الموضوع: وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ کەسێک بەناوی moiami

جیاوازیەکی زۆر گەورە لە نێوان داردەستەکەی موساو داردەست و پەتی جادووگەرەکان .

- 7 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
01 - ڕەبیعی دووەم - 1430 کۆچی
28 - 03 - 2009 زایینی
11:00 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5234

جیاوازیەکی زۆر گەورە لە نێوان داردەستەکەی موساو داردەست و پەتی جادووگەرەکان .
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاک و پاکەکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر.
ئەی موسڵمان؛ ئەمە چ وشتر گەیاندنێکە ئەی موسڵمان (قسەکەت نادروستەو بەجێ نیە)، جا وەرە تا جیاوازیە گەورەکەت لە نێوان داردەستەکەی موساو داردەست و پەتی جادووگەرەکان پێ ڕابگەیەنم، هەرچی داردەست و پەتی جادووگەرەکان بوو ئەوا لە ڕاستیدا هیچ نەبوو تەنانەت بە ڕێژەی 1 لە ترلیۆنیش یان بە ڕێژەی یەک لە بلیۆن یان بە ڕێژەی یەک لە ملیار یان بە ڕێژەی یەک لە ملیۆن یان بە ڕێژەی یەک لە هەزار یان بە ڕێژەی یەک لە سەد یان تەنانەت بەڕێژەی یەک لە دەش!
کەواتە ئەنجامی ڕاستی داردەست و پەتی جادووگەرەکان سفر لە سەدە، واتە هیچ شتێک، هەروەک تڕاویلکەو سەرابێک کاتێک بریسکە بداتەوەو کەسێکی تینووش وابزانێت ئاوەو بە چاوەکەی ئاو بەبێ شک و گومان ببینێت؛ تا ئەوکاتەی دەگاتە لای دەبینێت هیچ نیە تەنانەت بە شتێکیش لە دڵۆپەیەک ئاو، واتە هیچ شتێک، پاشان لە تینوێتیدا دەمرێت و هیچ سودێکی لەبەرامبەر تینوێتیەکەی پێناگەیەنێت، بەهەمان شێوە داردەست و پەتی جادووگەرەکان نیشانەیەکی ڕاستی نەبوو لەوەی تەماشاکاران سەیریان دەکرد، بەڵکو لە خەیاڵی چاوەکان وا دەهێنرایە بەرچاویان پەتەکان دەڕۆن و دەجوڵێن، بەڵام ئەگەر فیرعەون بچووبایە لای داردەست و پەتی جادووگەرەکان، وە فەرمانی پێ کردبان ئەو پەت و داردەستانەیان بگرن کە بە مار دەیبینی جا فەرمانی پێ کردبان سەریان بگرن؛ ئەمەش تا بوێری ئەوە بکات بەدەستی خۆی دەستی لێبدات، لەپاشانیش کلکەکەی بەدەستی خۆی بگرتبووایە؛ ئەوا لەڕێگەی دەست لێدانەوە پەتەکەی بۆ دەردەکەوت بەوەی ئەمە تەنها پەتێکەو نەگۆڕاوە بۆ شتێکی ترو هەروەک خۆی بە پەتێک ماوەتەوە، بەهەمان شێوە داردەستەکانی لە مشتی دەستی خۆی دەبینیەوە بەوەی داردەستێکە لە دارو لە دەست لێدانەکەی هەر دارێکەو بۆ شتێکی تر نەگۆڕاوە، وە داردەستەکانی تریش لە ڕاستیدا هەر داردەستن لە دار، جا ئەگەر فیرعەون ئەمەی کردبووایە درکی بەوە دەکرد داردەست و پەتی جادووگەرەکان نەگۆڕاوە بۆ چەند مارێک هەروەک لە خەیاڵی چاوەکاندا دەیبینی، بەڵکو تەنها وەک تڕاویلکەو سەرابێک وابوو کاتێک بریسکە دەداتەوەو کەسێکی تینووش وادەزانێت ئاوە تا ئەوکاتەی دەگاتە لای هیچ شتێک نادۆزێتەوە تەنانەت دڵۆپە ئاوێکیش لە ڕاستیدا؛ لەکاتێکدا لە دوورەوە لە بەر چاوەکان بەبێ شک و گومان لە ئاو دەچوو.
گرنک ئەوەیە. ئەگەر لەپاش ئەوە فیرعەون بڕۆیشتبا لای داردەستەکەی موسا درودو سڵاوی لێبێت و پێی وتبا: "سەری مارەکەت بگرە تا بە دەست لێدانی لە ژیان و جوڵەکەی دڵنیا ببمەوە ئەی موسا"، جا لەپاشان فیرعەون دەستی لە کلکی مارەکەی موسا بدابووایە ئەوا دواتر ئەوەی دەبینیەوە دەهەژێت و بە کلکە زەبەلاحەکەیەوە دەیەوێت ڕابکات و لە شوێنەکەی خۆی لابچێت، جا لەپاش ئەوە جیاوازیەکەی لەنێوان جادووی خەیاڵ و ڕاستی بۆ ڕووندەبوویەوە، جا ئەوەی بەدی دەکرد جادووی خەیاڵ هیچ بنەمایەکی ڕاستی لەسەر ئەرزی واقع نیە، هەرچی مارەکەی موسا بوو کە پێشتر داردەستێک بوو ئەوا هەربەڕاستی بە کون فەیەکون بە توانای اللە بۆ مارێکی ئاشکرا گۆڕا، بەڵکو تەنانەت هەموو داردەست و پەتی جادووگەرەکانی خواردو هەموویانی قوتدایە سکی هەروەک بڵێی وەحشێکی تێکشکێنەری دڕندەیەو هەموو شتێک قوت دەدات، جا ترس و تۆقینێکی توند دابەزیە سەر جادووگەرەکان و ترسان لەوەی قوتیان بدات جا بە تۆبەو گەڕانەوە کەوتنە سوژدە بردن بۆ اللە بە ڕەچاوکردنی هەبوونی ڕوانگەکەیان لەبارەی جادوو جا زانیان ئەمە نیشانەیەکی ڕاستیە لەسەر ئەرزی واقع نەک وەک ئەو داردەستانەیان کە نەدەگۆڕان بۆ شتێکی تر، بەڵکو تەنها وایان دەهێنا پێش چاوی تەماشاکاران ئەمانە مارن دەڕۆن و دەجوڵێن لەکاتێکدا لە ڕاستیدا بۆ هیچ شتێک نەگۆڕابوون بەڵکو تەنها لە خەیاڵی چاوەکان وابوو.
هەرچی داردەستەکەی موسا بوو ئەوا لە ڕاستیدا زانیان مارێکی ئاشکرایەو لەبەر زۆری ترس و تۆقینەکەیان لەم مارە گەورەیە دڵەکانیان گەیشتە گەروو؛ کە زەبەلاحترین و مەزنترین و گەورەترین مار بوو لەسەر ڕووی زەوی؛ بەڵکو جادووگەرەکان ترسان لەوەی لەدوای داردەست و پەتەکانیان بچێتە سەرئەوانیش و قوتیان بدات جا لە اللە وە ڕایانکرد بۆ لای اللەو کەوتنە سوژدە بردن.
هەرچی فیرعەون بوو وای گومان برد داردەستەکەی موسا وەک داردەست و پەتی جادووگەرەکانە تەنها ئەوەیە موسا زانستێکی فراوانتری لەوان هەیە؛ بەڵکو وتی ئەوە گەورەو مامۆستاکەی ئێوەیە لە فێرکردنی جادوو، خۆ ئەگەر فیرعەون بیزانیبووایە ئەوە مارێکی ئاشکرایە ئەوا بەرەو دوا ڕایدەکردو ئاوڕیشی نەدەدایەوە، هەروەک چۆن موسا - درودو سڵاوی لێبێت - لە دۆڵی پیرۆزی طوی لێی ڕاکرد لەدوای ئەوەی بە فەرمانی پەروەردگارەکەی نەعلەکانی داکەند، جا لەپاش ئەوە اللە لێی پرسی ئەی موسا ئەوە چیە لەدەستی ڕاستت؟ ئەمەش بۆ ئەوەی موسا پێناسەی داردەستەکەی خۆی بکات تا خەڵکی بزانن تەنها داردەستێکی ئاسایی بوو، خۆ ئەگەر ئەم پرسیارەی لێ نەکردبووایە ئەوا ئەمەتان دەکردە مەزنترین ئەفسانە؛ دەتانوت ئەمە لە مارەکانی بەهەشت بووە کە لە ئاسمانەکانی سەرەوەی لای سیدرەی مونتەها دابەزیبوو، پاشانیش ئەوانەی تێناگەن باوەڕیان بەوە دەکرد جا ڕوونکردنەوەکەیان بۆ تواناکەی اللە بە کون فەیەکون لەدەستدەدا، هەربۆیە اللە پرسیاری لێکرد لەکاتێکدا دەیزانی ئەوە داردەستێکە، بەڵکو پرسیارەکەی بۆ ئەوەبوو تا موسا خۆی پێناسەکەی بکات تا ئێوە بزانن ئەمە داردەستێکە وەک هەر داردەستێکی تر، تا ئەوکاتەی پێناسەکە (لەلایەن موساوە) هات؛ اللە ش فەرمانی پێکرد فڕێی بدات تا موساو باوەڕداران لە توانا سەرسوڕهێنەرەکانی ببینن - کاتێک بە هەر شتێک دەڵێت ببە یەکسەر دەبێت (کون فەیەکون) - جا فەرمانی پێکرد داردەستەکە فڕێ بدات؛ لەو کاتەدا دارەکە بە کون فەیەکون بوو بە مارێکی ئاشکرا جا موسا بەرەودوا ڕایکردو ئاوڕیشی نەدایەوە، جا مانای فەرموودەکەی اللە ی پایەبەرز ئەوەیە ئاوڕی بۆ شوێنەکە نەدایەوە تا پێڵاوەکانی ببات؛ بەڵکو بە پێ پەتی ڕایکرد، ئەمەش ئەو جێگایەیە کە بەدڵنیاییەوە دەزانم اللە تێیدا پێکەنیوە لەکاتێکدا هەموو کاتێک لەبەر ستەمی بەندەکانی لە خۆیان توڕەیە، جا لەپاش ئەوە موسای بانگ کرد تا بگەڕێتەوەو نەترسێت وە بەوەی نێردراوەکان لەلای من ترسیان نیە، وە هێمنی و ئارامی دابەزاندە سەر دڵەکەی و گەڕایەوە جا سەیری کرد؛ مارێکی مەزنە کە هەرگیز وێنەی ماری وای لە ژیانیدا نەبینیبوو، جا لەپاش ئەوە اللە فەرمانی پێکرد بیبات و دەیگەڕێنێتەوە دۆخی سەرەتای جا دەگەڕێتەوە بۆ داردەستەیەک وەکو پێشتر، وە فەرمانی پێکرد بچێتە لای فیرعەون و ئەمەش نیشانەیەکە بۆ بەڕاستدانان، بەهەمان شێوە ڕووناکیەکی بە دەستیدا کە خەریک بوو لە دۆخی ڕۆژی ڕووناکدا چاوەکان بڕفێنێت، جا لەڕاستیدا جیاوازیەکە گەورەو مەزنە لە نێوان جادوو و ڕاستی وەک جیاوازی نێوان سەرابێکی بریسکەدارو زەریای هێمن، جا هەرچی سەرابی بریسکەدارە ئەوا هەرگیز ڕاستی ئەو ئاوە نادۆزیتەوە کە لە دوورەوە بینیوتە، وە کاتێک هاتوویتە لای دەبینیت هیچ نیە، هەرچی زەریای هێمنە ئەوا لە دوورەوە بە دەریایەکی مەزن دەیبینیت، تا دەگەیتە لای جا هەربەڕاستی دەبینیت ئەوە دەریایەکی مەزنە کە کێوە سەختەکانی تێدا ون دەبێت.
بەڵام تۆ برای بەڕێزم خەریک بوو پڕوپاگەندە بۆ بەتاڵ بکەیت وەک ئەوەی بڵێی جادوو وەک ڕاستی بێت! بەڵکو ئەگەر جادوو لە دەربڕینی قورئان وەک ڕاستی بووایە ئەوا قورئان بە جادوو وەسفی نەدەکرد، جا هەڵەت کرد اللە پایەدارت بکات و لێت خۆشبێت برای بەڕێزم، ئەوەی ئەوان دەیکەن تەنها فێڵ و تەڵەکەی جادووگەرە، جادووگەریش بۆ هەرکوێ بچێت و لەهەرکوێ بێت سەرکەوتوو نابێت، اللە لە جادوو و پیلانەکەیان پەنات بدات، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی كاڵای وای كڕیبێت و شتی وا فێرببێت له‌ ڕۆژی دواییدا هیچ به‌هره‌یه‌كی ده‌ست ناكه‌وێت، وە ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووەو كه‌وتونه‌ته داویه‌وه شتێكی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن، جا بگەڕێنەوە لای اللە ئەی گەلی جادووگەران، وە ئەگەر نەگەڕێنەوە ئەوا ئێمە بەسەرتاندا زاڵین، وە هەرگیزیش لەسەردەمی مەهدی چاوەڕوانکراو ناتوانن جادوو لە چاوی خەڵکی بکەن لەبەرئەوەی بە زانستەکەی ڕاستی جادووەکەتان ئاشکرا دەکات بەوەی لەسەر ئەرزی واقع هیچ شتێک نیە، بەڵام کێشەکەی لای خەڵکی لە گەلانی پێشوو ئەوەبوو نەیاندەتوانی جیاوازی لەنێوان جادوو و موعجیزەدا بکەن وە ئەوەی ڕاستی جادووی خەیاڵ ئاشکرا دەکات بریتیە لە دەست لێدان جا لەوکاتەدا ئەو ڕاستیە بەدی ناکات کە جادووگەرەکە دەیبینێت.
بۆ نموونە ئەگەر بێتو محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی لێبێت - بە گەلەکەی وتبا: "دواتر لە نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی کاتژمێر دوانزە لەئاسمانەوە کتێبێکتان بەسەردا دادەبەزێت، جا ئەی قوڕەیش لەسەرتانە هەمووتان لە جێگایەکی دیاریکراوی مزگەوتی حەرام ئامادەبن کە نە من و نە ئێوەش لێی دوانەکەون"، جا لەپاش ئەوە قوڕەیش دەیوت: "بەڵکو دواتر ئێمەش جادووگەرەکان ئامادە دەکەین تا چەند کتێبێک لە ئاسمانەوە دابەزێنن وەک ئەو کتێبەی تۆ کە دەتەوێت وا بهێنیتە بەرچاومان لە ئاسماندا دابەزیوە"، جا لەپاش ئەوە جادووگەرەکان بهاتبان و دەستیان بە دابەزینی کتێبەکان کردبووایە، پاشان یەکێک لە بێباوەڕانی قوڕەیش کتێبەکانی گرتبووایە تا بە دەستەکانی بیگرێت ئەوا دواتر جگە لە هەوا (هیچ شتێکی تری) نەدەگرت، بەڵکو تەنها خەیاڵ بوو لەبەرچاو، جا لەپاشان قورئانی گەورە لە کتێبێک لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە دابەزیبووایە، پاشانیش وەلیدی کوڕی موغیرە بەدەستەکانی بیگرتبووایەو دەیبینی هەربەڕاستی ئەوە کتێبێکە لەسەر ئەرزی واقع، پاشانیش هەموو بێباوەڕانی قوڕەیش دەستیان لێبدابووایە ئەوا دەیانوت: "بەڕاستی ئەوە جادووێکی ئاشکرایە". پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن چۆن ئەوە جادووە لەکاتێکدا بەدەستەکانی خۆیان دەستیان لێداوە! ئایا تێناگەن؟
بەڵام هیچیتر لەدوای بێباوەڕبوون بە موعجیزە - کە نیشانەی بەڕاستدانانە - نیە تەنها سزا نەبێت، بۆیەش اللە زانی ئەوان هەرگیز باوەڕناهێنن، خۆ ئەگەر بیزانیبوایە باوەڕ بە حەق دەهێنن ئەوا لەبەرچاویان قورئانی بەسەردا دادەبەزاندن لەکاتێکدا سەیریان دەکرد، جا بۆ ئەوەی اللە سزایان نەدات بە دەربڕبینەکەیەوە لەڕێی جبریلی ئەمینەوە دایبەزاند، جا دواتریش لەسەر لاپەڕەی بڵاوکراوە تۆمارکرا، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ (7)} صدق الله العظيم [الأنعام].
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.