الموضوع: وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ کەسێک بەناوی moiami

قورئان وتەی اللە ی ڕەحمانە وردەکاری هەموو شتێکی دەربارەی ڕاستیەکانی بەشەرو ڕاستیەکانی گەردوون تێدایە .

- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
15 - سەفەر - 1430 کۆچی
10 - 02 - 2009 زایینی
12:34 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5229

قورئان وتەی اللە ی ڕەحمانە وردەکاری هەموو شتێکی دەربارەی ڕاستیەکانی بەشەرو ڕاستیەکانی گەردوون تێدایە .
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە پاکە چاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر.
من دەتبینم لە کتێبەکەی اللە بیر دەکەیەوە وە دەمەوێت بیرکردنەوەکەت بە حەق چاک بکەمەوەو بەحەق بۆ ڕێگای اللە ی بە دەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییت بکەم، جا هەرچی پێناسەی وتەکەی اللە یە؛ ئەوا زانستە پەنهان و شاراوە (غەیبی) ەکان لەسەر ئەرزی واقع لەخۆ دەگرێت، کە تێیدا هەواڵی پێش ئێوەو هەواڵی دوای ئێوەشی تێدایە تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی بۆ لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هەڵدەستنەوە، جا لەپاش ئەوە ئەو هەواڵانەی پەیوەستن بە ڕۆژی دوایی و ئەنجام و چارەنووسی ئەوانەی باوەڕیان پێی هەبووەو ئەنجام و چارەنووسی ئەوانەش پێشتر بێباوەڕبوون پێی، جا شاهێدی لێکدانەوەی زانستە پەنهانی (غەیبی) یەکەی دەبن کە لە پێش چاویان لەسەر ئەرزی واقع دێتەجێ، بۆیەش دەڵێن؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
کەواتە ئەو ئایەتانەی وتەکانی اللە دەربارەی ڕۆژی دوایی لەخۆ دەگرێت؛ اللە وتەکەی لەسەر ئەرزی واقع دەهێنێتەجێ، هەرچی ئەو ئایەتانەن کە وتەکانی اللە دەربارەی هەواڵی گەلانی پێشوو لەخۆ دەگرێت؛ جا ئەوە بریتیە لە چەند هەواڵێک بەحەق بەوپەڕی وردی دوور لە هەڵە، جا ئەگەر هەواڵی باوەڕداران بێت یان بێباوەڕان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ذَٰلِكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ (44)} صدق الله العظيم [آل عمران].
بەهەمان شێوە دەربارەی چیرۆکەکەی یوسف و برایەکانی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ذَٰلِكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ (102)} صدق الله العظيم [يوسف].
بەهەمان شێوە چیڕۆکی گەلانی پێشوو لەگەڵ نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان وە چۆن گفتوگۆ لەنێوانیاندا ڕوویداو بێباوەڕبوون؛ جا اللە هەواڵی ئەوەی پێداوین چی بەسەرهێنان و بۆ کوێی بردن.
وە ئەی برای پرسیارکارم، قورئان وتەی اللە ی ڕەحمانە، وردەکاری هەموو شتێکی دەربارەی ڕاستیەکانی بەشەرو ڕاستیەکانی گەردوون تێدایە وە ڕاستیەکان دەربارەی دنیاو ڕاستیەکان دەربارەی دوایی و دەربارەی چیڕۆکەکان و فەتوای فیقهی و بیروباوەڕی و سنوری سزایی، وە ڕێکخستنی ژیانی بەشەر لە زەوی، وە فەرمان بە چاکەو ڕێگریش لە خراپە دەکات، تا بەشەر لە ئاشتیدا بژین بەبێ خراپەی هەندێکیان لەگەڵ هەندێک، وە تەنانەت ڕێکخستنی خێزان و ڕەوشت و ئادابەکانیشی لەخۆدەگرێت؛ وە ڕەوشتە پیرۆزەکانمان پێ ڕادەگەیەنێت، بەڵکو قورئان ڕەحمەتە بۆ هەموو خەڵکی جیهان ئەی ئەوکەسەی پرسیار دەربارەی دەکەیت، جا وردبەرەوە ئێستا ڕاستیەکانی لە دنیادا تێدا دەدۆزیتەوە، وە چەندین ڕاستی تێدایە کە لە ڕۆژی دوایی دەیدۆزینەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ جِئْنَاهُم بِكِتَابٍ فَصَّلْنَاهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (52) هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ (53) إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (54) ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (55) وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِّنَ الْمُحْسِنِينَ (56) وَهُوَ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ حَتَّىٰ إِذَا أَقَلَّتْ سَحَابًا ثِقَالًا سُقْنَاهُ لِبَلَدٍ مَّيِّتٍ فَأَنزَلْنَا بِهِ الْمَاءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِ مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ الْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (57)} صدق الله العظيم [الأعراف].
جا لە وتەکەی اللە وردبەرەوە، پاشان وتەکەی لەگەڵ ئەوەی لەبەردەستت و پشتت دایە لە ئاسمان و زەوی جێبەجێ بکە، جا لەپاشان دەڵێیت: "ربنا ما خلقتَ هذا باطلاً سبحانك فقنا عذاب النار".
هەرچی سەبارەت بە شێوازی بیرکردنەوەکەتە؛
ئەوا بە حەق فەتوات بۆ دەدەم بەوەی ئەوە دەستەیەکە لە وەسوەسەو خەیاڵی شەیتان نەک لە لایەن اللە ی ڕەحمانەوە بێت ئەمەش تا بتخاتە ناو چەندەها ڕێگای چەواشەکاری تا بە ئەنجامێک لە بیرکردنەوەو وردبوونەوە لە وتەکەی اللە دەرنەچیت، وتەکەی اللە ش ڕاست دەڵێت، کێش لە اللە گوفتارو قسەی ڕاسترە لەهەموو ئەوەی دەیڵێت بەو پەڕی وردی دوور لە هەڵە دەربارەی چیڕۆک و هەواڵ و ڕووداوەکانی ڕابردوو و ئێستاو داهاتوو؛ واتە ڕاستیە گەورەکان، هەرچی کردەوەکانی بەشەرن؛ ئەوا لێرەدا دوو فریشتە هەن کە لەگەڵ هەموو مرۆڤێکدا ڕاسپێردراون و هەموو کردەوەیەکی بچوک و گەورە دەنوسن، وە لە ڕۆژی قیامەتیش کتێبی کردەوەکانی بۆ دەردەهێنن و بە کراوەیی دەخرێتە بەردەستی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنشُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:13].
لەپاشان ئەوان دەڵێن: {وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].
جا وامەزانە ئەوانەی تێگەیشتنی قورئان لەسەر خەڵکی ئاڵۆز دەکەن؛ لە سزای اللە ڕزگاریان دەبێت، بەڕاستی من بۆ تۆ لە ئامۆژگاریکارانم! وە هەندێک لە باوەڕدارانیش کۆچ لە قورئان دەکەن، بە بەهانەی ئەوەی بە دروستی وشەکانی دەرنابڕێت، وە شەیتان پێیدەڵێت ئەمە وتەی اللە یە جا ڕەوانیە بۆت بە نادروستی وشەکانی دەەرببڕیت!
بەڵام من فەتوا دەدەم ئەوکەسەی قورئان دەخوێنێتەوە لەکاتێکدا لەسەری قورسە؛ ئەوا بۆ هەر پیتێکی چاکەیەکی بۆ هەیە، جا هەرچی خوێندنەوەکەیەتی لە نوێژەکان ئەوا بۆ هەر پیتێکی چاکەیەک هەیە چاکەیەکیش دە بەرامبەر خۆیەتی، هەرچی لە نوێژی نافیلەو وردبوونەوەیە؛ ئەوا بۆ هەر پیتێکی حەوت سەد چاکە هەیە.
خۆ ئەگەر اللە بەوەی نەزانیبووایە لە ئێوە کەسانێک هەن بەدوای قوتی ژیانی لە زەویدا دەگەڕێن، وە لە پێناوی اللە؛ ئەوا بە شەوو ڕۆژ فەرمانی خوێندنەوەی پێدەکردن، بە جۆرێک هیچ شتێک دواتان نەخات لێی تەنها خواردن یان خۆبەتاڵکردنەوە یان خەوتن نەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَىٰ مِن ثُلُثَيِ اللَّيْلِ وَنِصْفَهُ وَثُلُثَهُ وَطَائِفَةٌ مِّنَ الَّذِينَ مَعَكَ وَاللَّهُ يُقَدِّرُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ عَلِمَ أَن لَّن تُحْصُوهُ فَتَابَ عَلَيْكُمْ فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرْضَىٰ وَآخَرُونَ يَضْرِبُونَ فِي الْأَرْضِ يَبْتَغُونَ مِن فَضْلِ اللَّهِ وَآخَرُونَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ اللَّهِ هُوَ خَيْرًا وَأَعْظَمَ أَجْرًا وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (20)} صدق الله العظيم [المزمل].
وە ئامۆژگاریت دەکەم بە وردبوونەوە لە وتەی اللە بۆ بیرکردنەوە لە ڕاستی نیشانەکانی بەردەمت و پشتەوەت لە ئاسمان و زەوی، سەرەتاش بە بیرکردنەوە لە خۆت دەستپێبکە، جا تۆ لە نیشانەکانی پەروەردگارەکەتی وە لە ڕاستیەکانی وتەی اللە یت لە قورئان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِّلْمُوقِنِينَ (20) وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (21) وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ (22) فَوَرَبِّ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِّثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ (23)} صدق الله العظيم [الذاريات].
وە بەم بیرکردنەوەیە بە ئەنجامێکی گەورەوە دەردەچیت کە بریتیە لە هیدایەتدران بۆ لای حەق، جا اللە سنگەکەت پێی گوشادو فراوان و ئاسودە دەکات، وە اللە دڵەکەت پێ ڕووناک دەکاتەوە، وە اللە پێی هیدایەتت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان؛ سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
برات ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.