ڕووندەکاتەوە چەندین کۆشک و درەخت و میوەو حۆری چاوگەشی تێدایە، جا چی لەوانە بکەین؟ یان ئێمە وەک وشترین تا هیچمان نەوێت تەنها ئەوە نەبێت لەبەهەشتدا بیر لە خۆراک و جل و بەرگ بکەینەوە؟
و 6: هەرچی ئەم پرسیارەتە ئەوا لەڕاستیدا پێشتر دەربارەی حیکمەتەکە لە دروستکردنی جن و مرۆڤ وەڵامم دایتەوە بەوەی بۆ بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان نیە؛ بەڵکو بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان و ئەوەشی لە نیعمەتەکانی بەهەشتن بۆ ئێمە دروستکردووە، ئێمەشی لەپێناو ئامانجێک لە زاتی اللە دروستکردووە کە بریتیە لە: (نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی) وە ڕوونمان کردەوە ئەمە بریتیە لەو: (نیعمەتەی گەورەترە لە بەهەشت لە دنیاو دوایی). بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

لە کۆتاییشدا پرسیاری کۆتایی 7: ئەم پرسیارە تایبەتە بە ئێوە ئەی کاکی بەڕێز، ئایا مەهدی نێردراوێکی سزایە؛ واتە دێت تا سزای بێباوەڕان و ملهوڕان بدات؟ یان نێردراوێکی ڕەحمەتە؛ واتە دێت تا ئاشتی و ڕەحمەت بڵاو بکاتەوە؟ وە ئایا لە قورئان ئایەتێک هەیە فەرموودەکەی محمد - درودو سڵاوی لێبێت - دەربارەی مەهدی دووپات بکاتەوە؟
و 7: برای بەڕێزی ڕێنماییکراوم بۆ ڕێگای ڕاست، لەسەرتە بەدڵنیاییەوە ئەوە بزانیت ئیمام مەهدی ڕەحمەتی ئەو اللە یە یە کە (ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی) هەموو شتێکی گرتۆتەوە تەنها ئەوەی نایەوێت و ڕەتی دەکاتەوە لەدوای ئەوەی بۆی ڕووندەبێتەوە ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە، خۆ ئەگەر ڕەحمەت نەبێت لەلایەن اللە وە؛ ئەوا دواتر زەوی پڕ ناکات لە دادپەروەری و یەکسانی هەروەک چۆن پڕ بووە لە ستەم و زۆرداری؟ بەڵکو خەڵکی بە قورئانی گەورە دەترسێنێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ} صدق الله العظيم [ق:45].

بەڵکو اللە بە ئیمام مەهدی هەموو خەڵکی هیدایەت دەدات؛ تەنها ئەوانەی بە دڵنیاییەوە زانیویانە ئەو مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە پاشانیش پشتی لێهەڵدەکەن لەدوای ئەوەی زانیویانە ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، ئەوانە اللە بە مەهدی چاوەڕوانکراو هیچیان بۆ زیاد ناکات تەنها پیسی نەبێت لەسەر پیسیەکەیان وە گومڕایی لەسەر گومڕاییەکەیان لەوانەی دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی لێیان قەدەغەکرابوو، بەڵام اللە جگە لەوانە هەموو ئەوانەی لە سەرجەم ئوممەتەکان لەسەرپێ دەڕۆن یان دەفڕن پێ هیدایەت دەدات؛ بەڵکو ڕەحمەتی ئەو اللە یەیە کە هەموو شتێکی گرتۆتەوە لە مێشوولە - بعوضة - و سەرووتر لە ئەو، لە پێناو هاتنەجێی گەورەترین ئامانجەکە تا اللە لە نەفسی خۆی ڕازیبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّـهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّـهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّـهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ۚ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٢٧﴾ كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّـهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا ئێستا بۆت هەیە بیربکەیەوە ئەوکەسە کێیە کە اللە زۆرێکی لە خەڵکی پێ هیدایەت دەدات؛ جگە لە شەیتانە بەشەرەکان نەبن بە تەنها ئەوانەی دژایەتی اللە و نێردراوەکەی دەکەن، وە محمد نێردراوی اللە دەناسن هەروەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسن بەڵام ڕقیان لە حەقە؛ ئەوانە ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە و گەیشتنەوەیە پێی اللە ش ڕقی لێیانەو لەسەریان توڕەیە، ئەمەش مانای ئەوە نیە ئێمە لە ڕەحمەتەکەی اللە بێبەشیان بکەین حاشا للە، جا ئەگەر بەڕاستی دابنێن و بڕوا بە حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەن ئەوا دەبینن اللە زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانە، بەڵام ئەوان لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە بێئومێد بوونە هەروەک چۆن بێباوەڕانی نیشتەجێی گۆڕەکان لە گەڕانەوە بێئومێدبوونە، جا اللە ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لە خۆیان دەکەن.

بەهەمان شێوە اللە محمد نێردراوی اللە ی بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان ناردووە؛ تەنها ئەوەی نایەوێت و ڕحمەتەکەی اللە ڕەت دەکاتەوەو شوێنی حەق ناکەوێت، بەڵکو مەهدی چاوەڕوانکراو لەسەر پێڕەوی باپیرەو خۆشەویست و پێشەنگەکەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی دەڕوات، وە بانگەواز دەکەم بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم کە بریتیە لە خودی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران، درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هێندەی چرکەکانی ڕۆژگارو مانگەکان لە سەرەتای تەمەنەوە تا ڕۆژی دوایی، وە مەهدی چاوەڕوانکراو دواهەمینی هەموو خەلیفەکانی اللە یە بانگەوازی خەڵکی دەکەم بۆ ئاشتی و برایەتی؛ جا هەموویان خوشک و بران لە یەک پیاوو دایک کە بریتین لە ئادەم و حەوا درودو سڵاویان لێبێت، وە بانگەوازیان دەکەین بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت، وە ئەوەی شەریک و هاوبەش بۆ اللە دابنێت ئەوا کردەوەکانی بەتاڵ دەبێتەوەو هەرگیز اللە لێی قبوڵ ناکات، جا ئایینی پاک و خاوێن بە دڵسۆزی تەنها بۆ اللە یە، وە بانگەوازی خەڵکی دەکەم تا هەموومان ببین بە خوشک و برا لە ئایینەکەی اللە، بەڵام بەداخەوە نەفامەکان دەبینم بە ناحەق نەفرەتم لێدەکەن؛ جا با سەیرکەن ئایا بۆ لای بەتاڵ بانگەوازیان دەکەم جا با بۆمی بهێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟ جا چۆن نەفرەت لەوکەسە دەکەن کە بە چاکە فەرمانیان پێدەکات و ڕێگریشیان لێدەکات لە خراپە، ئایا لە اللە ناترسن؟ ئەی اللە لێیان خۆشبە ئەوان نازانن.

وە ئەی برا بەڕێزەکەم من دەتبینم ڕوونکردنەوەی زیاترت لە قورئان دەربارەی ئیمام مەهدی دەوێت، جا بەو پێیەی ئێوە دەزانن دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتیە لە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- کەواتە ئەو کەسە کێیە زانستی کتێبەکەی اللە ی لەلایە کە شاهێدە لەسەر هەموو خەڵکی؟ ئەو کەسە بریتیە لە مەهدی چاوەڕوانکراو بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [الرعد].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

برات ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة
4

- 4 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
17 - سەفەر - 1430 کۆچی
12 - 02 - 2009 زایینی
10:29 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=1001
_____________


بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت لە سورەتی فورقان وردببێتەوە لە قورئان ئەوا اللە دەیکاتە نورو ڕۆشناییەک تا حەق و بەتاڵ لەیەکتر جیابکاتەوە ..

بِسْمِ الله الرّحمن الرّحيم:
{وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْمَلَائِكَةُ أَوْ نَرَىٰ رَبَّنَا ۗ لَقَدِ اسْتَكْبَرُوا فِي أَنفُسِهِمْ وَعَتَوْا عُتُوًّا كَبِيرًا ‎﴿٢١﴾‏ يَوْمَ يَرَوْنَ الْمَلَائِكَةَ لَا بُشْرَىٰ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْرًا مَّحْجُورًا ‎﴿٢٢﴾‏ وَقَدِمْنَا إِلَىٰ مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَّنثُورًا ‎﴿٢٣﴾‏ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌ مُّسْتَقَرًّا وَأَحْسَنُ مَقِيلًا ‎﴿٢٤﴾‏ وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا ‎﴿٢٥﴾‏ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّحْمَٰنِ ۚ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِينَ عَسِيرًا ‎﴿٢٦﴾‏ وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا ‎﴿٢٧﴾‏ يَا وَيْلَتَىٰ لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا ‎﴿٢٨﴾‏ لَّقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي ۗ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا ‎﴿٢٩﴾‏ وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا ‎﴿٣٠﴾‏ وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِّنَ الْمُجْرِمِينَ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا ‎﴿٣١﴾‏ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً ۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ ۖ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا ‎﴿٣٢﴾‏ وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا ﴿٣٣﴾ الَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ أُولَـٰئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٣٤﴾ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَجَعَلْنَا مَعَهُ أَخَاهُ هَارُونَ وَزِيرًا ﴿٣٥﴾ فَقُلْنَا اذْهَبَا إِلَى الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَدَمَّرْنَاهُمْ تَدْمِيرًا ﴿٣٦﴾ وَقَوْمَ نُوحٍ لَّمَّا كَذَّبُوا الرُّسُلَ أَغْرَقْنَاهُمْ وَجَعَلْنَاهُمْ لِلنَّاسِ آيَةً ۖ وَأَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿٣٧﴾ وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًا ﴿٣٨﴾ وَكُلًّا ضَرَبْنَا لَهُ الْأَمْثَالَ ۖ وَكُلًّا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًا ﴿٣٩﴾ وَلَقَدْ أَتَوْا عَلَى الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ نُشُورًا ﴿٤٠﴾ وَإِذَا رَأَوْكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَـٰذَا الَّذِي بَعَثَ اللَّـهُ رَسُولًا ﴿٤١﴾ إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ آلِهَتِنَا لَوْلَا أَن صَبَرْنَا عَلَيْهَا ۚ وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ الْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٤٢﴾ أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَـٰهَهُ هَوَاهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا ﴿٤٣﴾ أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ۚ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ ۖ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٤٤﴾ أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا ﴿٤٥﴾ ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا ﴿٤٦﴾ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا وَالنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا ﴿٤٧﴾ وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا ﴿٤٨﴾ لِّنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا وَنُسْقِيَهُ مِمَّا خَلَقْنَا أَنْعَامًا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرًا ﴿٤٩﴾ وَلَقَدْ صَرَّفْنَاهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا ﴿٥٠﴾ وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ نَّذِيرًا ﴿٥١﴾ فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا ﴿٥٢﴾ وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَـٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَـٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَّحْجُورًا ﴿٥٣﴾ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا ۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا ﴿٥٤﴾ وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ مَا لَا يَنفَعُهُمْ وَلَا يَضُرُّهُمْ ۗ وَكَانَ الْكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِ ظَهِيرًا ﴿٥٥﴾ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا ﴿٥٦﴾ قُلْ مَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِلَّا مَن شَاءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِ سَبِيلًا ﴿٥٧﴾ وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِ ۚ وَكَفَىٰ بِهِ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا ﴿٥٨﴾ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۚ الرَّحْمَـٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا ﴿٥٩﴾ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَـٰنِ قَالُوا وَمَا الرَّحْمَـٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا ۩ ﴿٦٠﴾ تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُّنِيرًا ﴿٦١﴾ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ خِلْفَةً لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًا ﴿٦٢﴾ وَعِبَادُ الرَّحْمَـٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا ﴿٦٣﴾ وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا ﴿٦٤﴾ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا ﴿٦٥﴾ إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿٦٦﴾ وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا ﴿٦٧﴾ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّـهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا ﴿٦٨﴾ يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا ﴿٦٩﴾ إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَـٰئِكَ يُبَدِّلُ اللَّـهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿٧٠﴾ وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّـهِ مَتَابًا ﴿٧١﴾ وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا ﴿٧٢﴾ وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا ﴿٧٣﴾ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا ﴿٧٤﴾ أُولَـٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا ﴿٧٥﴾ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿٧٦﴾ قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا ﴿٧٧﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة
5

- 5 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
28 - سەفەر - 1430 کۆچی
23 - 02 - 2009 زایینی
08:51 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5232
_____________

برای بەڕێزم؛ نورو تاریکاییەکان و حەق و بەتاڵ لە دڵی مرۆڤ لەگەڵ یەک کۆنابنەوە ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

برای بەڕێزم، ئایا دەکرێت نورو تاریکاییەکان لەگەڵ یەک کۆببنەوە؟ جا ئەگەر نور دەرکەوت و هەڵهات ئەوا یەکسەر تاریکاییەکان دەڕۆن، بەهەمان شێوە حەق و بەتاڵ هەرگیز لەگەڵ یەک لە دڵی مرۆڤدا کۆنابنەوە، جا ئەگەر هەربەڕاستی ناصر محمد یەمانی مەهدی چاوەڕوانکراو بوو؛ ئەوا هەردەبێت اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەتدا زیاد بکات، ئەوەش تا اللە وای لێبکات سەبارەت بەوەی جیاوازو ناکۆکن بتوانێت دادوەری لەنێوانیاندا بکات، جا ڕیزی موسڵمانان لەدوای جیاوازبوونیان بۆ چەندین دەستەو حزبی جیاجیا یەک بخات کە هەر حزبێک بەوەی خۆی لەلایەتی حۆشحاڵە، جا ئەگەر ناصر محمد یەمانی نەیتوانی بەحەق بەڵگەیان بەسەردا بهێنێتەوە جا سەبارەت بەوەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری دادوەری لەنێوانیاندا بکات؛ ئەوا ئەوکات ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگارەکەیان نیە.

وە ئەی برای بەڕێزم، من نەفام نیم تا بانگەشە بکەم بەوەی اللە بە ئیمام بۆ خەڵکی ڕەوانەی کردووم وە بەوەی من ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە؛ ئەگەر هەربەڕاستی اللە ڕەوانەی نەکردبم، جا چۆن دەڵێم اللە ڕەوانەی کردووم ئەگەر بێتو بەحەق ڕەوانەی نەکردبم؟ جا لەڕاستیدا ئەوکاتە بوومەتە کەسێک بە درۆ بوختانم لەسەر اللە هەڵبەستووە، پەناش دەگرم بە اللە لە نەفامان بم، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّـهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:93].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّـهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [النحل:116].

وە وەحیێکی تازەش بوونی نیە، بەڵکو اللە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانم بە وەحی تێگەیشتن نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو فێر دەکات، جا سەبارەت بەوەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن لە مەحکەمی قورئانی گەورە حوکمەکەیان بۆ دەردەهێنم، بەهەمان شێوە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانیان بۆ دەهێنم جا بەیانەکەیان لە خودی قورئان بۆ دەردەهێنم، وە شتێکیشم لە سەری خۆم لەلایەن خۆمەوە بە گومانەوە کە هیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستی بۆ نەهێناون.

وە ئەی برای بەڕێزم، سەبارەت بە پێشبینیەکەی سێیەمت بەدڵنیاییەوە خۆت دەزانیت قەناعەتت پێی نیە - بەوەی ناصر محمد یەمانی مامەڵە لەگەڵ ئەمریکاو وەکالەی ناسای ئاسمانی دەکات - بەڵام قورئان قسەی زانایانی بۆشایی ئاسمانی نیە؛ بەڵکو قسەو گوفناری اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانە، جا ئایا هۆکاری ئەم قسەیەت ئەوەیە لەبەرئەوەی تۆ بینیت بەیانی ناصر محمد یەمانی لەگەڵ زانست و مەنتق یەک دەگرێتەوە، جا دەڵێیت وادیارە ڕێککەوتنێک لەنێوان من و ئەواندا هەبێت تا بەیانە زانستیەکەیان لەگەڵ بەیانی ناصر محمد یەمانی یەک بگرێتەوە؟ جا وەڵامی من بۆ تۆ لەسەر ئەگەرەکەی سێیەم ئەوەیە: ئەگەر بانگەوازی ناصر محمد یەمانی خودی بانگەوازە ئەمریکیەکە بێت ئەوا تۆ لە ئەگەرەکەت ڕاستت کردووە، وە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بانگەواز بۆ قورئان و شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی دەکات وە بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت کە بریتیە لە خودی بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردروی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، کەواتە ناصر محمد یەمانی بانگەواز دەکات بۆ لای حەق و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، جا هیوادارم لەگەڵ ئەوەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بانگەوازی بۆ دەکەن هاوتای بکەن جا دواتر جیاوازیەکی گەورە لەنێوان بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی و ئەوەی دەوڵەتە گەورەکان هیوای بۆ دەخوازن لە کوژاندنەوەی نوری اللە و بنبڕکردنی ئیسلام دەدۆزیەوە.

کەواتە چۆن یارمەتی ناصر محمد یەمانی دەدەن جا لەگەڵی ڕێک دەکەون بۆ سەلماندنی حەق لە بەیانەکەی بۆ قورئانی گەورە بۆ سەرکەوتنی بانگەوازەکەی بۆ هەموو خەڵکی جیهان؟ کەواتە هەرگیز عەقڵەکەت ئەگەرەکەی سێیەمت قبوڵ ناکات، بۆیەش وتت پێکەنیناویە، بەومانایەی ناچێتە عەقڵەوە ئەوان یارمەتی ناصر محمد یەمانی بدەن بۆ سەرکەوتنی بانگەوازەکەی ئەی پیاو! جا ئەگەرەکەی سێیەم بوو بە ئەگەرێکی بەتاڵ و هەڵبەستراو لەسەر ئیمام مەهدی حەق، اللە ش لێت ببورێت هەرچەندە تۆ خاوەن عەقڵێکی بیرمەندیت بەڵام دەستەیەک لە وەسوەسەو خەیاڵی شەیتان بیرکردنەوەکەتیان تووشی زیان کردووە تا شک و گومان لەبەرامبەر حەق بخەنە دڵەکەتەوە، جا لەپاشان ئەگەرەکەی سێیەمت ئاڕاستە کردین، کە ئەگەرێکی بەتاڵەو عەقڵ بەدرۆی دەخاتەوە.

وە ئەی برای بەڕێزم، وەرە تا فەتوات بۆ بدەین لەبەرچی بەیانی ناصر محمد یەمانی عەقڵ و مەنتق بەڕاستی دادەنێت؟ لەبەرئەوەی حەق و ڕاست و دروستە وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنە حەقەکەی اللە؛ تا بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەی اللە بە زانست و مەنتق لەسەر ئەرزی واقع نیشانی بێباوەڕان بدرێت تا ئەوکاتەی بۆیان ڕووندەبێتەوە ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی قسە حەق و ڕاست و دروستەکەی: {سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ ۗ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ﴿٥٣﴾} صدق الله العظيم [فصلت].

ئایا نازانیت اللە فەرمانی بە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - کردووە بڵێت: سوپاس و ستایش بۆ اللە؛ لەبەرئەوەی دواتر ئیمام مەهدی لە ئوممەتێکی دیاریکراوی ئاخر زەمان ڕەوانە دەکات کە اللە ئاگاداری کردوون بەسەر زانستدا تا سەرجەم ڕاستیە زانستیەکانی قورئانی گەورەیان بە زانست و مەنتق بۆ ڕوون ببێتەوە جا لەسەر ئەرزی واقع بیان ناسنەوە تا ئەوکاتەی بۆیان ڕوون دەبێتەوە ئەمە حەقە، بە پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنە حەقەکەی لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی: {وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّـهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٩٣﴾} صدق الله العظيم [النمل].

کەواتە ئیمام مەهدی هیچی لەسەرنیە تەنها ئەوە نەبێت قورئان و سەرجەم ڕاستیە زانستیە گەردوونیەکانی ڕوونبکاتەوە، جا لەپاشان ئەوانەی اللە زانستی دۆزینەوەی لەم بوارە پێداون دەبینن ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، بە ڕەچاوکردنی یەکگرتنەوەی لەگەڵ ئەوەی لە زانستە گەردوونیەکانی ئاسمان و زەوی دۆزیویانەتەوە، جا ئەوانەی ڕوانگەیەکی زانستیان هەیە؛ کە بریتین لەوانەی دواتر دەزانن بەیانی ناصر محمد یەمانی بۆ قورئان لەسەر ئەرزی واقع بەبێ شک و گومان و دوودڵی ڕاستەقینەیە؛ دەزانن ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوەو ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَىٰ صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

بەڵام هەرگیز کەس لە بەیانە زانستیەکەی قورئانی گەورە تێناگات جگە لە خاوەن زانستەکە نەبێت لەم بوارەدا بەڵکو ئێمە بۆیان ڕووندەکەینەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:105].

بۆیەش دەبینیت بەیانە حەقەکە لەگەڵ بەیانە زانستیەکەیان یەک دەگرێتەوە، بەڵام اللە بەرلەوەی ئەوان بەسەر ئەم زانستەدا ئاگادار بکاتەوە قورئانی دابەزاندووە، بەڵکو زانستەکەیان بەڕاستدانەری ئەوەیە کە لە قورئانی گەورە بەر لە 1430 ساڵ دابەزیوە.

کەواتە حەقەکە بریتیە لە ئەگەرەکەی یەکەمت، بەڵام تۆ لە ناوەکە هەڵەت کرد، وە محمد نێردراوی اللە ت - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کرد بەوکەسەی لەدوای مەهدی چاوەڕوانکراو دێت تا ببێتە بەسەرخەری ئەوەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی هێناویەتی بەهۆی پێچەوانەکردنەوەی ناوەکە بەگوێرەی قسەکەت کە دەڵێیت (محمد ناصر یەمانی) جا دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرت کرد بەوکەسەی بەسەرخەرە بۆ سەرخستنی یەمانی! بەڵام ناوە حەقەکە بریتیە لە (ناصر محمد یەمانی) جا لێرەدا حیکمەتەکە لە ڕێککەوتنەکە (تواطؤ) لەگەڵ ناوی محمد لە ناوەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو (ناصر محمد) ڕووندەبێتەوە، وە اللە ڕێککەوتنەکەی لە ناوەکەم بۆ ناوی محمد لە ناوی باوکم (ناصر محمد) داناوە کە بریتیە لەو ناوەم باوکم لەوکاتەی دایکم منی بووە ناوی پێ ناوناوم کە بریتیە لە (ناصر محمد)، جا ئەوە بریتیە لە ناوی مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق کە اللە لە ناوەکەی هەواڵ و ئاڵای بانگەوازەکەی داناوە؛ ئەمەش لەبەزئەوەی اللە نە کردوویەتی بە پێغەمبەر نە بە نێردراو؛ بەڵکو هاتووە وەک بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، بۆیەش قەدەری ناوەکەم بە کاتێکی دیاریکراو هاتووە هەر لەوکاتەی دایکم منی بووە خەڵکی بە (ناصر محمد) بانگیان کردووم جا ناوەکەم پێچەوانە مەکەرەوە برای بەڕێزم بە قسەکەت (محمد ناصر یەمانی) بەڵکو ناوەکەم (ناصر محمد یەمانی) ـیە اللە پایەدارت بکات و هیدایەتت بدات بۆ ڕێگای ڕاست، وە حەقت پێنیشان بدات و شوێنکەوتنیت پێببەخشێت وە بەتاڵت پێنیشانبدات و دوورکەوتنەوەیت پێببەخشێت، وە اللە بیناییەکەت وەک ئاسن بەهێز بکات، وە بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ هیدایەتت بدات بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبووەو خۆشەویسترین زاتەو هەر کارێک بیەوێت دەیکات.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان
برات ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
6

- 6 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
28 - سەفەر - 1430 کۆچی
23 - 02 - 2009 زایینی
11:34 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5233
______________


سڵاوی اللە ت لێبێت ئەی هاوڕێی مەهدی ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر؛ وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان؛ دواتر..
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ت لەسەربێت ئەی هاوڕێی مەهدی، وە سڵاوی اللە لەسەر سەجەم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان وە اللە هەمووتان لە هەموو لایەکەوە (پێشەوەو دواوەو ڕاست و چەپ و سەرووتان و ژێر پێکانتان) بپارێزێت، وە اللە پایەدارتان بکات و لێتان ببورێت و لێتان خۆشبێت و هیدایەتتان بدات و دەرگاکانی ڕەحمەت و چاکەی خۆیتان بەسەردا بکاتەوەو هەموو کاروبارەکانتان چاک بکات و لە هەموو کارەکانی ئەم ژیانەدا سەرکەوتووتان بکات، وە کاروبارەکانتان چاک بکات و ئێوەو هەموو نەوەکانیشتان چاک بکات، وە اللە لەبەرامبەر ئیمامەکەتان بە چاکترین و باشترین پاداشت پاداشتان بداتەوە بە (خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و ڕازیبوونی نەفسەکەی)، وە نزا بۆ هاوڕێی مەهدی بکەن جا ئەو هاوڕێی ئێوەیە، وە هەراسانی مەکەن و کەمتەرخەمی لەبەرامبەردا نەکەن و بە شتێک لە قسە ئازاری مەدەن تا اللە هیدایەتی دەدات، وە سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە لەسەر ئێوەو هەموو کەس و کارەکەتان و هەموو موسڵمانان بێت بەڕاستی پەروەردگارم چاکەو ڕێزو لێخۆشبوونەکەی زۆر فراوانە وە بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانە.

ئەی اللە لە خوشک و برا موسڵمانەکانم خۆشبەو بەهۆی پشتهەڵکردنیان لە مەهدی چاوەڕوانکراو سزایان مەدە جا ئەوان نازانن؛ تەنها ئەوەی بە دڵنیاییەوە بەبێ شک و گومان و دوودڵی لە ناخیدا دەزانێت من ئیمام مەهدی حەقم لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە؛ جا لەپاشان ڕقەکەی لە من و پشتیوانەکانم زیاتر دەبێت، ئەی اللە یارمەتیمان بدەیت بۆ سەرکەوتن بەسەریانداو لێدان لە گەردنیان وە پەناشت پێدەگرین لە خراپەکانیان بە هێزو توانایەکەی خۆت بە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەت ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر. ئەوانە خراپترین مرۆڤن هاتبنە کایەوە؛ بەڵکو خراپترینی بوونەوەرەکانن لە کتێبدا کەڕو لاڵن لەوانەی تێناگەن، ئەوانەی ئەگەر بێتو ڕێگای حەق ببینن نایگرنە بەر، وە ئەوکەسەش کە درۆو بوختان لەسەر اللە هەڵدەبەستێت دەیکەنە دۆست و خۆشەویستی خۆیان، ئەوانە ڕقیان لەوەیە کە اللە دایبەزاندووە وە ڕقیان لە ڕازیبوونەکەیەتی و کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوە، ئەوانە شەیتانە بەشەرەکانن لە هەموو ڕەگەزێکی جن و مرۆڤ.

ئەی اللە ئەوانە لەسەر زەویدا هەڵبکێشە هەروەک چۆن درەختێکی پیس لە زەویدا هەڵدەکێشرێت و فڕێدەدرێت و بە هیچ لایەکدا خۆی ناگرێت، وە ئەی اللە داوات لێدەکەم بە حەقی ئەوەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە تۆ نەبێت وە بەحەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەت لەسەر نەفسی خۆتت نوسیووە وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفست؛ ئەوانەی پیلان لە دژی حەق دەگێڕن ئەگەر هاتوو پیلانیان گێڕاو هەوڵی پیلانیان بۆ ئەهلی حەقدا؛ ئەوا بیانکەیت بە بەراز هەروەک بەڵێنت بەوە پێداون ئەگەر بێتو شوێنی حەق نەکەون؛ هەروەک پێش ئەوانت کرد بە چەند مەیمونێکی ڕیسوا، وەک بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنە حەقەکەت لە کتێبدا: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ آمِنُوا بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبْلِ أَن نَّطْمِسَ وُجُوهًا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰ أَدْبَارِهَا أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّا أَصْحَابَ السَّبْتِ ۚ وَكَانَ أَمْرُ اللَّـهِ مَفْعُولًا ﴿٤٧﴾ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّـهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا ﴿٤٨﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای زەلیل لەسەرتان و بە دەسەڵات لەسەر دوژمنەکەتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
7

- 7 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
01 - ڕەبیعی دووەم - 1430 کۆچی
28 - 03 - 2009 زایینی
11:00 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5234
____________


جیاوازیەکی زۆر گەورە لە نێوان داردەستەکەی موساو داردەست و پەتی جادووگەرەکان ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاک و پاکەکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

ئەی موسڵمان؛ ئەمە چ وشتر گەیاندنێکە ئەی موسڵمان (قسەکەت نادروستەو بەجێ نیە)، جا وەرە تا جیاوازیە گەورەکەت لە نێوان داردەستەکەی موساو داردەست و پەتی جادووگەرەکان پێ ڕابگەیەنم، هەرچی داردەست و پەتی جادووگەرەکان بوو ئەوا لە ڕاستیدا هیچ نەبوو تەنانەت بە ڕێژەی 1 لە ترلیۆنیش یان بە ڕێژەی یەک لە بلیۆن یان بە ڕێژەی یەک لە ملیار یان بە ڕێژەی یەک لە ملیۆن یان بە ڕێژەی یەک لە هەزار یان بە ڕێژەی یەک لە سەد یان تەنانەت بەڕێژەی یەک لە دەش!

کەواتە ئەنجامی ڕاستی داردەست و پەتی جادووگەرەکان سفر لە سەدە، واتە هیچ شتێک، هەروەک تڕاویلکەو سەرابێک کاتێک بریسکە بداتەوەو کەسێکی تینووش وابزانێت ئاوەو بە چاوەکەی ئاو بەبێ شک و گومان ببینێت؛ تا ئەوکاتەی دەگاتە لای دەبینێت هیچ نیە تەنانەت بە شتێکیش لە دڵۆپەیەک ئاو، واتە هیچ شتێک، پاشان لە تینوێتیدا دەمرێت و هیچ سودێکی لەبەرامبەر تینوێتیەکەی پێناگەیەنێت، بەهەمان شێوە داردەست و پەتی جادووگەرەکان نیشانەیەکی ڕاستی نەبوو لەوەی تەماشاکاران سەیریان دەکرد، بەڵکو لە خەیاڵی چاوەکان وا دەهێنرایە بەرچاویان پەتەکان دەڕۆن و دەجوڵێن، بەڵام ئەگەر فیرعەون بچووبایە لای داردەست و پەتی جادووگەرەکان، وە فەرمانی پێ کردبان ئەو پەت و داردەستانەیان بگرن کە بە مار دەیبینی جا فەرمانی پێ کردبان سەریان بگرن؛ ئەمەش تا بوێری ئەوە بکات بەدەستی خۆی دەستی لێبدات، لەپاشانیش کلکەکەی بەدەستی خۆی بگرتبووایە؛ ئەوا لەڕێگەی دەست لێدانەوە پەتەکەی بۆ دەردەکەوت بەوەی ئەمە تەنها پەتێکەو نەگۆڕاوە بۆ شتێکی ترو هەروەک خۆی بە پەتێک ماوەتەوە، بەهەمان شێوە داردەستەکانی لە مشتی دەستی خۆی دەبینیەوە بەوەی داردەستێکە لە دارو لە دەست لێدانەکەی هەر دارێکەو بۆ شتێکی تر نەگۆڕاوە، وە داردەستەکانی تریش لە ڕاستیدا هەر داردەستن لە دار، جا ئەگەر فیرعەون ئەمەی کردبووایە درکی بەوە دەکرد داردەست و پەتی جادووگەرەکان نەگۆڕاوە بۆ چەند مارێک هەروەک لە خەیاڵی چاوەکاندا دەیبینی، بەڵکو تەنها وەک تڕاویلکەو سەرابێک وابوو کاتێک بریسکە دەداتەوەو کەسێکی تینووش وادەزانێت ئاوە تا ئەوکاتەی دەگاتە لای هیچ شتێک نادۆزێتەوە تەنانەت دڵۆپە ئاوێکیش لە ڕاستیدا؛ لەکاتێکدا لە دوورەوە لە بەر چاوەکان بەبێ شک و گومان لە ئاو دەچوو.

گرنک ئەوەیە.. ئەگەر لەپاش ئەوە فیرعەون بڕۆیشتبا لای داردەستەکەی موسا درودو سڵاوی لێبێت و پێی وتبا: "سەری مارەکەت بگرە تا بە دەست لێدانی لە ژیان و جوڵەکەی دڵنیا ببمەوە ئەی موسا"، جا لەپاشان فیرعەون دەستی لە کلکی مارەکەی موسا بدابووایە ئەوا دواتر ئەوەی دەبینیەوە دەهەژێت و بە کلکە زەبەلاحەکەیەوە دەیەوێت ڕابکات و لە شوێنەکەی خۆی لابچێت، جا لەپاش ئەوە جیاوازیەکەی لەنێوان جادووی خەیاڵ و ڕاستی بۆ ڕووندەبوویەوە، جا ئەوەی بەدی دەکرد جادووی خەیاڵ هیچ بنەمایەکی ڕاستی لەسەر ئەرزی واقع نیە، هەرچی مارەکەی موسا بوو کە پێشتر داردەستێک بوو ئەوا هەربەڕاستی بە کون فەیەکون بە توانای اللە بۆ مارێکی ئاشکرا گۆڕا، بەڵکو تەنانەت هەموو داردەست و پەتی جادووگەرەکانی خواردو هەموویانی قوتدایە سکی هەروەک بڵێی وەحشێکی تێکشکێنەری دڕندەیەو هەموو شتێک قوت دەدات، جا ترس و تۆقینێکی توند دابەزیە سەر جادووگەرەکان و ترسان لەوەی قوتیان بدات جا بە تۆبەو گەڕانەوە کەوتنە سوژدە بردن بۆ اللە بە ڕەچاوکردنی هەبوونی ڕوانگەکەیان لەبارەی جادوو جا زانیان ئەمە نیشانەیەکی ڕاستیە لەسەر ئەرزی واقع نەک وەک ئەو داردەستانەیان کە نەدەگۆڕان بۆ شتێکی تر، بەڵکو تەنها وایان دەهێنا پێش چاوی تەماشاکاران ئەمانە مارن دەڕۆن و دەجوڵێن لەکاتێکدا لە ڕاستیدا بۆ هیچ شتێک نەگۆڕابوون بەڵکو تەنها لە خەیاڵی چاوەکان وابوو.

هەرچی داردەستەکەی موسا بوو ئەوا لە ڕاستیدا زانیان مارێکی ئاشکرایەو لەبەر زۆری ترس و تۆقینەکەیان لەم مارە گەورەیە دڵەکانیان گەیشتە گەروو؛ کە زەبەلاحترین و مەزنترین و گەورەترین مار بوو لەسەر ڕووی زەوی؛ بەڵکو جادووگەرەکان ترسان لەوەی لەدوای داردەست و پەتەکانیان بچێتە سەرئەوانیش و قوتیان بدات جا لە اللە وە ڕایانکرد بۆ لای اللەو کەوتنە سوژدە بردن.

هەرچی فیرعەون بوو وای گومان برد داردەستەکەی موسا وەک داردەست و پەتی جادووگەرەکانە تەنها ئەوەیە موسا زانستێکی فراوانتری لەوان هەیە؛ بەڵکو وتی ئەوە گەورەو مامۆستاکەی ئێوەیە لە فێرکردنی جادوو، خۆ ئەگەر فیرعەون بیزانیبووایە ئەوە مارێکی ئاشکرایە ئەوا بەرەو دوا ڕایدەکردو ئاوڕیشی نەدەدایەوە، هەروەک چۆن موسا - درودو سڵاوی لێبێت - لە دۆڵی پیرۆزی طوی لێی ڕاکرد لەدوای ئەوەی بە فەرمانی پەروەردگارەکەی نەعلەکانی داکەند، جا لەپاش ئەوە اللە لێی پرسی ئەی موسا ئەوە چیە لەدەستی ڕاستت؟ ئەمەش بۆ ئەوەی موسا پێناسەی داردەستەکەی خۆی بکات تا خەڵکی بزانن تەنها داردەستێکی ئاسایی بوو، خۆ ئەگەر ئەم پرسیارەی لێ نەکردبووایە ئەوا ئەمەتان دەکردە مەزنترین ئەفسانە؛ دەتانوت ئەمە لە مارەکانی بەهەشت بووە کە لە ئاسمانەکانی سەرەوەی لای سیدرەی مونتەها دابەزیبوو، پاشانیش ئەوانەی تێناگەن باوەڕیان بەوە دەکرد جا ڕوونکردنەوەکەیان بۆ تواناکەی اللە بە کون فەیەکون لەدەستدەدا، هەربۆیە اللە پرسیاری لێکرد لەکاتێکدا دەیزانی ئەوە داردەستێکە، بەڵکو پرسیارەکەی بۆ ئەوەبوو تا موسا خۆی پێناسەکەی بکات تا ئێوە بزانن ئەمە داردەستێکە وەک هەر داردەستێکی تر، تا ئەوکاتەی پێناسەکە (لەلایەن موساوە) هات؛ اللە ش فەرمانی پێکرد فڕێی بدات تا موساو باوەڕداران لە توانا سەرسوڕهێنەرەکانی ببینن - کاتێک بە هەر شتێک دەڵێت ببە یەکسەر دەبێت (کون فەیەکون) - جا فەرمانی پێکرد داردەستەکە فڕێ بدات؛ لەو کاتەدا دارەکە بە کون فەیەکون بوو بە مارێکی ئاشکرا جا موسا بەرەودوا ڕایکردو ئاوڕیشی نەدایەوە، جا مانای فەرموودەکەی اللە ی پایەبەرز ئەوەیە ئاوڕی بۆ شوێنەکە نەدایەوە تا پێڵاوەکانی ببات؛ بەڵکو بە پێ پەتی ڕایکرد، ئەمەش ئەو جێگایەیە کە بەدڵنیاییەوە دەزانم اللە تێیدا پێکەنیوە لەکاتێکدا هەموو کاتێک لەبەر ستەمی بەندەکانی لە خۆیان توڕەیە، جا لەپاش ئەوە موسای بانگ کرد تا بگەڕێتەوەو نەترسێت وە بەوەی نێردراوەکان لەلای من ترسیان نیە، وە هێمنی و ئارامی دابەزاندە سەر دڵەکەی و گەڕایەوە جا سەیری کرد؛ مارێکی مەزنە کە هەرگیز وێنەی ماری وای لە ژیانیدا نەبینیبوو، جا لەپاش ئەوە اللە فەرمانی پێکرد بیبات و دەیگەڕێنێتەوە دۆخی سەرەتای جا دەگەڕێتەوە بۆ داردەستەیەک وەکو پێشتر، وە فەرمانی پێکرد بچێتە لای فیرعەون و ئەمەش نیشانەیەکە بۆ بەڕاستدانان، بەهەمان شێوە ڕووناکیەکی بە دەستیدا کە خەریک بوو لە دۆخی ڕۆژی ڕووناکدا چاوەکان بڕفێنێت، جا لەڕاستیدا جیاوازیەکە گەورەو مەزنە لە نێوان جادوو و ڕاستی وەک جیاوازی نێوان سەرابێکی بریسکەدارو زەریای هێمن، جا هەرچی سەرابی بریسکەدارە ئەوا هەرگیز ڕاستی ئەو ئاوە نادۆزیتەوە کە لە دوورەوە بینیوتە، وە کاتێک هاتوویتە لای دەبینیت هیچ نیە، هەرچی زەریای هێمنە ئەوا لە دوورەوە بە دەریایەکی مەزن دەیبینیت، تا دەگەیتە لای جا هەربەڕاستی دەبینیت ئەوە دەریایەکی مەزنە کە کێوە سەختەکانی تێدا ون دەبێت.

بەڵام تۆ برای بەڕێزم خەریک بوو پڕوپاگەندە بۆ بەتاڵ بکەیت وەک ئەوەی بڵێی جادوو وەک ڕاستی بێت! بەڵکو ئەگەر جادوو لە دەربڕینی قورئان وەک ڕاستی بووایە ئەوا قورئان بە جادوو وەسفی نەدەکرد، جا هەڵەت کرد اللە پایەدارت بکات و لێت خۆشبێت برای بەڕێزم،
ئەوەی ئەوان دەیکەن تەنها فێڵ و تەڵەکەی جادووگەرە، جادووگەریش بۆ هەرکوێ بچێت و لەهەرکوێ بێت سەرکەوتوو نابێت، اللە لە جادوو و پیلانەکەیان پەنات بدات، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی كاڵای وای كڕیبێت و شتی وا فێرببێت له‌ ڕۆژی دواییدا هیچ به‌هره‌یه‌كی ده‌ست ناكه‌وێت، وە ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووەو كه‌وتونه‌ته داویه‌وه شتێكی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن، جا بگەڕێنەوە لای اللە ئەی گەلی جادووگەران، وە ئەگەر نەگەڕێنەوە ئەوا ئێمە بەسەرتاندا زاڵین، وە هەرگیزیش لەسەردەمی مەهدی چاوەڕوانکراو ناتوانن جادوو لە چاوی خەڵکی بکەن لەبەرئەوەی بە زانستەکەی ڕاستی جادووەکەتان ئاشکرا دەکات بەوەی لەسەر ئەرزی واقع هیچ شتێک نیە، بەڵام کێشەکەی لای خەڵکی لە گەلانی پێشوو ئەوەبوو نەیاندەتوانی جیاوازی لەنێوان جادوو و موعجیزەدا بکەن وە ئەوەی ڕاستی جادووی خەیاڵ ئاشکرا دەکات بریتیە لە دەست لێدان جا لەوکاتەدا ئەو ڕاستیە بەدی ناکات کە جادووگەرەکە دەیبینێت.

بۆ نموونە ئەگەر بێتو محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی لێبێت - بە گەلەکەی وتبا: "دواتر لە نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی کاتژمێر دوانزە لەئاسمانەوە کتێبێکتان بەسەردا دادەبەزێت، جا ئەی قوڕەیش لەسەرتانە هەمووتان لە جێگایەکی دیاریکراوی مزگەوتی حەرام ئامادەبن کە نە من و نە ئێوەش لێی دوانەکەون"، جا لەپاش ئەوە قوڕەیش دەیوت: "بەڵکو دواتر ئێمەش جادووگەرەکان ئامادە دەکەین تا چەند کتێبێک لە ئاسمانەوە دابەزێنن وەک ئەو کتێبەی تۆ کە دەتەوێت وا بهێنیتە بەرچاومان لە ئاسماندا دابەزیوە"، جا لەپاش ئەوە جادووگەرەکان بهاتبان و دەستیان بە دابەزینی کتێبەکان کردبووایە، پاشان یەکێک لە بێباوەڕانی قوڕەیش کتێبەکانی گرتبووایە تا بە دەستەکانی بیگرێت ئەوا دواتر جگە لە هەوا (هیچ شتێکی تری) نەدەگرت، بەڵکو تەنها خەیاڵ بوو لەبەرچاو، جا لەپاشان قورئانی گەورە لە کتێبێک لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە دابەزیبووایە، پاشانیش وەلیدی کوڕی موغیرە بەدەستەکانی بیگرتبووایەو دەیبینی هەربەڕاستی ئەوە کتێبێکە لەسەر ئەرزی واقع، پاشانیش هەموو بێباوەڕانی قوڕەیش دەستیان لێبدابووایە ئەوا دەیانوت: "بەڕاستی ئەوە جادووێکی ئاشکرایە". پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن چۆن ئەوە جادووە لەکاتێکدا بەدەستەکانی خۆیان دەستیان لێداوە! ئایا تێناگەن؟

بەڵام هیچیتر لەدوای بێباوەڕبوون بە موعجیزە - کە نیشانەی بەڕاستدانانە - نیە تەنها سزا نەبێت، بۆیەش اللە زانی ئەوان هەرگیز باوەڕناهێنن، خۆ ئەگەر بیزانیبوایە باوەڕ بە حەق دەهێنن ئەوا لەبەرچاویان قورئانی بەسەردا دادەبەزاندن لەکاتێکدا سەیریان دەکرد، جا بۆ ئەوەی اللە سزایان نەدات بە دەربڕبینەکەیەوە لەڕێی جبریلی ئەمینەوە دایبەزاند، جا دواتریش لەسەر لاپەڕەی بڵاوکراوە تۆمارکرا، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَـٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة